.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







ئاژانسى بۆشایى ئاسمانى رِووسى رِایگه‌یاندووه: به‌م نزیكانه مه‌كوكێكى گه‌وره‌ى ئاسمانى رِووه‌و بۆشایى ئاسمان ده‌چێت بۆ زانینى ئه‌گه‌ره‌كانى به‌ركه‌وتنى ئه‌و به‌رده گه‌وره‌یه‌ى كه‌رِووه‌و زه‌وى به‌رِێوه‌یه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (ئیناتۆلى بێرمینۆڤ) كه‌شتیه‌وانى ئه‌و مه‌كوكه‌ى كه‌برِیاروایه بۆ بۆشایى ئاسمان هه‌ڵبدرێت ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، كه‌ئاژانسى بۆشایى ئاسمانى رِووسى داوه‌تنامه‌ى ئاراسته‌ى هه‌ریه‌كه له ئاژانسى بۆشایى ئاسمانى ئه‌مریكى (ناسا) و ئاژانسى بۆشایى ئاسمانى ئه‌وروپى و چینى كردووه بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له سه‌باره‌ت به‌هاتنى ئه‌و به‌رده گه‌وره رِووه‌و زه‌وى، ئه‌مه له‌كاتێكدا ناسا ئه‌و رِووداوه به‌سیناریۆ ناوده‌بات.
هه‌روه‌ها ئاژانسى بۆشایى ئاسمانى رِووسى باسى له‌وه‌ش كردووه، كه‌ئه‌و به‌رده به‌رزییه‌كه‌ى 270 مه‌تر ده‌بێت و له‌ساڵى 2004 ه‌وه رِووه‌و زه‌وى دێت و زانایان له‌و برِوایه‌دان له (1 - 37) ئه‌گه‌ر گومان ده‌به‌ن كه‌ئه‌و به‌رده له‌ساڵى 2029 به‌رزه‌وى بكه‌وێت، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ژماره‌یه‌كى زۆر زاناى تر له‌و برِوایه‌دان ئه‌گه‌رى هه‌یه كه كاریگه‌رى بۆسه‌رزه‌وى نه‌بێت.
له‌لێدوانێكیدا ناسا باسى له‌وه‌كردووه كه گومانیان هه‌یه كاریگه‌رى ئه‌و به‌رده كه‌رِووه‌و زه‌وى دێت كاریگه‌رى له‌نێوان (1 - 250) بێت بۆ ساڵى 2036 و هه‌ندێكیش گومان ده‌به‌ن كه كاریگه‌رییه‌كه‌ى له‌نێوان (1 - 330) بێت بۆ ساڵى 2068 .
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ئه‌و زانا رِووسیه‌ى بوارى بۆشایى ئاسمان تیشكى خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌و گومانى وایه ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌و به‌رده گه‌وره‌یه به‌رله هاتنى ساڵى 2032 به‌ر زه‌وى ناكه‌وێت.
ئه‌و ووتیشى: ژیانى مرۆڤه‌كانى له‌مه‌ترسیدایه بۆیه خه‌رج كردنى سه‌دان ملیۆن دۆلار له‌و پێناوه‌دا هیچ نی‌یه ئه‌گه‌ر بێت و رِێگرى بكه‌ین له‌به‌ركه‌وتنى به‌ردێكى گه‌وره به‌زه‌ویدا.
.kurdiu
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
