.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















كۆبوونەوەی گاز لە گەدە و ریخۆڵەدا
كۆبوونەوەی گاز لە گەدە و ریخۆڵەدا Flatulence مانای جیاوزی بۆ كەسانی جیاواز هەیە، هەموو كەسێك دوچاری دەبێت بەڵام كۆئەندامی هەرس توانای رزگاربوونی لە گازەكان هەیە. زۆر جار گەدەی كشاو بە رێگای دەمەوە لە گاز رزگاری دەبێت. گەدەی كشاو لەبەر گاز دەبێتە هۆی ناڕحەتی یان سك ئێشە لەبەر قووتدانی بڕێكی زۆری هەوا. قووتدانی بڕێكی زۆری هەوا Aerophgia روودەدات لە ئەنجامی خواردن و خواردنەوەی بەپەلە، پەستی دەروونی، خواردنەوەی نوشابە گازدارەكانی وەكو بیبسی. لە زۆربەی خەڵكدا، رۆژانە 500-1500 میللیلیتر گاز لە ریخۆڵەی ئەستووردا(كۆڵۆن) پەیدا دەبێت كە بە شێوەیەكی سەرەكی پێكهاتووە لە گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن، هایدرۆجین، هەندێك جاریش گازی میتان كە بەكتریای ناو كۆڵۆن پەیدای دەكات. لەكاتی كۆبوونەوەی گاز لە گەدە و ریخۆڵەدا ئەو كەسە وا هەست دەكات كە سكی گەروەتر بووە یان ئاوساوە. جگە لە خێرا خواردن و خواردنەوە، هۆكاری تریش ئەم گرفتە پەیدا دەكەن وەكو: نەخۆشی سیلیاك Celiac، بەدهەرسی Dyspepsia واتە باش هەرس نەكردنی خۆراك، گرژبوونی كۆڵۆن، بەرگەنەگرتنی لاكتۆز(شەكری شیر) كە لە هەندێك كەسدا بەدی دەكرێت و بریتییە لە ناڕحەتی لە كۆئەندامی هەرسدا لەپاش خواردنی شیر یان بەرهەمەكانی شیر، چەوری زۆر لە خۆراكدا، زیاد خواردنی دانەوێڵە كە نیشاستەی زۆری تێدایە، ناتەواوی لە گلاندی پەنكریاسدا، گیرانی ریخۆڵە لەبەر هەر هۆیەك. بوونی گاز لە گەدە و ریخۆڵەدا چارەسەر دەكرێت بە دۆزینەوە و چارەسەركردنی خۆیەكەی لە لایەن دكتۆر، گەلێك دەرمان بۆ كەمكردنەوەی گاز لە كۆئەندامی هەرسدا بەكاردێن كە بە شێوەیەكی كاتی سوودیان هەیە وەكو: سیمستیكۆن Simithicone، پلاسیل Plasil.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه