.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















گۆڕانی رەنگی میز
رەنگی میزی ئاسایی زەردێكی كاڵی روونە، لە هەندێك حاڵەت و نەخۆشیدا لەوانەیە كە میز لێڵ و رەنگی بگۆڕێت بۆ پەمبە، سوور، نارنجی، سەوز یان شین. لە زۆربەی حاڵەتەكانی گۆڕان لە رەنگی میزدا، خۆراك یان دەرمان هۆكارە. هەندێك بۆیەی خۆراكی سروشتی یان بۆیەی دەستكرد كە لە پیشەسازی خۆراكدا بەكاردێن دەبنە هۆی گۆڕان لە رەنگی میزدا چونكە لە رێگای میزەوە دەردەدرێنە دەرەوە، بۆ نموونە رەنگەكانی ناو قەنادی و ئایس كرێم و ساردەمەنییەكان. لێڵبوونی میز روودەدات لەكاتی هەوكردنی رێڕەوەكانی میز هەروەها بۆنیشی ناخۆش دەبێت. رەنگی میز دەبێتە قاوەیی تاریك لەكاتی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر، لەكاتی نەخۆشی مۆمبوونی جگەردا رەنگی میز زۆر كاڵ دەبێت. گۆڕانی رەنگی میز بۆ رەنگی پەمبە یان سوور لەوانەیە لە ئەنجامی خواردنی سڵقەسوور Beets یان توی رەش یان هەندێك بۆیەی خۆراكی رووبدات، هەروەها لەوانەیە كە هۆكارەكەی بگەڕێتەوە بۆ هەوكردن یان شێرپەنجەی میزڵدان، هەوكردن یان شێرپەنجەی گورچیلە، بەرد لە میزەڕۆدا، ئاوسانی پرۆستات، نەخۆشی لە مەیینی خوێندا، زەبر بۆ گورچیلە یان رێرەوەكانی میز. رەنگی زەردی تاریك یان نارنجی میز لەوانەیە رووبدات لە ئەنجامی بەكارهێنانی دەرمانی چارەسەركردنی قەبزی، دەرمان كە كۆمەڵەی ڤیتامین B تێدا بێت، دەرمانی ریفامپیسین و وارفارین. شین یان سەوز هەڵگەرانی رەنگی میز روودەدات لەبەر هەندێك بۆیەی خۆراكی و بەكارهێنانی هەندێك دەرمانی وەكو ئیندۆسید Indocid و تریپتیزۆل Tryptizol. بە پشكنینی میز یان پشكنینی ترەوە هۆكاری گۆڕانی رەنگی میز دەدۆزرێتەوە و چارەسەر دەكرێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه