.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













چەند خالێكی گرنگ بۆ هاوسەران
1- ژینی تەندروست:
ئایا دەزانن سێ خالی گرنگی ژیانێكی تەندروست گەشەكردنی رەوشت و گەشەی كۆمەل، گەشەی سۆزە.دوو لیهاتوویی سەرەكی لەم بارەیەشەوە هونەری گوێ گرتن و كاریگەری راستگۆیی لە وتندا.
2- نارێكی:
ژن یان پیاو كە هەلسوكەوتیان لە سەر بناغەیەكی نارێك دانا دەبێتە هۆی رەخنە گرتن لە لایەن هاوسەرەكەیەوە هەندێك جاریش ناریكی دەبێتە هۆی بێ متمانەیی گەرم و گوری و خۆشی خێزان تێك دەدات و ئەو ژیانە تال دەبێت. ئەو پیاوەی كە شەوان درەنگ دێتە مالەوەو هیچ كاتێك بۆ گەران و سەفرەو گەشت و گوزار دانانێت لەگەڵ مندالەكانی دەبێتە هۆی نارەزایی خیزان و مندالەكانی.
3- بەرژەوەندی خۆت و گوێ نەدانە دەوروبەر:
بەرژەوەندی خۆت یان وینەی هەر كەسێك كە كەسایەتی وەك تۆیە. لە كۆی هەموو ئەو پێشبینیانە، لەمەر تواناكان، هەستەكان، بیركردنەوەكان، ئاواتەكان ئەو كەسانە تەنیا خۆیان دەبینن. زۆربەی كات ئەو كەسانەی كە دەوروبەر كەم دەبینن كەسانێكن كە خۆیان بە زل دەزانن و توشی تەكبر بوون و خۆ خۆشو‌یستنێكی زۆر بوون. ئەو كەسانە هەوڵ دەدەن بۆ بچوك كردنەوەی خەلك بۆ ئەوەی خۆیان دەرخەن.ئەو ژنەی یاخود ئەو پیاوەی كە بیەوێت هاوسەرەكەی خۆی بچوك كاتەوە خۆی بە گەورە دابنێت و چاكەكانی بە چاوی بەرامبەر دابداتەوە بە دەستی خۆی گر لە ژیانی خۆی بەردەدات.
4- عینادی:
یەكێكی تر لە هۆكارەكانی تێكدانی ژیان عینادیە. ئەم رووداوە لە نێوان ژن و میرد زۆر دەبینرێت. هەندێك جار دەگاتە ئەو ئاستەی كە ئەو عینادیانە دەبێتە هۆی شكاندنی كەڵ و پەلی مالەوە. ئەگەر بێت و ئەو بارودۆخە بەردەوام بێت بە تەلاق و وێران بوونی خێزان كۆتایی دێت.
5- شاردنەوە:
كاتێك یەكێك لە هاوسەران بە بێ ئاگاداری ئەوی تر كارێك ئەنجام دەدات چ باش بێت چ خراپ لە هاوسەرەكەی بشارێتەوە. ئەم ئیشە ئەگەر بە سودی مال و منالیش بێت دەبێتە هۆی لە دەست متمانە هەندێك كات ئەم جۆرە هەلسوكەوتانە بە شێوەیە كە لە بەرژەوەندی خووی و خزم و كەسیتی بەڵام بە زەرەری هاوسەرەكەیەتی.ئەم جۆرە هەلسوكەوتانە بناغەی ژیان تێك دەدەات و دەبێتە هۆی بێ متمانەیی لە نیوان ژن و مێرد و كێشەی زۆری لێ دەكەوێتەوە.
ئاماده‌کردنی سورێن88
تایبه‌ت به‌کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه







له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر سوپاس برای زێده ئازیز‌و خۆشه‌ویستم هیوادارم بهختیارو ته‌مه‌ن درێژبیت ده‌خوازم هه‌مومان بتوانین وه‌ک برا ده‌ست له‌ناوده‌ست خزمه‌تێکی جوانه به‌رچاوی یانه‌و لایه‌نه‌کانی ژیان بکه‌ین له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌بکه‌ین به‌ڵام مانای ئه‌وه‌نیه که سه‌رناکه‌وین. وه‌ک ئه‌نشتاین ده‌ڵێت (ئه‌وه‌ی ههڵهنهکات دیاره ڕێگایه‌کی نوێی تاقی نه‌کردۆته‌وه)
دوباره زۆرسوپاس براگه‌وره هیوادارم خۆشحاڵبوم بهپهیامهکهت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت کاکه سورێن گیان بۆ ئاماده کردنی ئه‌م بابه‌ته جوان و به پێزه ئه‌زیزم ، ماندوو نه‌بیت و له‌ش ساغ بیت له ژیاندا ، ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو بیت له کاره‌کانتدا به‌قوربان ،
به‌هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ک له ژیانی هاوسه‌رگیریدا ژیانێکی خۆشگوزه‌رانیان هه‌بێت و رێز و خۆشه‌ویستی هه‌بێت له نێوانیاندا،بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا نه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروست بنێنه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگا ،
دووباره ده‌ستت خۆش بێت برا گیان ، له خۆشی و شادی‌دا بیت ،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه










ژیانی هاوسه‌رگیری ته‌مه‌نێکی جوان و پڕ مانابه‌خش
ده‌ستت خۆ بێت کاکه سۆرین گیان به‌راستی بابه‌ته‌که‌ت جێگه‌ی بایه‌خه هیوادارم که ئه‌ندامان سود له خاله گرنگه‌کانی ئه‌م بابه‌ته وه‌رگرن .ته‌مه‌ن درێژ‌و به‌خته‌وه‌ر بیت به قوربان ماندوو نه‌بیت بۆ هه‌ولی به‌رێزتان و بابه‌ته جوانه‌کانت له یانه که هه‌رگیز بێ بهشت نه‌کردووین له زانیارییه‌کان دووباره ده‌ستت خۆش بێت و سه‌رکه‌وتوو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سورێن بابه‌تێکی زۆر جوان و به‌سوده هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆر سوپاس برای خۆسهویستم کاک یادگار .به‌راسی سروشتی ژیان وایه هه‌ر لایه‌نێکی ژیان ده‌بێت به‌هونه‌رێکی تایبه‌تی مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ین سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
برای گه‌وره‌ک کاک سیروان خۆشحاڵبوم په په‌یامه‌که‌ت هیوادارم توانیبێتم خزمه‌تێکی بچوکی کوردژینم کردبێت.دوباره سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
هاوڕیی به‌ڕیزم تیناخان زۆر سوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت ده‌خوازم ژیانێک بهختهوهروپڕ شادی به‌سه‌ر ببه‌ی
دوباره سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه