❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / با هاوسه‌ره‌که‌م جاروبار شه‌قێکم تێهه‌ڵدات!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-03 15:26:32

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPMSIE

با هاوسه‌ره‌که‌م جاروبار شه‌قێکم تێهه‌ڵدات!

"توندوتیژیی خێزانی"، پانتاییه‌کی گه‌وره‌ له‌ژیانی مرۆڤ داگیر ده‌کات، زۆربه‌ی قوربانییه‌کانی ئه‌م توندوتیژییه‌ش "ژنانن". به‌شێک له‌ژنانی کورد که‌ دێنه‌ ئه‌وروپاش، هه‌ر یاده‌وه‌رییه‌ ناخۆشه‌کانی رابوردوویان له‌به‌رچاوه‌، به‌شێکی دیکه‌شیان دوای چه‌ند ساڵ ژیان به‌سه‌ربردن له‌ئه‌وروپا، هێشتا هۆشیارییان له‌ئاستێکدایه‌ که‌ وه‌ک یه‌کێکیان ده‌ڵێت "‌با هاوسه‌ره‌که‌م جاروبار شه‌قم تێهه‌ڵدات"!
 
(روناک) ژنێکی ته‌مه‌ن 35 ساڵانه‌و خه‌ڵکی سلێمانییه‌، هه‌رچه‌نده‌ ساڵانێکی زۆره‌ له‌ئه‌وروپا ده‌ژی، به‌ڵام یاده‌وه‌رییه‌ تاڵه‌کانی رابردووی خێزانه‌که‌یانی هێشتا هه‌ر له‌‌به‌رچاوه‌، که‌ چۆن باوکی به‌ به‌رده‌وامی له‌دایک‌و منداڵه‌کانی ده‌داو ماڵه‌‌که‌ی لێکردبوون به‌دۆزه‌خ، ئه‌و وتی: "به‌ڕواڵه‌ت له‌خێزانێکی مۆدیرن ده‌چووین، له‌ڕووی مادییه‌وه‌، بارودۆخمان زۆر باش بوو، خاوه‌نی کۆشک‌و ئۆتۆمبێلی دوا مۆدیل  بووین‌و پۆشاکی قه‌شه‌نگ‌و جوانمان ده‌پۆشی، به‌ڵام له‌ناوه‌وه‌، له‌ڕووی شیرازه‌ی خێزانییه‌وه‌، وێران بووین، بۆ ساتێک بێ شه‌ڕو ئاژاوه‌ نه‌بووین".
رووناک باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ جارێک دایکی خه‌ریکی نان دروستکردنی نیوه‌ڕۆ بووه‌،  باوکی هاتووه‌ته‌‌وه‌و‌ نانه‌که‌ی به‌دڵ نه‌بووه‌، ده‌ماوده‌م مه‌نجه‌ڵه نیسکه‌که‌ی هه‌ڵگرتووه‌و  کردوویه‌تی به‌سه‌ری دایکیدا، ئه‌و وتی: "جارێکی تر کێردێکی گه‌وره‌ی بۆ هه‌ڵگرت که‌ دایکم بکوژێت، دایکم رایکرده‌ هه‌وره‌بانه‌که‌و باوکم به‌دوایدا رایکرد، منیش که‌ منداڵ بووم، رامکرد فریای دایکم بکه‌وم، گازم گرت له‌پووزی، تا  چه‌قۆکه‌ی له‌ده‌ست بکه‌وێته‌ خواره‌وه‌".
توندوتیژیی خێزانی، له‌زۆربه‌ی ور‌ده‌کاریی ژیانی رۆژانه‌دا ئاماده‌یه‌، خێزان ‌له‌زۆربه‌ی وڵاتانی دونیادا به‌یه‌که‌یه‌ک ناسراوه‌ که‌  زۆرترین توندوتیژی‌و سوکایه‌تی ده‌گرێته‌خۆ. له‌هۆڵه‌نداو له‌ڕاپۆرتی پۆلیسی ساڵی 2008دا، 63 هه‌زارو 841 سکاڵا له‌سه‌ر توندوتیژیی خێزانیی تۆمار کراوه‌، زۆربه‌ی قوربانییه‌کانیش ژنن.
له‌ناو خێزانی کوردیشدا، توندوتیژیی خێزانیی دیارده‌یه‌کی به‌رچاوه‌، به‌ڵام زۆرجار له‌به‌ر ترس‌و شه‌رم، کێشه‌کان هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی خێزاندا ده‌مێننه‌وه‌‌، هه‌ندێک له‌ژنه‌کان هێشتا به‌رامبه‌ر به‌ماف‌و ئه‌رکی خۆیان  هۆشیار نین، به‌ئاگا نین چ به‌رپرسیارییه‌کی گرنگیان به‌رامبه‌ر خۆیان‌و منداڵه‌کانیان له‌سه‌ر شانه‌، ئاشکرایه‌  ئه‌و کاته‌ی پیاوه‌که‌ به‌شه‌ق له‌ژنه‌که‌ی ده‌دات‌و ئازاری پێده‌گه‌یه‌نێت، خۆ گه‌ر خودی  منداڵه‌که‌ش له‌نێو ئه‌و کێشه‌و ئاژاوه‌یه‌دا، شه‌قیشی به‌ر نه‌که‌وێت، هه‌ر به‌بینی ئه‌و دیمه‌ن‌و قیژه‌و هاواره‌، منداڵه‌‌که‌ش قوربانییه‌و کێشه‌ی جیاجیای بۆ دروست ده‌بێت‌و ‌ کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سایکۆلۆژی‌و ژیریی ده‌بێت.
"دیمه‌ن" ژنێکی ته‌مه‌نی 45 ساڵه‌ی کورده‌و‌ دایکی 4 منداڵه‌و له‌هۆڵه‌ندا ده‌ژی‌و‌ ده‌رچووی زانکۆیه‌، ئه‌و وتی: "گه‌ر هاوسه‌ره‌ قومارچییه‌که‌م بدۆڕایه‌، به‌شه‌و ‌ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵ، به‌شه‌ق ده‌که‌وته‌ وێزه‌ی من‌و منداڵه‌کان، هه‌تا جارێک توشی نه‌زیف بووم‌و کۆرپه‌یه‌کم له‌بارچوو، پاشان  هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی لێکردم که‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ نه‌ڵێم لێمدراوه،‌ به‌ڵکو له‌قادرمه‌ خلیسکاوم"‌.
هه‌رچه‌نده‌ "خێزان" مانایه‌کی پیرۆزی هه‌یه‌ لامان، یان پێمانوایه‌ لا‌نه‌یه‌کی گه‌رم‌و پڕ ئاسایشه‌و په‌یوه‌ندیه‌کی نزیکی گیانی به‌گیانی‌و هێمن له‌ئامێز ده‌گرێت. به‌ڵام هه‌ندێجار، له‌راستیدا به‌سه‌رهاته‌کان، کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌کان، په‌رده‌ی نهێهنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ خێزانیه‌کان هه‌ڵده‌ماڵێ‌و به‌‌جۆرێکی تر په‌یوه‌ندییه‌ خێزانیه‌کان ده‌خاته‌ڕوو. له‌بری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ گه‌رمه‌‌ی که‌ چاوه‌روان ده‌کرا، که‌سیکی پڕ له‌ترس‌و توڕه‌یی‌و چاوسورکردنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌و‌ دڵه‌ڕاو‌کێ‌و غه‌م‌و نیگه‌رانیی ماڵه‌که‌ داده‌پۆشێت، یاخود په‌یوه‌ندییه‌کی سارد سایه‌ی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌دا ده‌کێشێت.
"هانا" ژنێکی کورده‌و‌ له‌یه‌کێک له‌شاره‌کانی هۆڵه‌ندا ده‌ژی‌و دایکی دوو منداڵه‌، هاوسه‌ره‌که‌ی تا شه‌شی سه‌ره‌تایی خوێندوه‌. هانا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ هه‌رچه‌نده‌ هاوسه‌ره‌که‌ی وا خۆی پیشان ده‌دات که‌ له‌دنیا تێده‌‌گات‌و رێزی ژنه‌که‌ی ده‌گرێت، به‌ڵام گه‌ر په‌رپه‌رچی قسه‌یه‌کی بداته‌وه‌ ئه‌وا بورکانی رقی ده‌ته‌قیته‌وه‌. ئه‌و وتی "جاری وایه‌ به3 مانگ قسه‌م لێداده‌بڕێت، هه‌ندێکجاریش په‌لاماری چه‌قۆ ده‌دات‌و به‌هه‌ڕه‌شهی کوشتن هه‌مومان بێده‌نگ ده‌کات".
له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ هه‌ندێک له‌ژنی کورد تا ئێستا شاره‌زای ڕێگاو شوێنی ده‌زگاکان نین که‌ چ چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌کانیان بدۆزنه‌وه‌، یاخود هه‌ندێکیان له‌ئاستێکی هوشیاری ئه‌وه‌نده‌ نزمدان که‌ لێدان به‌کرده‌وه‌یه‌کی سروشتی ده‌بیینن، هه‌ر وه‌ک ژنێکی کورد له‌نه‌رویج وتی "جا چیه‌ با‌ مێرده‌که‌م جاروبار شه‌قێکیشم تێهه‌ڵبدات"! له‌وه‌ش سه‌یرتر ژنێک وتی "له‌هه‌مو شه‌ڕێکی خێزانیدا هه‌ر ژن خه‌تایه‌تی
"!.


Sarchawa :awene

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net