.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ترس
کە مندال بووم
زۆر ئاشقی کیوی بەفرو
هەلۆی بەرز و مانگە شەو بووم ....
من گیڕۆدەی
دونیای کپ و ئاسمانێکی پڕ ئەستێرە و
قاسپەی کەو بووم
زۆر دەترسام کە گەورە بم
دەستی حەزم
نه‌گات بە عیشق و سۆزی ئەو
زۆر دەترسام کە گەورە بم
ڕامچله‌کێنێ ترس و ته‌نیایی نیوه شه‌و
زۆر دەترسام
کە گەورە بم
نه‌گه‌م به پێکی پڕ ئه‌وین
له هه‌ڕه‌تی ته‌مه‌نی خۆم
دلم پڕ ببێ له برین
زۆر دەترسام کە گەورە بم
کچێکی جوانم خۆش بووێ
له دوو چاوی خۆم زیاتر
بی په‌رستم
به‌لام ئه‌و ڕۆژێک نه‌توانێ
بم دوێنێ و بیدوێنم
تا ئه‌و کاته‌ی له گۆڕ ده‌نێم
به یه‌کجاری دلی پڕ له‌تاسه و هه‌ستم
که گه‌وره‌ش بووم
زۆر ده‌ترسێم پیری ببێت به‌و گه‌لایه‌ی
هه‌موو رؤژێ هه‌لبوه‌رێ له ته‌مه‌نی لقه‌کانم
زۆر ده‌ترسم کاتێ پیر بم
ته‌نیایی ببێت به سێبه‌ر
له‌گه‌ل خۆمدا بێت و بچێت
که‌سێک نه‌بێ له‌م دوونیایه پێ بزانێ ژانه‌کانم
زۆر ده‌ترسم کاتێ پیر بم و ته‌نیا بم
که‌س نه‌مبینێ
له گۆشه‌یه‌کی بێ که‌س
خۆم و پێکی په‌شیمانی پڕ شه‌رابم
به‌لام نازانم که پیر بم
ئه‌وسا چێتر هه‌یه لێی بترسم .
شـــــــــــــــــالاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dast xosh gyana har sarkawto bet azezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه