.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















هەنجیری وشككراویش سوودی هەیە
هەنجیری وشككراو Dried Figs، ئەگەرچی رێژەی ئاوی یەكجار كەمترە لە هەنجیری تازە، بەڵام بڕێكی زۆری لە ریشاڵی خۆراكی تێدا دەمێنێت، هەروەها شەكری سروشتی بە شێوەی فركتۆز Fructose كە بە شەكری میوە ناوزەد دەكرێت لەناویدا پارێزراوە. هەروەها كانزاكانی كالسیۆم، ئاسن، پۆتاسیۆم، كۆپەر، مەگنسیۆم، مەنگەنیزیش لەناو هەنجیری وشككراودا بە هەمان رێژە دەمێننەوە جا بە هەر رێگایەك هەنجیر وشككرابێت بە هۆی فرنی گەرم یان بەهۆی تیشكی خۆرەوە. ریشاڵی رووەكی گرژ و خاوبوونەوەی ریخۆڵە رێكدەخات، هەنجیریش لەبەر ئەو بڕەی باشەی ریشاڵ ریخۆڵە لە قەبزیوون دەپارێزێت. هەروەها لەبەر ئەوەی كە هەنجیر سەرچاوەیەكی باشی پۆتاسیۆمە، یارمەتی دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن دەدەات. خواردنی هەنجیری وشككراو چڕی ئێسكەكان باشتر دەكات چونكە رێژەیەكی باشی لە كانزای كالسیۆم تێدایە. خواردنی چەند هەنجیرێكی وششكراو رۆژانە ئەگەری لاوازبوونی چاوەكان كە پەیوەستە بە تەمەن بە رێژەی 30% كەم دەكاتەوە. هەروەها هەنجیری وشككراو كۆئەندامی دڵ و سووڕان لە نەخۆشی دەپارێزێت بەوەی كە ئاستی چەوری گلیسریدە سیانییەكان دادەبەزێنێت. گرنگییەكی تری هەنجیری وشكراو بریتییە لە پاراستنی ئافرەتان لە شێرپەنجەی مەمك بەتایەبتی لەپاش تەمەنی وەستانی سووڕی خوێنی مانگانە Menopause.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه