.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













پێشه‌كی:
تۆپی باله كه به ئینگلیزی پێی ده‌ڵێن Volleyball یه‌كێكه له وه‌رزشه جه‌ماوه‌ریه‌كانی جیهان كه تیایدا دوو تیپ یاری ده‌كه‌ن له یاریگایه‌كی بچوك كه نێوانیان به تؤرێكی به‌رز جیاكراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تیپی هێرشبه‌ره لێدانی تۆپه له‌سه‌ر تۆڕه‌كه بۆ ناوچه‌ی به‌رامبه‌ر بۆ هه‌ر تیپێك سێ هه‌وڵدان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تؤپهكه بنێرنه یاریگای به‌رامبه‌ر له‌سه‌ر تۆڕ . خاڵ بۆ تیپ ده‌نوسرێ ئه‌گه‌ر تۆپ له‌یاریگای به‌رامبه‌ر به زه‌وی بكه‌وێت. یاخود ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكرێت . یاری تۆپی باله یاریه‌كی فراوانه له یاریگایه‌كی بچوكدا به‌و پێیه‌ی بچوكترین یاریگایه له یاریه وه‌رزشیه‌كان و گه‌وره‌ترین گۆڵی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڵی تێدا تۆمار بكرێت ، یاری باله یاریه‌كی ئارامه و پێكان یاخود به‌ریه‌ك كه‌وتن تێیدا زۆر كه‌مه به‌ڵكو هه‌ر نیه‌تی، وه ئه‌م یاریه پێویستی به یاریزانی باڵا به‌رزو باڵا رێكه‌و زیاتریش پێویسته په‌له‌كانی سه‌ره‌وه درێژ بێت بۆ ئه‌وه‌ی یاریزان به ئاسانی بتوانێت تۆپ له‌سه‌ر تۆره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بنێرێت. وه ئه‌م یاریه هه‌روه‌كو یاریهكانیتر ته‌نها تایبه‌ت نیه به كوران به‌لكو كچانیش ئه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن و هه‌رندێك جۆری هه‌یه ئه‌م یاریه وه‌كو یاری تاكی و تیپی و یاریكردن له كه‌نار ده‌ریا كه شتێكی زیاتر باوه له‌و ووڵاتانه‌ی كه‌نار ده‌ریایان هه‌یه.
یه‌كه‌م ووڵات كه ئه‌م یاریه‌ی ئه‌نجامداوه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بوه له ساڵی 1900. ئه‌م وه‌رزشه له‌كاتی ئێستا داده‌نرێت به‌و وه‌رزشه‌ی كه زۆرترین جه‌ماوه‌ری هه‌یه له به‌رازیل وه‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت ئیتاڵیا‌و هۆڵه‌نداو سربیا جگه له رووسیاو هه‌ندێك ووڵات له كیشوه‌ری ئاسیا.
دروست بوونی ئه‌م یاریه:-
له‌شاری هولیوك له ولایه‌تی ماسۆشۆستسی ئه‌مریكی له‌ساڵی 1895 به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی ئه‌مریكایی ولیام مورغان له یه‌كێتی YMCA هه‌ڵسا به دروست كردنی یاریه‌كی وه‌رزشی نوێ و ناوی نا به (مینتونیت) بۆ به‌رێكردنی كات به‌شێوه‌یه‌كی رێك و ئه‌نجامدانی ئه‌م یاریه له‌ناو هۆڵه‌كان و به‌هه‌ر چه‌ند یاریزانێك بێت. وه ئه‌م یاریه تۆزێك ئه‌چوه‌وه سه‌ر یاری تێنس و تۆپی ده‌ست له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كه ئه‌وكاته تۆپی باسكه یاریه‌كی تازه بوو. وه ئه‌م یاریه دروست كرا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌وا وهرزشێكه له‌ناو هؤڵ ئه‌نجام ئه‌درێت و كه‌مترین به‌ریه‌ككه‌وتنی تێدا ئه‌بێت به پێچه‌وانه‌ی تۆپی باسكه بۆ ئه‌ندامانی یه‌كێتی YMCA جگه له‌مانه كه ئه‌م یاریه توانای كه‌متری پێویسته بۆ ئه‌نجامدانی به پێچه‌وانه‌ی تۆپی باسكه.
هه‌ندێك رێسای یاری:-
یاریگا:
یاری وه‌رزشی تۆپی باله ئه‌نجام ده‌درێت له یاریگایه‌كی تایبه‌ت به درێژی 18*9 م و دابه‌ش كراوه بۆ دوو به‌ش ( بۆهه‌ر تیپێك) ، درێژی هه‌ر یه‌كێكیان 9*9 مه‌تره . وه نێوان هه‌ردوو ناوچه‌ی تیپه‌كان جیاكراوه‌ته‌وه به تۆڕێك كه به‌رزیه‌كه‌ی 2.43 مه‌تر بۆ پیاوان و 2.24مه‌تر بۆ ئافره‌تان.
خاڵه‌كان:
له چوار گێم پێك دێت و هه‌ر گێمێك 25 خاڵه‌و ئه‌گه‌ر یاریه‌كه یه‌كسان بوو گێمی پێنجه‌م زیاد ئه‌كرێت و 15 خاڵه. وه دوای هه‌ر گێمێك یاریگا ده‌گۆردرێت.
یاریزانه‌كان:
6 یاریزان یاریده‌كات و 6 یاریزان یه‌ده‌گ ده‌بێت .
سه‌رچاوه/یاریگا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ستت خؤش بيت بابه تيكي به سووده

له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆرسوپاس
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده ستت خؤش بيت بابه‌تێکی جوان و به سووده


له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆرسوپاس
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ستت خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده ست خوش به ريزم به هيوای به رده واميت گيانه که م
له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆرسوپاس
له‌سه‌ر هێڵ نییه