.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















وریا بە لە چەوری ئاژەڵی
بە گشتی خۆراكە ئاژەڵییەكان رێژەیەكی بەرز لە چەورییە تێرەكان لەخۆدەگرن. چەورییە تێرەكان Saturated Fats بە چەورییە خراپەكان ناسراون چونكە سەرچاوەن بۆ كۆلیستیرۆل لە لەشەدا. رێژەی چەوری لە خۆراكە ئاژەڵییەكاندا جیاوازی هەیە، بۆ نموونە گۆشت یان ماسوڵكە رێژەی چەوری كەمترە بە بەراورد لەگەڵ جەرگ و ئەندامەكان و بەز و دونگ، هەروەها گۆشتی پەڵەوڕ هەتا سپیتر بێت رێژەیەكی كەمتری چەوری لەخۆدەگرێت، شیر و بەرهەمەكانی شیر چەوری زۆریان تێدایە ئەگەر لە كارگەی ئەلباندا مامەڵەیان لەگەڵدا نەكرابێت بۆ كەمكردنەوەی رێژەی چەوری. ئێستاش هەندێك كەس پێیان وایە كە خواردنی دونگ وەكو بەز بۆ تەندروستی خراپ نییە، لە راستیدا بەز یان دونگ بە شێوەیەكی سەرەكی لە مادەی چەورییە پێكهاتوون. هەر 100 گرام بەز یان دونگ نزیكەی 900 كالۆری وزە دەدات، واتە بڕێكی زۆری وزە كە ئەگەر بە زیادی بخورێن دەبنە ئەگەری زیادبوونی كێش و قەڵەوی و زیادبوونی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن. زۆر جار بەزی سپی بەرخ بۆ دروستكردنی جۆرێكی قەیماغ بەكاردەهێنرێت. ئەو كەسانەی كە دەبێ خۆیان بپارێزن لە چەوری ئاژەڵی ئەوانەن كە گرفتی كۆلیستیرۆل و قەڵەویان هەیە، بۆ نموونە تووشبووان بە نەخۆشی دڵ، جەڵتەی مێشك، رەقبوونی خوێنبەرەكان، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشی شەكرە. هەروەها باشترە كە هەموو پیاوان لەپاش تەمەنی 35 ساڵیدا زۆر خۆیان لە چەوری ئاژەڵی و چەورییە تێرەكانی تر بپارێزن، چونكە پیاو لەپاش ئەم تەمەنەدا زیاتر رووبەڕووی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆل و رەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشی دڵ دەبێتەوە.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه