.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی "فه‌رمان به‌چاكه‌و رێگرتن له خراپه"ی شاری مه‌كه كه پێشتر فه‌توای ئاساییبوونی تێكه‌ڵبوونی كچان و كوڕانی دابوو، ئه‌مجاره به‌پشتبه‌ستن بهدهقهكانی قورئان و فه‌رموده‌كانی پێغهمبهرفهتوایهكی تری دا و رایگه‌یاند كه حیجاب كردن "تایبه‌ته به خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه"
دكتۆر ئه‌حمه‌د بن قاسم ئهلغامیدی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی "فه‌رمان به‌چاكه‌و رێگرتن له خراپه" له‌چاوپێكه‌وتنێكدا كه پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه نێت" بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: به‌پێی ئه‌و ئایتهی باس له‌حیجاب ده‌كات، حیجاب ته‌نها تایبه‌ته بهخێزانهكانی محه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ری خوداوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه لهحهدیسهكانی پێغه‌مبه‌ریشدا هه‌ر به‌وشێوه‌یه هاتووه".
پێشبینی ده‌كرێت فه‌توا نوێیه‌كه‌ی غامیدی وه‌كو فه‌تواكانی پێشووتری ده‌رهاویشته‌ی توندی لێبكه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌ت فه‌توای ئاسایی بوونی تێكه‌ڵبوونی كچان و كوڕان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا.
غامیدی ده‌ڵێت هه‌ندێك كه‌س بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئاساییكردنی تێكه‌ڵبوون له‌نێوان نێر‌و مێ دوای دابه‌زینی ئه‌و ئایه‌ته‌ی باسی حیجابی تێدا كراوه نهسخكراوهتهوه، هه‌رچه‌نده باشیش ده‌زانن حیجاب تایبه‌ته بهخێزانهكانی پێغه‌مبه‌ری خودا وه‌كو چۆن لهئایتهكه و چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ریشدا هاتووه، ئه‌وه‌ش بانگشه‌ی نهسخبوونهكه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
غامیدی له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت: هه‌ندێك لایه‌ن قسه‌كانی منیان گه‌وره‌كردووه و رایانگه‌یاند كه پێچه‌وانه‌ی فه‌توای گه‌وره پیاوانی ئاین و موجتههیدهكانه له‌سعودیه، ئه‌وه‌شیان بهحوججه له‌سه‌رم حساب كردووه، كه ئه‌وه‌ش ده‌چێته خانه‌ی ته‌قلید و ده‌رچوونیشه لهمهنههجیهتی شه‌رعی راسته‌قینه به‌وه‌ی ده‌بێت له‌كاتی ناكۆكی و جیاوازی لهراوبۆچووندا، په‌نا ببرێته به‌ر كتێبی خوای گه‌وره و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر.
غامیدی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه " خوای گه‌وره فه‌رزی نه‌كردووه موجته‌هیدێك به‌ته‌نها كار بكات و جیا بكرێته‌وه له‌هه‌موو موجتههیدهكانی تر، به‌ڵكو وای داناوه هه‌ركاتێك ناكۆكی و جیاوازی هه‌بوو لهراوبۆچووندا سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی ئیجتهاد بگه‌رێنه‌وه بۆ كتێبی خوا و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر وه‌كو لهقورئاندا هاتووه: «يا أيها الذين آمنوا أطيعوا الله وأطيعوا الرسول وأولي الأمر منكم فإن تنازعتم في شي‌ء فردوه إلى الله والرسول إن كنتم تؤمنون بالله واليوم الآخر ذلك خير وأحسن تأويلاً».
سه‌باره‌ت به‌شته جێگومانهكان له‌نێوان حه‌رام و حه‌ڵاڵدا غامیدی ده‌ڵێت: ئه‌وانه له‌حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ردا هاتوونه و زۆرێك له‌خه‌ڵكی نایزانن، ته‌نها به‌شێك لهموجتههیدهكان ده‌یزانن، ئه‌هلی ئیجتیهادیش ده‌بێت كار بهبهیانكردن و به‌به‌ڵگه ببه‌ستن نه‌ك بهههوسی خۆیان و توندره‌ویی و قسه و قسه‌لۆك".
دكتۆر ئه‌حمه‌د بن قاسم بن ئه‌حمه‌د غامیدی له‌گوندێكی سه‌ر به‌ناوچه‌ی باحهی باشوری سعودیه له‌دایكبووه‌و پله‌ی دكتۆرای به پله‌ی نایاب له‌به‌ڕێوه‌بردنی گشتی و پلاندانانی ستراتیژی له‌زانكۆی ئهمباسادوری ئه‌مریكی له‌رێگه‌ی سستمی خوێندنی كراوه‌وه به‌ده‌ستهێناوه، له‌هه‌مان زانكۆ ماسته‌ریشی هه‌یه له"یاسای جێبه‌جێكردندا هه‌یه.
خه‌ندان

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
