.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














" به‌منداڵی نه‌خۆشیه‌كی ترسناك به‌رۆكی گرتم، به‌ڵام، به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌میی دایكم و به په‌له چاره‌سه‌ر نهكردنمهوه، تووشی (ئیفلیجی) له‌نیوه‌ی مێشكمدا بووم، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد جیاوازى بكه‌ن له‌نێوان من و خوشك و براكانم، به‌رده‌وام قسه‌ى ناشرینیان پێده‌وتم و به‌شێوه‌یه‌كى ناشرین بانگیان ده‌كردم "
"باوكم به‌بوونى من ناشادبوو، به‌منداڵی له‌سه‌ر رژانی كتلیهك ئاو ده‌ستی داخكردم، ههندىَ جاریش له سه‌رماى زستان و باران و كرِێوهدا باوكم فرِێیدهدامه حه‌وشه‌كه تا درهنگانىَ له‌به‌ر ئه‌و بارانه ده‌له‌رزیم و چاوهرِێم بوو شهرِى نێوان دایكم و باوكم ببرِێتهوهو به‌زه‌ییان پێمدابێت و بمبه‌نه‌وه ژووره‌وه... تا رۆژێك دایكم بردمى بۆ ماڵى نه‌نكم و وتى ئه‌م كچه بۆ خۆت با تا مردن خزمه‌تت بكات، نه‌نكیشم هه‌ر له منداڵییه‌وه خزمه‌تى خۆى و ماڵه‌وه‌یانى پێده‌كردم، ئه‌وان كاریان سواڵكردن بوو پوره‌كانم هه‌موویان سه‌ر له‌به‌یانیان شه‌به‌ق ده‌رده‌چوون تا دره‌نگانى شه‌و دهگهرِانهوهو منیش ببومه خزمه‌تكارى هه‌موویان "
به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه نه‌مده‌توانی خێرا بدوێم و به‌رده‌وام هیلاك و بێتاقه‌تبووم، ده‌بوایه به‌رده‌وام بمبه‌ن بۆ لاى پزیشك، به‌ڵام ، ئه‌وان رۆژ تا ئێواره له خه‌ڵكى سواڵیان ده‌كرد ئیتر چۆن دینارێك له‌من سه‌رف ده‌كه‌ن؟ هێدى هێدى گه‌وره بووم و رۆژ به‌رۆژ شتى سه‌یرم به‌دى ده‌كرد، بێرِهحمى ماڵى نه‌نكم، رق و كینه‌ى ماڵى باوكم هه‌مووی بۆ من بوو بۆ خوشكه‌كانم نا.. پورهكانیشم له‌گه‌ڵ دهرۆزهكردندا ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌ند عانه‌یه‌ك، كارى خهراپیشیان ده‌كرد ، رۆژێكیان خزمێكى نزیكى دایكم هاته ماڵى نه‌نكم شه‌و لهوىَ مایه‌وه، منیش جێى نووستنم چێشتخانهكهبوو، هات و په‌لامارى دام و منیش به‌م زمانه لاڵهم نه‌مده‌توانى هاواركه‌م و تواناى به‌رگریكردنم له‌خۆم نه‌بوو ، تا لهكچێنی كردم.. كه‌بینیم خوێن بهداوێنمدا هاته خواره‌وه ده‌ستم كرده گریان، ئه‌مویست برِۆم نه‌نكم به‌خه‌به‌ر بێنم نه‌یده‌هێشت و وتى خۆم ده‌تخوازم، به‌ڵام هه‌ر نه‌نك و خاڵۆو پووره‌كانم به‌خه‌به‌ر هێناو به‌گریان و ناڵه‌م هه‌موویان كۆبوونه‌وه‌و منیش هه‌ر به ئیشاره‌ت ده‌ستم برد بۆ خوێنه‌كه‌و پێمنیشاندان، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌م بۆ كرا بڵێم فڵان وای لێكردم، ئیتر خاڵۆكانم كه‌وتنه لێدانى كورِهكهو له‌ماڵ دهریانكردو ههرِهشهى ئه‌وه‌یان لێدا كه نهگهرِێتهوه و منیشیان بێده‌نگ كرد.. دواى ماوه‌یه‌ك كورِه هاته‌وه‌و وتى من ده‌یخوازم به‌ڵام نه‌نكم نه‌یهێشت و وتى چۆن شتى وا دهخوازى! نه‌نكم بردمیه‌وه ماڵى دایكم و وتى پێویستیم به كچى ئێوه نیه، ئیتر ناخۆشییه‌كانى ژیانم زیاتر لهوىَ ده‌ستى پێكرد، براكانم پێیانشهرم بوو كه خوشكێكى نوقسانى وه‌ك منیان هه‌یه‌و خوشكه‌كانم به‌چاوێكى به‌زه‌یى و یاخود سوكه‌وه لێمدهرِوانین و توورِهبوونهكانى باوكیشم به‌به‌رده‌وام بوو، هه‌موو رۆژێكیش لێى ده‌دام و ده‌یوت (چۆن له‌كۆڵ خۆمت بكه‌مه‌وه؟)، ده‌مویست تێبگه‌م بۆ وا مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، هه‌ر باش بوو كه‌سیان به‌وه‌یان نه‌ده‌زانی لهكچێنى كهوتوومهو به‌نرخترین شتم له‌ده‌ستداوه.. خوشكه‌كانم هه‌مویان شوویان كردوو من مامه‌وه، ساڵ به‌ساڵ ژیانم ئاڵۆزتر ده‌بوو، له‌كاتێكدا ته‌مه‌نم ته‌نها 22 ساڵ بوو براكانم بهدایكمیان ده‌وت ( ئه‌م به‌ڵایه‌ش له‌كۆڵ بكه‌وه و با قسه‌ى خه‌ڵكى نه‌یه‌ته سه‌رمان و بڵێن كچیان تا ئێستا ماوه‌ته‌وه) ، دایكم هه‌ر به ئاشكرا به‌دواى مێرددا دهگهرِا بۆم ، تا كورِێكى گه‌نجى دۆزییه‌وه، وتى دهبىَ شوو به‌و كورِه بكه‌ی، منیش هه‌موو شتێكم ئاشكرا كرد‌و تێمگه‌یاند كه كچ نیم، ئه‌و یه‌كسه‌ر كورِهكهى بهرِێكردو لێدانێكى باشی لێدام و بانگى ئه‌و كورِه خزمهى كرد كه له كچێنی كردبووم، ئه‌ویش ئاماده‌یى خۆى دهربرِى بمخوازێت و به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دهرۆزهكاربوو دایكم رازى نه‌بوو پێیوت خۆم چاره‌ى ده‌كه‌م، دایكم برِێك پاره‌ى بۆ چاككردنه‌وه‌ی كچێنیم لێیوه‌رگرت!، پێم سه‌یربوو نه‌مده‌زانى چى له‌خه‌یاڵیدا هه‌یه.. ئه‌مجاره به‌دواى پیاوى پیردا دهگهرِا بۆم، تا پیاوێكى بۆ دۆزیمه‌وه كه 30 ساڵ له‌خۆم گه‌وره‌تربوو، بهبىَ ئه‌وه‌ى له پیاوه‌كه بپرسن و بزانن چۆنه‌و چییه هه‌موویان رازى بوون و دایكم راستیه‌كه‌ی له پیاوه‌كه شارده‌وه‌و ههرِهشهى له‌منیش كرد كه قسه نه‌كه‌م، یه‌كه‌م شه‌وم ئه‌و پیاوه شه‌ش جار هاته لام و بۆى ده‌ركه‌وت كچ نیم، بۆیه كه‌وته لێدان و ههرِهشهلێدان و وایلێكردم دان بهراستیهكاندا بنێم و هه‌موو شتێكى بۆ ئاشكرا بكه‌م، ئه‌ویش بۆ به‌یانیه‌كه‌ى په‌یوه‌ندى به دایكمه‌وه كرد‌و پێیوت بۆ درۆت له‌گه‌ڵدا كردووم؟ به‌ڵام دایكم نكۆڵى لىَ دهكردو ده‌یوت كچه‌كه‌م هیچ عه‌یبێكى نه‌بووه، مێرده‌كه‌شم ده‌یوت خۆ هێنده گه‌مژه نیم نه‌زانم كچه یان ژنه، ئه‌مه شه‌شه‌م ژنمه! ده‌یویست ئه‌و برِه پاره‌یه‌ى كه سه‌رفى كردبوو لێم لێیان وه‌ربگرێته‌وه‌و بمنێرێته‌وه، به‌ڵام كه زانى پاره‌كه‌ى نادرێته‌وه، لاى خۆى هێشتمیه‌وه،.. دواتر بۆم ده‌ركه‌وت ماڵێكى زۆر ناته‌واون و به‌رده‌وام خۆى و كورِهكانى سه‌رخۆشن، كه‌سیش ژنیان ناداتىَ و هه‌ر ژنێك لێقه‌وماو بێت بۆ ماوه‌یه‌ك لای (سه‌ید) ماره‌ى دهبرِن و كه لێى تێربوون ته‌ڵاقى ده‌ده‌ن، بۆ ماوه‌ى 20 رۆژ ته‌نها لێدان و ئازارم ده‌نۆشى هه‌موو شه‌وێك به‌و ته‌مه‌نه پیره‌ى خۆى سه‌رخۆش ده‌بوو، بهبىَ به‌زه‌یى لێیده‌دام و پێیده‌وتم تۆ بىَ ئابرِووى و.... ئینجاش به‌رده‌بووه گیانم و كارى خۆى ده‌كرد و لێى ده‌خه‌وت منیش له‌تاو ئازار نه‌مده‌توانى جوڵه بكه‌م و خه‌وم لێبكه‌وێت تا توانام نه‌ماو ماڵم جێهێشت.كه په‌یوه‌ندیم به‌ماڵه‌وه كرد كه‌وتنه ههرِهشهو وتیان هه‌رچۆنێك بێت دهبىَ بینۆشى و نابىَ بگهرِێیتهوه ئه‌گینا ده‌تكوژین، ئێستاش كه ده‌ستم تێ ناچێ خۆم بكوژم، به‌ڵام... ئاواته‌خوازم چركه‌یه‌ك زووتر بمرم ".
هه‌واڵ نیوس

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه