.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















نووستن لەپاش ژەمی خواردندا قەڵەوت دەكات
لەپاش خواردندا، خوێن لێشاو دەبات بۆ دەوری كۆئەندامی هەرس بە مەبەستی هەڵمژینی خۆراكی هەرسكراو. نووستن راستەوخۆ یان ماوەیەكی كورت پاش ژەمی خواردن بە تایبەتی پاش ژەمێكی گەورەی وەكو ژەمی نیوەڕۆ گەلێك گرفتی تەندروستی لێدەكەوێتەوە. قەڵەوبوون یەكێكە لەم گرفتانە، زۆربەی ئەوانەی كە پاش ژەمێكی خواردن دەخەون، بەرە بەرە كێشی لەشیان زیاد دەكات و دوچاری قەڵەوی دەبنەوە. نەنووستن و جوولانەوە لەپاش ژەمی خواردن وا دەكات كە لەش بڕێكی وزە ون بكات بۆ نموونە لەكاتی نووستندا مرۆڤ 55 كالۆری سەرف دەكات كەچی بە دانیشتن و جوولانەوەی ئاسایی كالۆری 150 ون دەكات. هەروەها نووستن لەپاش ژەمی خواردندا دەبێتە ئەگەری لەش داهزران و بێ تاقەتی پاش لەخەو هەڵسان. ئەوانەی كە یەكسەر پاش ژەمی خواردن دەخەون، زۆر جار تووشی حاڵەتێكی دەروونی ناخۆش دەبن كە پێی دەگوترێ پەستی نووستن. جگە لەمانە، نووستن پاش ژەمی خواردن مرۆڤ دوچاری بەدهەرسی و ناڕحەتی لە گەدەدا دەكات. گەدەی پڕ لەكاتی پاڵكەوتندا فشار دەخاتە سەر ناوپەنچك، بەردەوامبوونی ئەم فشارە بە تێپەڕبوونی كات لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری قۆڕی ناوپەنچك Hiatus Hernia. كەواتە هەوڵ بدە كە راستەوخۆ لەپاش ژەمی خواردن نەخەویت، وا چاكترە كە ماوەی نێوان ژەمی خواردن و نووستن لە دووكاتژمێر كەمتر نەبێت، هەروەها جوولەی سووك ئەنجام بدەیت. بە گوێرەی جوولەی قوڕس و وەرزش، وا باشترە كە پاش تێپەڕبوونی دوو كاتژمێر بەسەر ژەمی خواردندا ئینجا ئەنجام بدرێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه