.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.6) Gecko/20091201 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) WindowsVista](img/user_agent/os/windowsvista.png)
![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.6) Gecko/20091201 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) Firefox](img/user_agent/browser/firefox.png)

شیری دایك به باشترین خۆراك بۆ کۆرپه داده‌نرێت. ئه‌و ژنانه‌ی کێشه‌یان له شیرپێدان به کۆرپه‌کانیان هه‌یه، زۆرجار به‌رانبه‌ر کۆرپه‌کانیان هه‌ست به بێویژدانی خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌م هه‌سته ده‌روونییه‌ش په‌یوه‌ندی به هۆرمۆنه‌وه هه‌یه، که دایك دووچاری ئه‌وه ده‌کاته‌وه، ئایا ده‌بێت شیر به کۆرپه‌که‌ی بدات یان نه‌یدات.
تیمێکی لێكۆڵینه‌وه نه‌روێژی له "Norwegian University of Science and Technology" چاودێری باری ته‌ندروستی 180 ژنی دووگیانهیان کرد. هه‌ندێك له ژنه‌کان منداڵی یه‌کجار بچووکیان زاندبوو. ئه‌م دیارده‌یه‌ش ڕووده‌دات، ئه‌گه‌ر له‌شی ژنێك له‌کاتی دووگیانه‌ییدا بڕێکی یه‌کجار زۆر له هۆرمۆنی "Testosterone" وهبهرههمبهێنێت. هۆرمۆنی ناوبراویش به‌یه‌كێك له هۆرمۆنه سێکسییه‌کانی پیاوانه داده‌نرێت، هاوکات به‌بڕێکی یه‌کجار که‌م له ئه‌ندامه‌کانی له‌شی مێینه‌شدا هه‌یه.
چه‌ندین هۆکار هه‌یه، که بۆچی دووگیانهیهك بڕێکی یه‌کجار زۆر له هۆرمۆنی نێرینه له منداڵانیدا وهبهرههمدێت. جگه‌ره‌کێشان، قه‌ڵه‌وی یان تێکچوون له هۆرمۆنێكی تایبه‌ت به ناوی "Polycystic ovary syndrome"، که به‌کورتکراوه‌یی به "PCOS" ده‌ناسرێت، هۆکاری ئه‌م دیارده‌یه‌ن.
ئه‌گه‌ر ژنان کێشه‌یان له شیرپێدان به کۆرپه‌کانیان هه‌بێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه به‌رزی هۆرمۆنی "Testosterone" ڕۆڵی ته‌واوی هه‌یه. "Sven Carlsen" و هاوه‌ڵه‌کانیان له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Obstetrics & Gynecology"دا ده‌نووسن، که به‌رزی ڕێژه‌ی هۆرمۆنی ناوبراو ڕێگره له‌به‌رده‌م دروستبوونی شانه‌ی ڕژاندن له مه‌مکدا. له‌مباره‌یه‌وه‌ش توێژه‌ری نه‌روێژی ناوبراو ده‌ڵێت: "زۆر گرنگه، که ژنان له‌کاتی دووگیانه بوونیاندا ئاستی هۆرمۆنی 'Testosterone'ی خۆیان پێوه‌ر بکه‌ن و ڕێگای پێویست بگرنه‌به‌ر، کاتێك هه‌ست به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هۆرمۆنی ناوبراو ده‌که‌ن. چونکه به‌رزبوونه‌وه‌ی هۆرمۆنی نێرینه ده‌بێته به‌ربه‌ستێك بۆ شیرپێدان به کۆرپه‌ی تازهزا. دایك نابێت نیگه‌ران بێت و خۆی به‌دایکێکی خراپ ته‌ماشا بکات، ئه‌گه‌ر نه‌توانێت کۆرپه‌که‌ی بۆ شیرپێدان به سنگییه‌وه بنێت."
"Sven Carlsen" له‌و باوه‌ڕه‌دایه، که چاکه‌ی شیرپێدان بۆ دایك و شیرخۆره به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت. ناوبراو پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی 50 لێکۆڵینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر شیرپێدان ده‌گاته ئه‌وه‌ی، که شیرپێدان بۆ کورپه‌ی تازهزا گرنگی ته‌ندروستی یه‌کجار زۆری هه‌یه. له‌نێو ئه‌و 50 لێکۆڵینه‌وه‌یه‌شدا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك هه‌بووه، که تێیدا 17 هه‌زار دایك و کۆرپه تا ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر کراوه.
توێژه‌ران زۆریان پێباشتره، که کۆرپه‌کان شیری دایکیان بۆ بکرێته شووشه و ده‌م به‌شووشه‌ی شیره‌وه بنێن، نه‌ك بخرێنه به‌ر مه‌مکی دایکێكی په‌ژموورده و ناخ نائاسووده.
Xozga

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش کچه‌کورد بۆ ئامادهدانانی ئه‌م بابهتهجوانه
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم..
له‌سه‌ر هێڵ نییه






![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.6) Gecko/20091201 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) WindowsVista](img/user_agent/os/windowsvista.png)
![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.6) Gecko/20091201 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) Firefox](img/user_agent/browser/firefox.png)
Zor Supas Gyanakam
له‌سه‌ر هێڵ نییه