❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / موسڵمانان له‌ سێبه‌رى دیموكراسیدا ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-08 06:05:45

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

موسڵمانان له‌ سێبه‌رى دیموكراسیدا ...

موسڵمانان له‌ سێبه‌رى دیموكراسیدا ...


له‌ دواى رووداوه‌كانى (11)ى سێپته‌مبه‌ر، جیهانى ئیسلامی و ئاینى ئیسلام له‌لایه‌ن رۆژئاواوه‌ وه‌كو هێزێكى ترسناك سه‌یر ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامى ته‌شه‌نه‌كردنى ئه‌و ستێریۆتایپه‌یه‌ كه‌ گومانێكى نادروست ده‌خاته‌ به‌رامبه‌ر موسڵمانان ...

كۆشان زه‌مانى

یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى له‌ ئێستادا مشتومرِى نێوان بیرمه‌ندانى رۆژئاوا و جیهانى ئیسلامییه‌، شێوازى مامه‌ڵه‌كردنى ئیسلامه‌ له‌گه‌ڵ چه‌مكه‌كانى سه‌رده‌مدا. له‌ دواى رووداوه‌كانى (11)ى سێپته‌مبه‌ر، جیهانى ئیسلامی و ئاینى ئیسلام له‌لایه‌ن رۆژئاواوه‌ وه‌كو هێزێكى ترسناك سه‌یر ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامى ته‌شه‌نه‌كردنى ئه‌و ستێریۆتایپه‌یه‌ كه‌ گومانێكى نادروست ده‌خاته‌ به‌رامبه‌ر موسڵمانان، به‌وه‌ى كه‌ گوایه‌ ئه‌وان سه‌رچاوه‌ى تیرۆرن. ئه‌م رووداوه‌ ئه‌وه‌نده‌ى تر بۆشایى نێوان جیهانى ئیسلامی و رۆژئاواى فراوانتر كرد. لێره‌شه‌وه‌ قسه‌وباس له‌سه‌ر چه‌مكگه‌لێكى وه‌كو دیموكراسى و ئازادى وه‌لانرا و بیرمه‌نده‌ ئیسلامییه‌كان بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵ ده‌چێت زیاتر كار له‌سه‌ر ئاشتكردنه‌وه‌ى رۆژئاوا به‌ئیسلام ده‌كه‌ن. سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى له‌ واقیعدا هه‌یه‌، كه‌ له‌ په‌ره‌گرافى سه‌ره‌وه‌دا زۆر به‌كورتى ئاماژه‌ى پێدرا، به‌لآم گه‌ر بێینه‌ لایه‌تى تیۆرى و فیكرى ئه‌وا ده‌كرێت ئه‌م بابه‌ته‌ به‌شێوه‌یه‌كى تر بخوێنینه‌وه‌. ئیسلام وه‌كو پرۆگرامێكى مرۆیى، وه‌كو ئاینێك كه‌ بۆ ریفۆرمى كۆمه‌لآیه‌تى هاتووه‌ ئه‌وا هه‌وڵده‌دات بۆ خۆشگوزه‌رانى و فه‌راهه‌مكردنى ژیانێكى ته‌ندروست، له‌ هه‌مان كاتدا ئیسلام و به‌رنامه‌كه‌ى سه‌رجه‌م رێگا ته‌ندروسته‌كان به‌كارده‌هێنن بۆ سه‌روه‌رى مرۆڤ و سه‌رفرازى له‌ ئێستا و ئاینده‌دا. ئیتر لێره‌وه‌ چه‌مك گه‌لى وه‌كو حوكمى یاسا، دادوه‌رى، دیموكراسى، شورا و راوێژپێكردن هه‌مان رۆڵى خزمه‌تكردنى مرۆڤ ده‌گێرِن، بۆیه‌شه‌ هیچ دژیه‌كبوونێك به‌دى ناكرێت له‌گه‌ڵ ئیسلام وه‌كو به‌رنامه‌. به‌لآم پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، بۆچى چه‌ندین هێز له‌ژێر ناوى ئیسلامدا دژایه‌تى چه‌مكى دیموكراسى ده‌كه‌ن؟ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌كرێت گومان له‌ خودى ئیسلامیبوونى ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ بكرێت، چونكه‌ خوێندنه‌وه‌ى ئێمه‌ ده‌بێت بۆ تیۆره‌ و تێكسته‌كان بێت ئینجا واقیع، چونكه‌ هه‌موو واقیعێك جێبه‌جێكراوى ته‌واوى تێكسته‌كان نییه‌. له‌لایه‌كى تره‌وه‌، هه‌ندێك جار شێوازى مامه‌ڵه‌ى رۆژئاوا بۆ بلآوكردنه‌وه‌ى ئه‌م چه‌مكانه‌ له‌ جیهانى رۆژهه‌لآت و ئیسلامدا هه‌ڵه‌ بووه‌. ئه‌م چه‌مكانه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ دواجاردا ده‌بنه‌ به‌شێك له‌ كه‌لتور، بۆیه‌ ده‌بێت ده‌رفه‌ت و كاتى پێویست ببه‌خشرێت به‌ جیهانى ئیسلامیى تا له‌گه‌ڵ خودى ئه‌م چه‌مكانه‌دا ئاشنا ده‌بێت. ئه‌مه‌و هه‌ندآ جار دژایه‌تیكردنى ئیسلام له‌ژێر ناوى دیموكراسى بووندا دووباره‌ هۆكارێك بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى جیهانى ئیسلامی سیستمێكى دیموكراسى به‌ شتێكى نه‌خوازراو ته‌ماشا بكات. ئه‌م بابه‌ته‌ زۆرتر هه‌ڵده‌گرێت، پێویستى به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌رده‌وام و تێروته‌سه‌ل هه‌یه‌.



                                                           به خته وه رى

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-08 17:17:22

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: موسڵمانان له‌ سێبه‌رى دیموكراسیدا ...

dast  u chawt  xosh  bet  kak  hemn  xwda padshtt  bdatwa  babteky  ba swda sarkwtu bet  gyana

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-08 17:24:49

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

Re: موسڵمانان له‌ سێبه‌رى دیموكراسیدا ...

زور سوباس سه راب خان سه ركوتوبيت هاورى خۆم انشاء الله هه ر له به خته وریداده بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net