.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















جارێك له‌سه‌ر ناوی منداڵ، یا ناونانم نووسی، ئێستا ده‌چمه‌وه سه‌ر ئه‌و باسه و ئه‌گه‌ر دووباره‌بوونه‌وه‌ی تێدا بێت
لێم ببوورن. (پیری و سه‌د عه‌یب).كه پیرۆزبایی له یه‌كێك ده‌كه‌م و ناوی منداڵه‌كه‌ی ده‌پرسم وه‌ڵامه‌كه وڕمده‌كات. ئه‌وه (هه‌ر نه‌یسه) كه وتبووم: وه‌ڵام ئه‌وه‌یه- ئه‌مه ڕووبارێكه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان یا چیایه‌كه له باكووری كوردستان كه له نه‌خشه‌دا و نه كه له خه‌ڵك و شاره‌زای ئه‌و به‌شانه ده‌پرسیت- ده‌بینی نه ڕووباری وا هه‌یه و نه چیای وا هه‌یه. ئێستا باوی تر په‌یدا بووه. له‌م ڕۆژانه‌دا ناوێكی سه‌یرم بیست كه پرسیم وتیان: وه‌ڵڵا هیچ مانای نی‌یه، هه‌ر ناوه‌كه خۆشه. باوه‌ڕ بكه شتێك بوو له (پیتزا) ده‌چوو، خۆزگه هه‌ر (پیتزا) بووایه. باوێكی تر هه‌یه پێت ده‌ڵێن: ئه‌مه له ئاوێستادا مانای وایه. بۆ ئه‌ویش وه‌ڵامم هه‌یه، وا خه‌ریكی چاپكردنه‌وه‌ی (ئا‌ڤێستا)ین و ئه‌وسا ده‌پرسم- ئه‌مه (گاتا)كانی زه‌رده‌شتیش كوا ئه‌وه له كوێدایه؟گوایه ناو هه‌ر ده‌بێ تازه‌بێت و ناوی وا پێشتر نه‌بیسترابێ. من ناڵێم تازه‌ی باش و خۆش خراپه، به‌ڵام ئه‌و پێڕه‌وه خۆی كه خۆمان له ناوه كۆنه، خۆشه‌كانی خۆمان دوورخه‌ینه‌وه پێڕه‌وێكی (نه‌هلیستانه- ڕووخێنه‌رانه)یه و دابڕینی نه‌ته‌وه‌یه له ڕابردوو و مێژوو و سه‌رفرازی خۆی.وا ده‌زانم هه‌ر له كتێبخانه‌دا چه‌ند كتێبمان له باره‌ی ناوی كوردییه‌وه هه‌یه. بۆ ئێمه‌ی (به‌شیریست) ده‌بێ بڵێم: یه‌كه‌م كه‌س ناوی كچ و كوڕی كوردیی نووسیوه مامۆستا به‌شیر موشیره له (سیپاره‌ی حه‌ق په‌رستی)دا. ئه‌و ناوانه‌ی له‌وێدان ئه‌گه‌ر دروستكراویشیان تێدا بێت هه‌ر هه‌موو ڕه‌سه‌نن و له مێژوو و له ناوی ناو خه‌ڵكی چیا و دۆڵی كوردستانه‌وه وه‌رگیراون. هه‌رچه‌نده له ناوی كورددا پاش (ئازاد) ناوی (به‌شیر)یشی تێدایه و بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌و خۆی قسه‌ی خۆیی هه‌بوو.مامۆستا گیوی موكریانیش هه‌ر نامیلكه‌یه‌كی به ناوی (ناوی كوردی)یه‌وه هه‌یه. ڕه‌نگه پێش من ئه‌ركی نزیكتره‌كانی مامۆستا گیو بێت كه ئێستا به‌رامبه‌ر به‌م دیارده‌یه‌ی باسمكرد چاپی بكه‌نه‌وه و هه‌ندێ شتی تازه‌ی ڕه‌سه‌نیشی بخرێته سه‌ر، به‌ڵام به داتاشینی ناقۆڵا نا.ئه‌مه له دیارده چه‌وته‌كانی ئێستامانه. حه‌زم ده‌كرد، لێپرسراوانی ناو تۆماركردن گوێیان لێ ده‌گرتم و بڕیارێكی كوردانه‌یان ده‌دا.شۆڤێنیسته‌كانی سوریا كاتی خۆی بڕیارێكیان بۆ كورد ده‌ركرد بوو كه ناوی نا عه‌ره‌بی قه‌ده‌غه‌یه، بڕیاره‌كه ڕێی ته‌نیا به (ئه‌رمه‌نی) دابوو ناوی خۆیان له منداڵ بنێن. له قسه خۆشه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌م له‌بیره كه خوا لێخۆش‌بوو (عوسمانی حاجۆ- كه ئه‌فسه‌ر بوو) كوڕێكیی ناونابوو (خۆشناو) كه چوو بوو بۆ تۆمارگه وتبوویان (قوربان- قه‌ده‌غه‌یه). ئه‌ویش (یه‌ده‌ك)ی ئاماده‌كردبوو وتبووی: باشه ناوی عه‌ره‌بیی لێ ده‌نێم، وتبوویان: فه‌رموو، وتبووی: (ڕۆسته‌م) كابرای تۆماركه‌ری گێل، وتبووی: زۆر باشه. (ڕۆسته‌م) به عه‌ره‌بی تێگه‌یشتبوو تۆماری كردبوو. سڵاو له بنه‌ماڵه‌ی سه‌رفرازی (حاجۆ) هه‌ر له‌م جۆره كاره كوردانه‌یه- چیرۆكێكی سه‌رفرازییانم لایه. بۆ كونجێكی تر.
نوسینی عیزه‌دین
شه‌فه‌ق

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه