.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














درۆ گوته‌یه‌كه له‌ته‌ك واقیعدا چون یه‌ك نییه‌و مه‌به‌ست له به‌كارهێنانه‌كه‌ی بریتییه له‌چه‌واشه‌كردن‌و هه‌ڵخه‌له‌تاندنی كه‌سانی تر. یان به‌مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی راستیه و له‌به‌ر هه‌رچ هۆیه‌ك بێت، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت كارێك بكات یان شتێك بڵێت‌و ببێته هۆی شاردنه‌وه‌ی راستی‌و خۆیشی هه‌ست به‌وه بكات‌و مه‌به‌ستی به‌ئاكام گه‌یاندنی ئامانجێكی دیاری كرا‌و بێت, ئه‌وا ئه‌م كاره‌ی به درۆ داده‌نرێت. زۆرجار منداڵ په‌نا بۆ درۆ ده‌بات بۆجێبه‌جێكردنی كاره‌كانی. له‌به‌رئه‌وه‌ی درۆكردنه‌كه‌ی زیان به‌خۆی‌و به كه‌سانی تریش ناگه‌یه‌نێ له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌یكات به (درۆی سپی) ناوده‌برێت. له‌ڕاستیدا ئه‌م جۆره درۆیانه ده‌بێته سه‌ره‌تای روودانی درۆی گه‌وره‌تر و ئاڵۆزتر‌و زیان به‌خشتر.
درۆ دیارده‌یه‌كی باوه و زانراوه، له‌وانه‌یه به‌ساده‌یی سه‌رهه‌ڵبدات، بۆ نموونه كاتێك دایك به‌منداڵه‌كه‌ی ده‌ڵێت ده‌ستت شتووه؟ یان برسیت نی‌یه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت به‌ڵێ ده‌ستم شتووه، یان نه‌خێر برسیم نی‌یه. هه‌رچه‌نده له‌راستیدا ده‌ستی نه‌شتووه‌و برسیشیه‌تی. وه‌یان له‌وانه‌یه درۆ ئاڵۆزتربێت وه‌ك ئه‌وه‌ی منداڵ ده‌ڵێت چووم بۆ قوتابخانه‌و له‌ڕاستیشدا به‌درێژایی ئه‌و رۆژه له‌كۆڵان‌و شه‌قامه‌كان سوڕاوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده گشت ئه‌وانه به‌درۆ داده‌نرێن، به‌ڵام نابێت به‌دیارده‌یه‌كی باو و شاز له‌لای منداڵ وه نابێته‌مایه‌ی ده‌رده‌سه‌ری بۆ خۆی‌و كه‌سوكاری، ئه‌گه‌ر رێچكه‌یه‌كی به‌رده‌وام وه‌رنه‌گرێت‌و دووباره نه‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوو به به‌شێك له‌ڕه‌وشتی ئه‌و منداڵه و له‌ته‌ك كه‌سانی تردا مامه‌ڵه‌ی پێكرد، ئه‌وكاته داده‌نرێت به‌دیارده‌یه‌كی دزێوی ناشیرین‌و زیانبه‌خش‌و پێویستی به‌چاره‌سه‌ركردنیش هه‌یه.
راستگۆیی‌و درۆكردن له‌و دیارده‌ده‌روونییانه‌ن كه‌مرۆڤ له‌ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه فێریان ده‌بێت. له‌به‌رئه‌وه زۆر پێویسته تاكه‌كانی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی منداڵی تێدا ده‌ژی(خێزان، قوتابخانه،...هتد) خاوه‌نی قسه‌ی خۆیان بن‌و هه‌وڵ بده‌ن كردار‌و گوته‌كانیان چوونیه‌ك بن، چونكه منداڵ به‌رده‌وام به‌هۆی خۆ خستنه شوێن‌و لاسایی كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌كانه‌وه فێری زۆر ره‌وشت‌و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌بێت.درۆ زۆر جۆری هه‌یه له‌وانه:
1-درۆی خه‌یاڵاوی: كه‌هه‌ندێك منداڵ هێزێكی خه‌یاڵاوی پته‌ویان هه‌یه‌و بوارێكی فراوان له‌مێشك‌و بیریان داگیرده‌كات. ئه‌م جۆره درۆیه منداڵ وه‌ك یاریكردنێك خۆشیی لێ ده‌بینێ، وه‌ك گێڕاندنه‌وه‌ی چیرۆك‌و به‌سه‌رهاتی سه‌رسوڕهێنه‌ر كه زۆر جار پێچه‌وانه‌ی واقیعن‌و دوورن له راستییه‌وه.
2-درۆی تێكه‌ڵ كردن: زۆرجار منداڵ ناتوانێت راستیه‌كان له‌خه‌یاڵ‌و خه‌و و بۆچوون‌و حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی خۆی جیابكاته‌وه. بۆیه هه‌ندێك له‌قسه‌كانی دوورن له‌واقیعه‌وه، له‌چنینی خه‌یاڵی خۆیه‌تی، ئه‌ویش له ئه‌نجامی تێكه‌ڵكردنی راستی له‌گه‌ڵ خه‌و و خه‌یاڵه‌كانی خۆیدا.
3-درۆی پارێزگاری: منداڵ زۆرجار ناچارده‌بێت، په‌نا بۆ درۆببات بۆ پارێزگاریكردن له‌خودی خۆی‌و ده‌رباز بوون له‌سزا و ئازارێكی چاوه‌ڕوانكراو, كه ئه‌گه‌ر هاتوو راستیی گووت تووشی ده‌بێت. ئه‌م جۆره درۆیه له بڵاوترین جۆره‌كانی درۆیه كه زۆربه‌ی منداڵان په‌نای بۆ ده‌به‌ن.
4-درۆی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه: هه‌ندێك جار منداڵ درۆ وه‌ك چه‌كێك به‌كارده‌هێنێت بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و ئازاردانی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه رقی لێیانه، ئه‌م جۆره درۆیه‌ش زیاتر له‌ناو ئه‌و منداڵانه‌دا باوه كه له‌ژینگه‌یه‌كی خێزانی نائاسایی‌و ئاڵۆزدا ده‌ژین، هه‌ست به‌یه‌كسانی‌و دادپه‌روه‌ری ناكه‌ن له‌مامه‌ڵه‌دا، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر منداڵێك رقی له یه‌كێك له‌خوشك‌و براكانی بێت، له‌لای دایك‌و باوكی درۆیان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت، بۆئه‌وه‌ی سزابدرێن‌و بكه‌ونه‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و توڕه‌یی دایك و باوك.
5-درۆی لاسایی كردنه‌وه: منداڵ زۆر له درۆكانی له‌ڕێگه‌ی لاسایی كردنه‌وه‌ی دایك‌و باوك‌و كه‌سانی تری چوارده‌وریه‌وه فێریان ده‌بێت، بۆ نموونه كاتێك باوك به‌منداڵه‌كانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر فڵانه‌كه‌س هات پێی بڵێ باوكم له‌ماڵه‌وه نی‌یه، ئایا باوك به‌م رێگه‌یه منداڵه‌كه‌ی فێری درۆناكات؟ یان به‌منداڵه‌كه‌ی ده‌ڵێ ئێوارێ دیاریه‌كی خنجیلانه‌ت بۆ ده‌هێنمه‌وه یان ئه‌چین بۆ شاری یاری ...هتد، به‌ڵام ئێوارێ باوك ده‌گه‌ڕێته‌وه دیاری پێ نی‌یه، ناشچن بۆ شاری یاری...هتد.
منداڵ به‌م شێوه‌یه فێری درۆ ده‌بێت‌و وه‌ك باوك‌و دایكی وا ئه‌زانێ شاردنه‌وه‌ی راستی كارێكی ئاساییه‌و گه‌وره‌و بچوك به‌ئاكامی ده‌گه‌یه‌نن.
هۆكانی درۆكردن:
1-بێبه‌ش بوون: كاتێك منداڵ له‌سۆز و خۆشه‌ویستی بێبه‌ش ده‌بێت، یان حه‌زو ئاره‌زو و پێداویستییه‌كانی بۆ دابین ناكرێت، ناچار په‌نا بۆ درۆ ده‌بات بۆ تێركردنی ئه‌و حه‌زو ئاره‌زوانه‌ی، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت. بۆ نمونه كاتێك منداڵ حه‌ز به جلوبه‌رگ‌و یارییه‌كی جوان ده‌كات‌و ده‌ستی ناكه‌وێت ناچار له‌ناو براده‌ره‌كانیدا ده‌ڵێت یارییه‌ك یان جلوبه‌رگێكی جوانم كڕیوه.
2-درۆكردنی دایك‌و باوك‌و كه‌سانی تری چوار ده‌وری منداڵ: ئه‌مه هۆكارێكی ترسناكه بۆ فێربوونی درۆ چونكه منداڵ له‌قۆناغی گه‌شه‌كردنیدایه‌و له‌ڕێگه‌ی لاسایی كردنه‌وه و خۆخستنه شوێنه‌وه زۆربه‌ی ره‌وشت‌و هه‌ڵسوكه‌وتی گه‌وره‌كان فێرده‌بێت، به‌تایبه‌تی دایك‌و باوك.
3-منداڵ هه‌ندێكجار په‌نا بۆ درۆ ده‌بات، بۆ سه‌لماندنی خودی خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی كه‌سانی ده‌وروبه‌ری خۆی ڕابكێشێت. ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی دروستكردن‌و هۆنینه‌وه‌ی چیرۆك‌و به‌سه‌رهاتی له‌خه‌یاڵیدا كه‌زۆربه‌یان دوورن له‌وا قیع‌و راستیه‌وه.
4-زۆرجار منداڵ له‌ترسی سزا‌و سه‌رزه‌نشت‌و ئازار په‌نا بۆ درۆده‌بات، كاتێك بزانێت ئه‌گه‌ر راستیی به‌سه‌رهاته‌كه بگێڕێته‌وه ئه‌وا دووچاری ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردان ده‌بێت، ئه‌م جۆره درۆیه‌ش له‌ناو ئه‌ومنداڵانه‌دا باوه كه باوك‌و تاكه‌كانی تری خێزان به‌رده‌وام په‌نا بۆتوندوتیژی‌و به‌كارهێنانی سزا ده‌به‌ن كاتێك منداڵه‌كانیان هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ن.
5-كاتێك منداڵ تووشی كه‌م‌وكورتییه‌كی جه‌سته‌یی یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان ژیری ده‌بێت زۆرجار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌وكه‌م‌و كورتیه‌و راكێشانی سه‌رنجی كه‌سانی چوارده‌وری په‌نا بۆ درۆكردن ده‌بات. ئه‌ویش به‌دروستكردنی چه‌نده‌ها به‌سه‌رهات‌و رووداوی سه‌یروسه‌مه‌ره كه زۆربه‌یان له‌واقیعدانین‌و خۆی ده‌كات به پاڵه‌وانی ئه‌و چیرۆك‌و به‌سه‌رهاته.
چاره‌سه‌ری درۆكردنی منداڵ
1-دیاریكردنی جۆری درۆكه، واته مه‌به‌ستی منداڵ چییه له‌و درۆكردنه، ئه‌گه‌ر پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی درۆ كردنه‌كه‌مان زانی ئه‌وا چاره‌سه‌ركردنی بریتیه له نه‌هێشتنی ئه‌و پاڵنه‌ره‌و تێركردنیه‌تی.
2-به‌كارنه‌هێنانی لێدان‌و سزای به‌رده‌وام، چونكه به‌لێدان چاره‌سه‌ری درۆ ناكرێت‌و له‌وانه‌شه به‌هێزیشی بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌منداڵ له‌ترسی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار په‌نا بۆ درۆكردن ده‌باته‌وه. هه‌روه‌ها كاتێك منداڵ راستی ده‌ڵێ‌و ددان به‌هه‌ڵه‌كه‌یدا ده‌نێت، پێویسته منداڵ سزا نه‌درێت،چونكه لێدان‌و سزا له‌نرخی ئه‌و راستگۆیی‌و دان پێدانانه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، واده‌كه‌ن ئیتر جارێكی تر منداڵ دان به‌گوناه و هه‌ڵه‌كانیدا نه‌نێت‌و له‌سه‌ر درۆكانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
3-پێویسته ژینگه‌ی(خێزان، قوتابخانه...هتد) بۆ منداڵ گونجاو دروست‌و له‌باربێت بۆگه‌شه‌كردنی و دووربێت له‌هه‌ڵس‌و كه‌وتی خواروخێچ‌و فێڵاوی. چونكه درۆكردنی دایك‌و باوك‌و كه‌سانی تری ژینگه‌ی منداڵ هۆكارێكی خراپه بۆ فێربوونی درۆ له‌لایه‌ن منداڵه‌وه.
4-هه‌وڵ بدرێت نه‌هێڵدرێت منداڵ سوود له درۆكردنه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، چونكه كاتێك هه‌ست ده‌كات كه درۆكه‌ی به‌قازانجی ئه‌و ته‌واونابێت‌و بێ كه‌ڵكه، به‌ناچاری وازی لێ ده‌هێنێت‌و دووباره‌ی ناكاته‌وه و لێی دوورده‌كه‌وێته‌وه.
5-بوار نه‌درێت به‌منداڵ وابزانێت كه‌سانی تر به‌ئاسانی بڕوای پێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه تێبگات كه درۆكردن‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كه‌سانی تر ئاسان نییه‌و ده‌بێته مایه‌ی ره‌نجاندن‌و توڕه‌یی‌و ناڕه‌زاییان. له‌به‌رئه‌وه پێویسته منداڵ به‌رده‌وام راستگۆبێت بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆی له‌دڵ‌و ده‌روونی كه‌سانی چوارده‌وریدا بكاته‌وه و مایه‌ی رێز‌و ستایشیان بێت.
zhyanawa


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dast xosh azizm bo am babata cwana,har bzhy

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زؤؤر سوباس ئةزيزم به هيزام سوودى هةبووبيت
بةختوةر بيت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









به راستى بابه تيكى نايابه ده سته كانت خؤش بيت هاورئ شيرينم سازى كيان سه ركه وتوو بيت انشالله


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زؤر سوباس كاك دلدار دةستى تؤش خؤش بيت بؤ بةيامه جوانةكةت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه