❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كاتێك گه‌وره‌ وه‌ك منداڵ‌ لێی‌ بڕوانرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-10 10:32:52

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

كاتێك گه‌وره‌ وه‌ك منداڵ‌ لێی‌ بڕوانرێت

كاتێك هه‌ستت كرد باوكت یان دایكت یان كه‌سێكی‌ دیكه‌ وه‌ك منداڵ مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن‌و رێگه‌ ناده‌ن خۆت بیت‌و پشت به‌بیر‌و بۆچوونی‌ خۆت ببه‌ســتیت،  تۆ چــۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشهاته‌دا ده‌كه‌یت، وازده‌هێنیت چۆن هاتووه‌ وا بڕوات یان به‌دووی‌ چاره‌سه‌ردا ده‌گه‌ڕێی تا گوێت لێبگرن؟

منداڵ له‌چاوی‌ دایك‌و باوكیه‌وه‌ هه‌ر منداڵه‌
په‌یمان ئه‌حمه‌د: هه‌موو كه‌سێك كه‌ له‌دایكده‌بێت هه‌تا گه‌وره‌بوون تووشی چه‌ندین پێشهات ده‌بێت، یه‌كێك له‌وانه‌ كه‌ وه‌ك منداڵ ته‌ماشات ده‌كه‌ن، به‌لاَم منداڵ له‌چاوی‌ دایك‌و باوكیه‌وه‌ هه‌ر منداڵه‌‌و هه‌ست به‌گه‌وره‌بوونی‌ منداڵه‌كانیان ناكه‌ن، له‌هه‌ندێ‌ كاتدا من پشت به‌خۆم ده‌به‌ستم، چونكه‌ مرۆڤ تووشی هه‌ڵه‌ ده‌بێت له‌ژیانیدا بۆیه‌ پرسكردن به‌كه‌سێك له‌خێزان به‌باش ده‌زانم، ره‌خنه‌‌و پێشنیاره‌كانم ده‌خه‌مه‌ڕوو تا مامه‌ڵه‌یان وه‌ك‌و منداڵ نه‌بێت له‌گه‌ڵمدا به‌ڵكو هه‌ست بكه‌ن منداڵه‌كه‌ی‌ جاران به‌ره‌و گه‌وره‌بوون چووه‌‌و ده‌توانێ‌ راست‌و چه‌پی خۆی له‌یه‌ك جیا بكاته‌وه‌.

په‌یمانگاشم ته‌واوكردبوو هه‌ستم ده‌كرد قسه‌كانم حسابیان بۆ ناكرێت
نه‌به‌ز محه‌مه‌د: زۆرێك له‌خێزانه‌كان هه‌تا ئه‌و كاته‌ی‌ كوڕه‌كه‌یان یا كچه‌كه‌یان هه‌ژده‌ ساڵیش تێده‌په‌ڕێنن‌و ده‌چنه‌ ژیانی‌ هاوسه‌ریشه‌وه‌ حسابی منداڵیان بۆ ده‌كه‌ن‌و له‌زۆر شتدا قسه‌یان وه‌رناگیرێت یان هه‌ندێكجار ده‌م كوت ده‌كرێن، من له‌وانه‌یه‌ یه‌كێك بم له‌و قوربانیانه‌، چونكه‌ په‌یمانگاشم ته‌واو كردبوو هه‌ستم ده‌كرد قسه‌كانم حسابیان بۆ ناكرێت، به‌ڕاستی‌ ئه‌مه‌ كاریگه‌ریی ده‌روونی‌ له‌سه‌ر هه‌ر تاكێك كه‌ به‌مشێوازه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ له‌گه‌ڵدا بكرێت دروست ده‌كات‌و له‌گه‌ڵیدا گه‌وره‌ ده‌بێت‌و ئه‌وكه‌سه‌ وایلێدێت كه‌ پشت ئه‌ستوور نه‌بێت به‌تواناكانی‌ خۆی‌و نه‌توانێت ببێته‌ خاوه‌ن بڕیار! ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ بۆئه‌وه‌ی‌ كه‌ كه‌سێكی‌ ناكامڵمان بۆ دروست ببێت، ئه‌وجۆره‌ كه‌سایه‌تیانه‌ هه‌میشه‌ ده‌ترسێت له‌بڕیار له‌هه‌ر كارێك كه‌ بیه‌وێ‌ بیكات! چونكه‌ یه‌كێك له‌سیفه‌ته‌ دیاره‌كانی‌ هه‌موو مرۆڤێك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵده‌دات خۆی‌ بسه‌پێنیت، حه‌ز ده‌كات قسه‌كانی‌ كاریگه‌رییان هه‌بێت‌و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵده‌دات شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته‌دا بكات، شه‌ڕه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵده‌دات خێزانه‌كه‌ی‌ گوێیان له‌بڕیارێكی‌ بێت كه‌ كاریگه‌ریی هه‌بێت‌و له‌كۆتایدا ئه‌وه‌ سه‌ربگرێ تا جۆرێك له‌خۆسه‌پاندن دروست بێت‌و  حسابێكی‌ تری‌ بۆ بكه‌ن‌و بڵێ‌ كه‌واته‌ من هه‌م.

به‌لامه‌وه‌ گرنگ نییه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌م چی ده‌ڵێت
هــــۆزان: هه‌رگیز رێگا ناده‌م زیاتر‌و كه‌متر مامه‌ڵه‌ بكرێم له‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌م، هه‌میشه‌ بۆ هه‌موو كارێك خۆم بیرده‌كه‌مه‌وه‌، به‌لاَم پێش بڕیاردان به‌پێی پێویست داوای‌ رای‌ چوار ده‌ور ده‌كه‌م، به‌لاشمه‌وه‌ گرنگ نییه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌م چی ده‌ڵێت، چونكه‌ هه‌موو مرۆڤێك خاوه‌نی‌ عه‌قڵ‌و بیری خۆیه‌تی‌، بۆیه‌ من پێموایه‌ كه‌ كه‌س بۆی نییه‌ عه‌قڵ‌و بیری‌ به‌سه‌ر كه‌سانی‌ دیكه‌دا بسه‌پێنێت، ده‌كرێت گوێی لێبگرین له‌هه‌ر قسه‌یه‌ك ئه‌ویش له‌گۆشه‌ی‌ ئامۆژگاری‌‌و سوود وه‌رگرتن نه‌ك ئه‌وه‌ی‌ هیچ نه‌كه‌ین تا ئاماژه‌یه‌كمان پێده‌دات، چونكه‌ ئێمه‌ مرۆڤین خۆ ئامێرنین، من خۆم بۆ هه‌موو حاڵه‌تێك سنورم هه‌یه‌‌و به‌رده‌وام داوا ئه‌كه‌م گوێم لێ بگیرێ‌، ئه‌گه‌ر نا بڕیارده‌ری‌ سه‌ره‌تا‌و كۆتا خۆمم!

ئه‌م سانسۆره‌یه‌ كه‌ نایه‌ڵێ‌ له‌بیركردنه‌وه‌دا خاوه‌نی‌ بڕیاری‌ خۆمان‌و ئازاد بین
ئارام عوسمان: كۆمه‌ڵگای‌ ئێمه‌ له‌ڕووی‌ په‌روه‌رده‌كردنه‌وه‌ ره‌نگه‌ نه‌گه‌شتبێته‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌ كه‌ به‌پێی ته‌مه‌ن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كاندا بكه‌ن، ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌لای‌ ئێمه‌ هه‌ستی‌ پێده‌كرێ‌‌و ده‌بینرێ‌، زۆرجار كه‌سێك چۆته‌ پڕۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریشه‌وه‌، به‌لاَم ده‌ستی‌ لێبه‌رناده‌ن‌و نایانه‌وێ‌ پشت به‌خۆی ببه‌ستێ‌، ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و كێشانه‌ی‌ به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی‌ گه‌نج ده‌بێته‌وه‌‌و  ترسنۆكی‌ كردووه‌‌و ناتوانێ‌ هه‌نگاو بنێ به‌و شێوازه‌ی‌، كه‌ خۆی ده‌یه‌وێ‌ بیربكاته‌وه‌‌و عه‌قڵیه‌تی‌ خۆی له‌گه‌ڵ كه‌سانی‌ ده‌وروبه‌ر بگۆڕێته‌وه‌، ئه‌م سانسۆره‌یه‌ كه‌ ناهێڵێ‌ له‌بیركردنه‌وه‌دا خاوه‌نی‌ بڕیاری‌ خۆمان‌و ئازاد بین، راسته‌ منداڵ پێویستی‌ به‌چاودێری هه‌یه‌، به‌لاَم كه‌ گه‌یشته‌ ته‌مه‌نێك پێویست ناكات ئه‌وه‌نده‌ سانسۆری‌ له‌سه‌ر دابنێن كه‌ نه‌توانن كۆمه‌ڵێك شتی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان هه‌یه‌ موماره‌سه‌ی‌ بكه‌ن وه‌ك چوونه‌ ده‌ره‌وه‌‌و یاریكردن‌و وه‌رزش‌و هونه‌ر‌و...هتد، چونكه‌ ره‌نگه‌ له‌ئاینده‌دا ببنه‌ كه‌سێكی‌ خراپ له‌گۆمه‌ڵگه‌دا‌و له‌ئه‌نجامی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ ئه‌م ره‌فتاره‌ی‌ كه‌ له‌به‌رامبه‌ریان كراوه‌ كاریگه‌ری‌ خراپ له‌دوای‌ خۆیان جێبهێڵن، بێگومان كاتێك تۆ سه‌یری عه‌قڵ‌و بیر‌وبۆچوونی‌ دایك‌و باوكت ده‌كه‌یت یان ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ له‌چوار ده‌ورتن‌و ده‌یانه‌وێ‌ ئه‌و سانسۆره‌ له‌سه‌ر تۆ دانێن، تا چه‌ند تێگه‌یشتوون تا گوێ‌ له‌تۆ بگرن، كاتێك كه‌ متمانه‌ به‌تۆ ناكه‌ن تا شته‌كانی‌ خۆت به‌ئازادی‌ بڵێیت ره‌نگه‌ هه‌ر گوێشت لێنه‌گرێت، لێره‌وه‌ كێشه‌كان دروست ده‌بن‌و جۆرێك له‌درز‌و كه‌لێن سه‌رهه‌ڵده‌دات‌و ره‌نگه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ره‌و قه‌یران بچێت‌و تووشی كاره‌سات بێت، كه‌ دواجار هه‌م دایك‌و باوك په‌نجه‌ی‌ په‌شیمانی‌ ده‌گه‌زن هه‌م گه‌نجه‌كه‌ش! بۆیه‌ من هیوادارم دایكان‌و باوكان وابیربكه‌نه‌وه‌ كه‌ منداڵه‌كانیان به‌ئازادی‌‌و به‌شێوازێك كه‌ خاوه‌نی‌ بڕیاری‌ خۆیان بن، چاودێریان بكه‌ن به‌لاَم ئه‌وه‌نده‌ توندوتۆڵ نه‌بێت كه‌ ببێته‌ هۆی نیگه‌رانی‌ منداڵه‌كانیان.

ڤارۆ هه‌ردی‌: كاتێك هه‌ستم كرد كه‌سێك له‌خۆم گه‌وره‌تر وه‌ك منداڵ مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات بێگومان كارێكی‌ قورسه‌ وایان لێبكه‌م كه‌ به‌وجۆره‌ نه‌بن، ئه‌وان وا راهاتوون به‌و چاوه‌ سه‌یری من بكه‌ن، ئه‌وجۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ لایان ناز هه‌ڵگرتنه‌ یاخوود خۆشه‌ویستیه‌ ره‌نگه‌ به‌شێكی‌ وابێت، من به‌هه‌ڵه‌ی‌ ده‌زانم، چونكه‌ به‌پێی‌ قۆناغه‌كانی‌ ژیان‌و تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ چوارده‌ور وات لێده‌كات نه‌زانی‌ چۆن قسه‌ بكه‌یت‌و هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت، پێویسته‌ به‌دوای‌ چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێین‌و وایان لێبكه‌ین كه‌ چیتر ئێمه‌ منداڵ نین، ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌و ترس‌و دڵه‌ ڕاوكێیه‌ی‌ له‌منداڵییه‌وه‌ تووشمان ده‌بێت‌و وامان لێده‌كات له‌و قۆناغه‌ گرنگه‌ی‌ خوێندندا هه‌مووجۆره‌ قسه‌یه‌كی‌ خۆمان به‌گومانه‌وه‌ بكه‌ین! ئه‌مه‌ مه‌ترسیداره‌ كه‌ نابێ كه‌سانی‌ له‌خۆمان گه‌وره‌تر به‌و شێوه‌یه‌ په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵ بكه‌ن، چونكه‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ دواكه‌وتوی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

منداڵ  گه‌وره‌ش بێ‌ كه‌ به‌و شێوازه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كرا ناتوانێ‌ رووبه‌ڕووی‌ ژیان ببێته‌وه‌
رێناس فایه‌ق: زۆر خراپه‌ هه‌ر كه‌سێك به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكرێت له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌وه‌، چونكه‌ خێزان به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ كه‌سایه‌تی‌ مرۆڤه‌، خۆ گه‌ر خێزانێك وا له‌منداڵه‌كه‌ی‌ نه‌كات كه‌ هه‌رده‌م پشت به‌بۆچوون‌و بڕیاری‌ خۆی ببه‌ستێ‌ بێگومان كه‌سایه‌تیه‌كی‌ لاواز‌و ترسنۆكی‌ لێده‌رده‌چێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و منداڵه‌ گه‌وره‌ش بێ ناتوانێ‌ رووبه‌ڕووی‌ ژیان ببێته‌وه‌، چونكه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌و شێوه‌یه‌ هاتووه‌، به‌لاَم ده‌كرێ هه‌موو كه‌س كه‌ زانی‌ ته‌مه‌نی‌ شیاوه‌ با چیتر كار بۆ ئه‌وه‌ بكات كه‌ له‌مێشكی‌ دایه‌‌و بیری لێده‌كاته‌وه‌.

بۆیان بسه‌لمێنین كه‌وا منداڵ نین‌و ده‌توانین پشت به‌خۆمان ببه‌ستین
جنان محه‌مه‌د: كاتێك مرۆڤ كوڕ بێت یان كچ، هه‌ست ده‌كات كه‌ گه‌یشتۆته‌ قۆناغێك كه‌ ئیتر گه‌وره‌ بووه‌‌و ده‌توانێت پشت به‌خۆی ببه‌ستێت، له‌لایه‌ن دایكان‌و باوكانه‌وه‌ هه‌ر به‌چاوی‌ منداڵه‌وه‌ سه‌یری ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌م ره‌فتاره‌یان زۆرجار له‌روانگه‌ی‌ دڵسۆزی‌‌و  خه‌مخۆریانه‌وه‌یه‌، بۆیه‌ كارێكی‌ ئاساییه‌ گه‌ر به‌رده‌وام ئامۆژگاری‌‌و رێنماییمان بكه‌ن، بۆیه‌ له‌و قۆناغه‌دا پێویسته‌ ئێمه‌یش ئامۆژگاری‌‌و رێنماییه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌ربگرین، به‌جۆرێك هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین كه‌ نیگه‌رانیان نه‌كه‌ین، ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و چاودێرییانه‌ی‌ ئه‌واندا ئێمه‌یش تێیان بگه‌یه‌نین كه‌وا درك به‌ به‌رپرسیارێتی‌ ئه‌وان ده‌كه‌ین‌و بۆیان بسه‌لمێنین كه‌وا له‌ قۆناغی منداڵی ده‌رچوین‌و ده‌توانین پشت به‌خۆمان ببه‌ستین، ئه‌مه‌ش به‌هاوكاری‌ ئه‌وان‌و سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموون‌و ژیانی‌ ئه‌وان.

مه‌رج نییه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ پێكدێنن‌و منداڵ دروستده‌كه‌ن شایه‌نی‌ دایكایه‌تی‌‌و باوكایه‌تی‌ بن
تارا حه‌مه‌ سه‌عید: دایكایه‌تی‌‌و باوكایه‌تی‌ پڕ به‌مانا راسته‌قینه‌كه‌ی‌ خۆی به‌تێراوی‌‌و جوانی‌ ناوه‌رۆكی‌ ئه‌و وشه‌یه‌ هه‌موو كه‌س ناگرێته‌وه‌، واته‌ مه‌رج نییه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ پێكدێنن‌و منداڵ دروستده‌كه‌ن شایه‌نی‌ دایكایه‌تی‌‌و باوكایه‌تی‌ بن، له‌به‌رئه‌وه‌ منداڵ له‌هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بێت هه‌ست بكات كه‌ تێراوه‌ له‌دایكایه‌تی‌‌و باوكایه‌تی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆی‌و متمانه‌ی‌ ته‌واوی‌ به‌خۆشه‌ویستی‌‌و دڵسۆزی‌‌و توانای‌ دایك‌و باوكی‌ هه‌بێت‌و به‌دڵنییاییه‌وه‌ هه‌ست به‌گیرۆده‌یی هیچ كێشه‌‌و گرفتێك ناكات‌و هه‌ركات ویست‌و ئاره‌زووی‌ به‌بوونی‌ هه‌رشتێك هه‌بێت له‌ڕێگه‌ی‌ خودی‌ خۆی‌و گفتوگۆی ئه‌وانه‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ قه‌ناعه‌تی‌ ته‌واو‌و چۆنیه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و كاره‌.

كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌ورێكی‌ كاریگه‌ر ده‌بینێ‌ له‌پێگه‌یاندنی‌ تاكه‌كانیدا
نه‌ورۆز مه‌ولوود: ئاستی‌ هۆشیاریی ئه‌و خێزانه‌ی‌ كه‌ تێیدا گه‌وره‌ ده‌بێ‌ تا چه‌ند رێگه‌ به‌نه‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن كه‌ داهێنه‌ربن له‌ژیانی‌ خۆیان یان رێگه‌یان پێ نیشانده‌ن واته‌ پێویستبوونی‌ زانیاری‌ له‌و خێزانه‌دا مه‌رجی‌ سه‌ره‌كیه‌ له‌پێگه‌یاندنی‌ نه‌وه‌كانیاندا‌و  پێشكه‌ش كردنیان به‌كۆمه‌ڵگه‌‌و بواره‌كانی‌ فه‌رهه‌نگ‌و ئابووریی‌و سیاسی‌و كۆمه‌لاَیه‌تی‌‌و  رۆشنبیری كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌ورێكی‌ كاریگه‌ر ده‌بینێ‌ له‌پێگه‌یاندنی‌ تاكه‌كانیدا به‌تایبه‌تی‌ له‌ڕووی‌ ئازادی‌‌و مافی‌ مرۆڤ ‌و چۆنیه‌تی‌ كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازادییه‌‌و فه‌راهه‌مكردنی‌ یاسا كه‌ ئه‌مه‌ كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر خێزان‌و له‌وێشه‌وه‌ بۆ منداڵه‌كان.

zhanawa

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net