❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێشبینی گه‌ردوونناسان سه‌باره‌ت به‌ عیراق له‌ساڵی 2010 دا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-11 11:10:44

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

پێشبینی گه‌ردوونناسان سه‌باره‌ت به‌ عیراق له‌ساڵی 2010 دا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3d9b0ad9d0.jpg
گه‌ردوونناسی عیراقی فه‌یسه‌ل ئه‌لناسر پێشبینی ئه‌وه‌ده‌كات له‌ساڵی 2010 دا گۆڕانكاری گه‌رماو گه‌رم له‌ عیراقدا رووبدات، كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌نووسی سیاسی داهاتووی عیراق ده‌بێت.
ئه‌لناسر له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسه‌كان رایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كات له‌ساڵی 2010 دا نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق درێژه‌ به‌پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌دات، له‌ڕووی ئه‌منیشه‌وه‌ پێیوایه‌ سنوری ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌به‌زێندرێت و كوشتاریشی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
ناوبراو پێشبینی ئه‌وه‌شده‌كات له‌ عیراقدا كه‌سایه‌تێكی سیاسی ئایینی تیرۆر ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌ری رووده‌دات، جگه‌له‌مانه‌ش زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌كان به‌رده‌وامده‌بن و چه‌ند كه‌سێكی ناودار راپێچی ناو ئه‌و رووداوه‌ خوێناوییانه‌ ده‌كرێن.
هه‌ر له‌میانه‌ی پێشبینییه‌كانیدا، ناوبراو پێیوایه‌ رۆڵی وڵاتانی دراوسێ له‌ كرده‌وه‌ی تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌كانی ناو عیراق زیاتر ئاشكراده‌بێت و به‌هاوكاری چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بیش لایه‌نی به‌عسی دێنه‌ ناو گۆڕه‌بانی سیاسی عیراقه‌وه‌، له‌ كه‌ركوك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانیش شه‌ڕوپێكدادان رووده‌دات و كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی ناوداری كورد له‌ناكاو كۆچی دوایی ده‌كات، هه‌روه‌ها نهێنی زیاتر سه‌باره‌ت به‌ گرتن و له‌ سێداره‌دانی سه‌دام حسێن ئاشكراده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی زیندانییه‌كی رژێمی به‌عسیش له‌بارودۆخێكی نادیاردا مشتومڕی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، ئه‌لناسر پێیوایه‌ كه‌سایه‌تییه‌ك وه‌زاره‌تێكی گرنگی عیراق ده‌گرێته‌ده‌ست و ده‌بێته‌ مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌موو عیراقییه‌كان له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ پێشبینی گه‌ردووناس محمه‌د ئه‌لنه‌جه‌فی پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كانی ئه‌لناسره‌، نه‌جه‌فی پێیوایه‌ له‌ساڵی 2010 دا عیراق وێڕای به‌رده‌وامی كاری ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب، له‌ڕووی ئه‌منی و سیاسییه‌وه‌ زیاتر سه‌قامگیرده‌بێت.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن شارنی گه‌ردوونناسی تونسی سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی عیراق ده‌ڵێت: عیراق گۆڕه‌پانی رووداوه‌كانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت له‌ ساڵی 2010 دا.
شارنی پێیوایه‌ له‌ هه‌مان ساڵدا ناودارێكی سیاسی گرنگ له‌ عیراق تیرۆر ده‌كرێت، جگه‌ له‌مانه‌ش به‌ڵگه‌ی زیاتر سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی ئه‌مریكا له‌ شه‌ڕی عیراقدا ئاشكراده‌كرێت.

                                                                pukmedia

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net