.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















حه‌سیب قه‌ره‌داخی
شێخی شاعیران‌و خاوه‌نی (فه‌رهه‌نگی خه‌م)و هەڵەبشیما، ناوی حه‌سیب كوڕی شێخ عه‌لی كوڕی شێخ عه‌بدولڕه‌حمانی قه‌ره‌داخی-یه،
به ره‌چه‌ڵه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی مهردۆخییهكانی قه‌ره‌داخه.
ساڵی 1929 له‌گوندی (سۆڵه) لهدایكبووەو قۆناغه‌كانی سهرهتاییو ناوه‌ندی له ناحیه‌ی قهرهداخو شاری سلێمانی ته‌واوكردووه.
دواتر له (خانه‌ی مامۆستایانی لادێ) له شاری (حلله) درێژه‌ی به‌خوێندن داوه، به‌ڵام پاش رووداوه‌كانی راپه‌رینی كانوونی 1948 له خوێندن ده‌ركراوه.
شێخ حه‌سیب هه‌ر له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كارییه‌وه تێكه‌ڵاوی چالاكییه سیاسییه‌كان بووه‌و وه‌ك نیشتمانپه‌روه‌رێكی پێشكه‌وتنخواز له هه‌موو جموجۆڵه ئازدیخوازهكاندا بهشداریكردووهو له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش دوو چاری گه‌لێ گرفت بووه.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ش بوو كه ڕێیپێنهدرا له شاری سلێمانی قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو بكات.
شێخ حه‌سیب هێشتا لاو بووه كه به‌هره‌یه‌كی گه‌وره‌ی شیعری تێدا ده‌ركه‌وتووه‌و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی له ئه‌ده‌بی كوردیدا ببێته خاوه‌نی دهنگو ره‌نگی تایبه‌تیی خۆی.
كه‌م رووداوی سیاسی‌و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه كه شێخ حه‌سیب رۆڵی نیشتمانی تیا نهبینیبێو به‌شیعرو به‌كرده‌وه بانگی ئازادی‌و یه‌كسانی تیارانهگهیاندبێ.
زیندان‌و نانبڕین‌و دوورخستنه‌وه هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه ئه‌م شاعیره مه‌زنه‌ی كورد بێوره بكهنو له‌ساته وه‌خته هه‌ره ترسناكهكانیشدا مه‌ینه‌تییه‌كانی كورد‌و تاوانی دوژمنانی له جوانترین شیعردا به‌رجه‌سته كردووه.
ئه‌م كه‌ڵه شاعیره‌ی كورد، كه هه‌واڵی راپهرینو دامه‌زراندنی ده‌زگا دیموكراسییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستاندا بیست كانیاوی شیعری ته‌قانده‌وه، له‌پێناوی چه‌سپاندنی ئاشتی‌و ته‌باییدا وه‌ك شه‌خسییه‌تێكی ئهدهبیو كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رز هه‌وڵی زۆری دا‌و سه‌رتاپای ژیان‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانیشی ته‌رخانكردبوو بۆ به‌رگرییكردن له ژیان‌و له‌ئازادی، به‌ڵام سه‌د مه‌خابن رۆژی 9ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1997 له شاری سلێمانی كۆچیدوایی كرد‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا گه‌لێ ئاواتی پیرۆزی برده ژێر گڵه‌وه.
kurd sat

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas barezim dasti tosh xosh bet bo peyamakat her sarkawtu bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه