.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











نەجوا كەرەم باسی كوردستانی بۆ كردم و زۆر دڵخۆش بوو بەسەردانەكەی
یومنا شری یەكێكە لە سەركەوتووترین راگەیاندنكارە لوبنانییەكان لە هەرسێ بواری رادیۆ و تەلەفزیۆن و رۆژنامە، تا ئێستا لە چەندین كەناڵی جۆراوجۆری عەرەبی لە لوبنان و وڵاتانی دیكەی كاری كردووە لەوانەش كوێت، هەروەها جگە لە زمانی عەرەبی بە زمانی فەرەنسیش بەرنامەی پێشكەش كردووە، لەبەر لێهاتووی چەندین جار خەڵات كراوە و چەندین نازناوی تایبەتی بواری راگەیاندنی بەدەستهێناوە لەوانەش باشترین بێژەری عەرەبی كە لە كوێت بەدەستی هێنابوو.
بەر لە هاتنی سەری ساڵی نوێ پەیوەندیمان پێوە كرد بۆ ئەوەی دیمانەیەكی لەگەڵدا ساز بكەین، بەڵام لەبەر ئەوەی پێشكەشكاری ئاهەنگی سەری ساڵ بوو كە نەجوا كەرەم لە قەتەر سازی كرد بوو نەیتوانی تا كۆتایی هاتنی ئاهەنگەكانی ســـــــــەری ساڵ وەڵامی پرسیارەكانمان بداتەوە و لە كۆتاییدا بەم شێوەیە وەڵامی داینەوە.
* ئەگەر هەندێك باس لە سەرەتاكانی كاری خۆت بكەی وەك راگەیاندنكارێك؟
- من پسپۆڕی و خوێندنم راگەیاندنە سەرەتا وەك بێژەری زمانی فەرەنسی كارم كردووە لە رادیۆیەكی لوبنانی، دواتر رووم لە تەلەفزیۆن كرد و تا ئێستاش بەردەوامم.
* ئێستا ژمارەی راگەیاندنكارەكان زۆر بووە، بێژەرێكی سەركەوتوو چۆن دەوتوانێت شوێنی خۆی بكاتەوە لە نێو ئەم هەموو بێژەرەدا؟
- هەر كەسێكی سەركەوتوو لە هەر بوارێكدا كار بكات دەتوانێت سەركەوتوو بێت و تا رادەیەكی زۆریش بەردەوام بێت، من پێموایە بوونی كەسی زۆر لەو بوارەی تێیدا كار دەكەم هاندەرێكی زیاتر و باشترە بۆ من تاكو زیاتر هەوڵ بدەم خۆم پێش بخەم.
* ئایا توانا و لێهاتوویی و ئاستی رۆشنبیری بەسن بۆ ئەوەی بێژەر سەركەوتوو بێت؟
- ئاستی رۆشنبیری بەرز وشارەزایی یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی سەركەوتنی هەر بێژەرێك، چونكە پێویستە بێژەر جا لە هەر بوارێك بێت ئاگاداری بەلایەنی كەم هەندێك لە وردەكاریەكانی ئەو بوارە بێت كە تێیدا كار دەكات.
* ئەی روخسار و شێوەی دەرەوەی بێژەر بەتایبەتی ئافرەتان چ رۆڵێكی هەیە لەم رووەوە؟
- ئەویش تا رادەیەك گرنگە، بەڵام لەدوای شارەزایی و ئاستی رۆشنبیرییەوە دێت، بیریشمان نەچێت هەموو بێژەرێك دەبێ بزانی چۆن دەربكەوێت لەبەردەم بینەراندا.
* ئێستا كاری راگەیاندن بووەتە پیشەیەك، ئایا كرێی بەستنی گرێبەست لەگەڵ هەر كەناڵێك بێت بۆ تۆ شتێكی ئاساییە هەرچەندێك بێت؟
- راستە راگەیاندنیش كار و پیشەیە كە ئێمە بژێوی ژیانی خۆمان لەم رێگایەوە پەیدا دەكەین، ئاسایشە گرێبەستەكانمان هەندێك مەرجی تایبەتی تێدا بێت كە لە بەرژەوەندی ئێمەدا بێـت، چونگە دەزگا و كەناڵەكانیش سوود لە تواناكانی ئێمە وەردەگرن.
* ئایا راستە كرێی ئێوە ئێستا لە كرێی گۆرانیبێژەكان بەرزتر بووە؟
- نەخێر ئەمە راست نییە، بەڵام بیرت نەچێت هەر راگەیاندنكارێك یان بێژەرێك ئەگەر رۆژانە دەرنەكەوێت لەسەر شاشە ئەوا بەلایەنی كەمەوە هەفتانە زیاتر لە جارێك دەردەكەوێت و بەرنامەیەك پێشكەش دەكات، بەڵام گۆرانیبێژان لە ئاهەنگەكان دەردەكەون و هیچ هونەرمەندێك ناتوانێت رۆژانە ئاهەنگ پێشكەش بكات.
* نازناوی مانگی راگەیانی عەرەبی بۆ تۆ چ دەگەیەنێت؟
- هەر كەسێك ئەگەر لە بوارەكەی خۆیدا خەڵات بكرێت ئەوا دەبێتە هاندانێكی زیاتر بۆی، چونكە هەست دەكات كەسانێك هەن رێز لە كارەكەی دەگرن و لەو كارەی پێشكەشی دەكات رازین وئەرك و ماندوو بوونەكەیان لە پێش چاوە، بۆیە من زۆر دڵخۆشم بەو نازناوە و شانازیشی پێوە دەكەم.
* دەڵێن تۆ داوای قەرەبووت لە پزیشكێكی جوانكاری كرد بوو، چونكە شێوە و رووخساری دەمو چاوی تۆی تێكدا بوو، ئەمە تا چەند راستە؟
- ئەم كێشەیە كۆتایی هاتووە و بەو شێوەیە نەبوو كە راگەیاندنەكان باسیان كرد و زیاد لە پێویست گەورەیان كرد بۆیە من نامەوێ باسی بكەم.
* ئایا تۆ پێویستت بە نەشتەرگەری جوانكاری هەیە؟
- من پێموایە جاری وا هەیە پێویستە مرۆڤ جوانكارییەك بكات ئەویش ئەگەر زۆر پێویست بوو نەك جوانكاری لە پێناو ئەنجامدانی نەشتەرگەری.
* لەكار كردندا هێڵی سوورت هەیە؟
- نەخێر، بەڵام لە ژیانی ئاساییدا هەموو مرۆڤێك پێویستە هێڵی سووری هەبێت بۆ ئەوەی خۆی نەیبەزێنێت لە هەمان كاتدا رێگا بە كەسانی تریش نەدات بیبەزێنن، منیش هێڵی سوورم هەیە لە ژیانی خۆمدا و ناتوانم بیانبەزێنم كە ئەویش رەنگدانەوەی رەفتار وپەروەردەی منن.
* كەنداویەكان زۆر گرنگی بە راگەیاندنكار و هونەرمەندە لوبنانییەكان دەدەن پێتوایە هۆكارەكەی چی بێت، ئایا ئەوان كەسیان نییە لە ئاستی ئێوەدا بێت یان هۆكارێكی دیكە هەیە؟
- بێگومان لە وڵاتانی كەنداو راگەیاندنكار و هونەرمەندی زۆر بە توانا و سەركەوتوو هەن، بەلام رەنگە ئەو ئازادییەی ئێمە لە لوبنان هەمان ئەوان نەیانبێت، هەروەها ژمارەی كەناڵ و دەزگاكانی راگەیاندن لە وڵاتانی كەنداو زۆرە بۆیە پێویستیان بە راگەیاندنكاری دیكەش دەبێت لە وڵاتانی دیكە، بۆیە پشت بە لوبنانیەكان دەبەستن، بۆ ئێمەی لوبنانیش رەنگە لەلایەنی ماددییەوە سوودی زیاتری هەبێت كە لە كەنداو كار بكەین.
* ئەی بۆچی هەموو هونەرمەندە لوبنانییەكان هەوڵ دەدەن بەشێوەزاری كەنداوی گۆرانی بڵێن؟
- ئەویش لەبەر هەمان هۆكارە، هونەرمەندەكانمان هەوڵ دەدەن لە كەنداو جەماوەریان هەبێت بۆیە سوود لە دەنگی خۆیان وەردەگرن، ئەمەش وەك گوتم لە لایەنی ماددییەوە سوودی هەیە.
* بەڕای تۆ باشترین راگەیاندنكاری لوبنانی وعەرەبی و جیهانی كێن؟
- داوای لێبوردن دەكەم ناتوانم بە ناو دەستنیشانیان بكەم بۆ ئەوەی كەس لە خۆم توڕە نەكەم، بەڵام ئێمە لە لوبنان بەتایبەتی و جیهانی عەرەبی بە گشتی خاوەن راگەیاندنكاری زۆر بە تواناین لەسەر ئاستی جیهانیش راگەیاندنكاری بەناوبانگ هەیە كە لەسەرتاسەری جیهان ناسراون.
* چۆن دەتوانی سەركەوتوو بیت لەكاتی پێشكەش كردنی بەرنامەكان؟
- دووركەوتنەوە لە شڵەژان هۆكارێكە بۆ سەركەوتنی بێژەر ئەوەیە لە كاتی وێنەگرتنی بەرنامە كۆنترۆڵی تەواوی بەسەرخۆیدا هەبێت، هەروەها بەر لە تۆمار كردن یان وێنەگرتنی بەرنامە پێویستە بێژەر لە گیرو گرفتەكان دوور بخرێتەوە نەوەك لە كاتی وێنەگرتن یان پێشكەش كردنی بەرنامە یان ئاهەنگدا كۆنترۆڵی بەسەر خۆیدا نەمینێت كە ئەمەش بە ئاشكرا لە بەرنامەكەدا رەنگ دەداتەوە.
* ئایا هیچ تایبەتمەندییەك هەیە كە تۆ لە بێژەرانی تر جیا بكاتەوە؟
- ئەمە دەبێ بینەران بڕیاری لەسەر بدەن نەك من، چونكە ئەوان زیاتر من دەبینن و لایەنە باش و خراپەكانی من زیاتر لای بینەران بە دیار دەكەوێت.
* وەك راگەیاندنكارێك چ زانیارییەكت هەیە لەسەر گەلی كورد و كێشەكەی؟
- بەر لە ئاهەنگەكانی سەری ساڵ و گەڕانەوەی نەجوا كەرەم لە عێراق هیچ زانیاریم نەبوو، بەڵام نەجوا باسی سەردانەكەی بۆ شاری هەولێر كرد، سەرسام بوو لەو پێشكەوتن و ئارامییەی لە كوردستان هەیە و بەهیچ شێوەیەك چاوەڕوانی ئەوەی نەدەكرد، زۆر دڵخۆش بوو بەو كەشوهەوایە كە بینی بووی، چونكە بەر لەوەی بێتە كوردستان زۆر لە كەسە نزیكەكانی ئاگاداریان كردەوە لەوەی ئەم ئاهەنگە ئەنجام نەدات و نەچێتە عێراق، منیش لێرەوە رێز و سڵاوم بۆتان هەیە و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم و هیوادارم رۆژێك لە رۆژان بتوانم سەردانی عێراق بكەم و زۆر سوپاسی ئێوەش دەكەم بۆ ئەم دیمانەیە.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
