❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خوشكى به رێزم فه رمو ئه وه شوێنی تؤيه له‌ به‌هه‌شتدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-12 17:31:56

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668
WindowsXPMSIE

خوشكى به رێزم فه رمو ئه وه شوێنی تؤيه له‌ به‌هه‌شتدا


وه‌كو ده‌زانین خوای گه‌وره‌ له‌ پاداشتی مرۆڤی موسڵماندا له‌ به‌هه‌شت باسی چه‌نده‌ها شتی خۆشی كردووه‌ له‌ خوارده‌مه‌نی و كۆشك و شوێنی خۆش و جل وبه‌رگی ئاورێشم كه‌ ئه‌مه‌ بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌یه‌ چ پیاو یان ئافره‌ت چونكه‌ هه‌مووان خۆشی له‌م به‌هره‌یانه‌ ده‌بینن وه‌كو یه‌ك.. ته‌نها ئه‌وه‌ ماوه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ سه‌رنجی پیاوانی ڕاكێشاوه‌ و خۆشه‌ویستی به‌هه‌شتی لایان شیرینتر كردووه‌ به‌ باسی (حۆری و ئافره‌تانی جوان) و له‌م باره‌یه‌وه‌ش هیچی بۆ ئافره‌تان باس نه‌كردووه‌.. بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ لای زۆر كه‌س كه‌ له‌ دادوه‌ری ئیسلام نه‌گه‌شتووه‌ ببێته‌ جێی پرسیار و بگره‌ له‌وانه‌یه‌ لای ئافره‌ت خۆیشی جێی پرسیار بێت!!

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌:

1- خوای گه‌وره‌ كه‌س بۆی نیه‌ لێی بپرسێت كه‌ بۆ ئه‌و شته‌ت بڕیار داوه‌ به‌و جۆره‌ یان ده‌یكه‌یت، چونكه‌ خاڵقی هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌، به‌ڵكو ته‌نها دروستكراوه‌كانه‌ به‌ (مرۆڤیشه‌وه‌) كه‌ خوای گه‌وره‌ لێیان ده‌پرسێته‌وه‌، وه‌كو له‌ سوره‌تی (الانبیاء) ئایه‌تی (23) هاتووه‌: (لا یسئل عما یفعل وهم یسئلون). به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچی تیادا نیه‌ سوود له‌ حیكمه‌ت و لێزانینی كاری خوا وه‌رگرین به‌به‌ڵگه‌ی شه‌رعی و به‌ تێگه‌یشتنێكی ڕاسته‌وه‌. بۆیه‌ ده‌ڵێین:
2- سروشت و خووی ئافره‌ت شه‌رم و حه‌یائه‌ -وه‌كو زانراوه‌- بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ سه‌رنجیان ڕاناكێشێ یان به‌هه‌شتیان لا خۆشه‌ویست ناكات به‌ شتێك كه‌ ئافره‌تان لێی شه‌رم بكه‌ن.

3- شه‌وق و خۆشه‌ویستی و به‌خۆزگه‌بوونی پیاوان وه‌كو هی ئافره‌تان نیه‌ -وه‌كو زانراوه‌- بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ پیاوانی سه‌رنج ڕاكێشاوه‌ و شه‌وقی لایان دروست كردووه‌ به‌ باسی ئافره‌تانی به‌هه‌شت وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌كیش فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) هه‌یه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت: (ما تركت بعدي فتنة أضرّ على الرجال من النساء) (اخرجه البخاري) واته‌: پاش خۆم هیچ شتێكم به‌جێ نه‌هێشتووه‌ مایه‌ی فیتنه‌ بن بۆ پیاوان وه‌ك له‌ ئافره‌تان. به‌ڵام ئافره‌تان زیاتر سه‌رنج و شه‌وق و خۆشیان بۆ خۆجوانكردن وجوانكاری له‌ جل و به‌رگ و زێڕ و شتی تر زیاتره‌ وه‌ك بۆ پیاو ..

4- شێخ (ابن عثیمین) ده‌ڵێت: خوای گه‌وره‌ باسی ئافره‌تانی كردووه‌ بۆ پیاوان چونكه‌ هه‌ر پیاوه‌ داواكه‌ره‌و ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌ بۆ داوای ئافره‌ت، بۆیه‌ باسی ئافره‌ت بۆ پیاوان كراوه‌ له‌به‌هه‌شت و بێ ده‌نگ بووه‌ له‌ باسی پیاو بۆ ئافره‌تان، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێ كه‌ پیاویان نیه‌، به‌ڵكو پیاویان هه‌یه‌ له‌ نه‌وه‌ی ئاده‌م.

وه‌ بۆ باسی هاوسه‌ریش بۆ ئافره‌تان ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌:

ئافره‌ت له‌ دونیادا له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌رناچێت:

1- یان ده‌مرێت پێش ئه‌وه‌ی شوو بكات، واته‌ به‌ كچێتی ده‌مرێت.

2- یان پاش ته‌ڵاقدانی ده‌مرێت بێ ئه‌وه‌ی شووی كردبێت به‌ یه‌كێكی تر، واته‌ بێوه‌ژنه‌.
3- یان شووی كردووه‌و به‌ مێردداری مردووه‌، به‌ڵام پیاوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ناچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ چونكه‌ كافر بووه‌، واته‌ خاوه‌ن پیاوه‌ به‌ڵام ته‌نها خۆی ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌.

4- یان پاش شووكردنی ده‌مرێت و مێرده‌كه‌شی له‌گه‌ڵدایه‌.

5- یان له‌ ژیاندا پیاوه‌كه‌ی ده‌مرێت وئافره‌ته‌كه‌ش شوو ناكاته‌وه‌ پاشی و تاكو ئه‌میش ده‌مرێت.

6- یان پیاوه‌كه‌ی ده‌مرێت و پاش ئه‌وه‌ ئافره‌ته‌كه‌ش شوو ده‌كاته‌ پیاوێكی تر.

ئه‌مه‌ حاڵ و باری ئافره‌تانه‌ له‌ دونیادا و هه‌ر حاڵه‌تێكیش حاڵه‌تێك به‌رامبه‌ری هه‌یه‌ له‌ به‌هه‌شتدا:

1- ئه‌و ئافره‌ته‌ی به‌ كچێتی ده‌مرێت پێش ئه‌وه‌ی شوو بكات، ئه‌وا خوای گه‌وره‌ له‌ به‌هه‌شتدا ده‌یدات به‌شوو به‌ پیاوێكی ئه‌هلی دونیا، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (ما في الجنة أعزب) واته‌: له‌به‌هه‌شتدا به‌ سه‌ڵتی كه‌س ناژێت، واته‌ چ كوڕ بێت یان كچ زه‌واج ده‌كه‌ن. شێخ (ابن عثیمین) ده‌ڵێت: گه‌ر ئافره‌ت له‌ دونیادا شووی نه‌كرد و مرد ئه‌وا خوای گه‌وره‌ ده‌یدات به‌شوو به‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئافره‌ته‌كه‌ خۆی دڵی پێی خۆش ده‌بێت له‌ به‌هه‌شتدا. بۆیه‌ خۆشی و ڕابواردن له‌ به‌هه‌شتدا ته‌نها بۆ نێرینه‌ نیه‌ به‌ڵكو بۆ نێرینه‌ و مێیینه‌یه‌، وه‌ یه‌كێك له‌و خۆشییانه‌ ژن هێنان و شووكردنه‌.

2- به‌هه‌مان شت بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌ مردووه‌و بێوه‌ژن بووه‌، واته‌ ته‌ڵاق درابوو وه‌ ته‌نها بوو، له‌به‌هه‌شتدا شوو ده‌كاته‌ ئه‌و پیاوه‌ی خۆی پێی خۆشه‌.

3- هه‌روه‌ها حاڵی ئه‌و ئافره‌ته‌شی كه‌ مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵی نه‌چوه‌ته‌ به‌هه‌شت، شێخ (ابن عثیمین) ده‌ڵێت: گه‌ر ئافره‌ت ئه‌هلی به‌هه‌شت بێت و شووی نه‌كردبێت، یان شووی كردبێت و مێرده‌كه‌ی ئه‌هلی به‌هه‌شت نه‌بێت، ئه‌وا گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ چووه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ له‌ به‌هه‌شت له‌ناو پیاواندا هه‌یه‌ كه‌ ژنیان نه‌هێناوه‌، واته‌ یه‌كێك له‌و پیاوانه‌ ده‌یخوازێت.

4- سه‌باره‌ت به‌و ئافره‌ته‌شی كه‌ ده‌مرێت پاش شووكردنی، له‌به‌هه‌شتدا هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌مان مێردی ده‌مێنێته‌وه‌ گه‌ر ئه‌ویش ئه‌هلی به‌هه‌شت بوو.

5- بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌شی كه‌ شووی كردووه‌و مێرده‌كه‌ی ده‌مرێت و ئه‌م شوو ناكاته‌وه‌ تاكو ده‌مرێت، ئه‌وا له‌به‌هه‌شت به‌ هاوسه‌ری ئه‌و ده‌مێنێته‌وه‌.

6- بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌شی كه‌ شووی كردووه‌و مێرده‌كه‌ی ده‌مرێت و پاش ئه‌و شوو ده‌كاته‌وه‌ به‌ یه‌كێكی تر، ئه‌وا له‌به‌هه‌شت ده‌بێته‌ خێزانی دواهه‌مین مێرد هه‌رچه‌ند زۆر بن، وه‌كو پێغه‌مبه‌ی به‌ڕێزمان ده‌فه‌رموێت: (المرأة لآخر أزواجها) (سلسلة الأحاديث الصحيحة للألباني) واته‌: ئافره‌ت بۆ دواهه‌مین مێردی ده‌بێت له‌به‌هه‌شتدا. هه‌روه‌ها هاوه‌ڵی به‌ڕێز (حوذیفة) به‌ خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێت: گه‌ر پێت خۆشه‌ له‌به‌هه‌شتیشدا خێزانم بیت ئه‌وا پاش من شوو مه‌كه‌ره‌وه‌ چونكه‌ ئافره‌ت له‌به‌هه‌شتدا بۆ دواهه‌مین مێردی ده‌بێت كه‌ له‌دونیادا شووی پێ كردبێت، هه‌ر بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردووه‌ له‌سه‌ر خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) شوو بكه‌نه‌وه‌ پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر چونكه‌ له‌به‌هه‌شتدا خێزانی پێغه‌مبه‌رن.

زانیارییه‌ك -1-

له‌ چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك هاتووه‌ كه‌ زۆربه‌ی ئه‌هلی دۆزه‌خ (په‌نا به‌خوا) له‌ ئافره‌تانن وه‌كو: (إني رأيتكنّ أكثر أهل النار..)، وه‌ له‌فه‌رمووده‌ی تر هاتووه‌ كه‌ ژماره‌یان له‌ به‌هه‌شت زیاتره‌ له‌ پیاوان، وه‌كو: (ڕأن لكل رجلٍ مِن أهل الدنيا (زوجتان) أي من نساء الدنيا)، بۆیه‌ زانایان جیاوازیان هه‌یه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئایه‌ ئافره‌تان له‌ به‌هه‌شت زۆرترن یان له‌ دۆزه‌خ؟

هه‌ندێكیان ده‌ڵێن: ئافره‌تان زۆرترین كه‌سن له‌ ئه‌هلی به‌هه‌شت و هه‌روه‌ها زۆرترین كه‌سن له‌ناو ئه‌هلی دۆزه‌خ به‌هۆی زۆری ژماره‌یانه‌وه‌، قازی (عیاض) ده‌ڵێت: نه‌وه‌ی ئاده‌م زۆرینه‌یان ئافره‌تن، واته‌ ئافره‌تان ژماره‌یان زۆرتره‌ له‌ پیاوان.

وه‌ هه‌ندێكیان ده‌ڵێن: به‌پێی فه‌رمووده‌كان ئافره‌تان زۆرینه‌ی خه‌ڵكی دۆزه‌خن له‌سه‌ره‌تادا، پاشان ده‌بنه‌ زۆرینه‌ی ئه‌هلی به‌هه‌شت پاش ئه‌وه‌ی له‌ناو ئاگر خوا ڕزگاریان ده‌كات و به‌ر شه‌فاعه‌ت ده‌كه‌ون، ئیمام قوڕتوبی له‌سه‌ر فه‌رمووده‌ی (رأيتكن أكثر أهل النار) ده‌ڵێت: له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ له‌و كاته‌دا بێت كه‌ ئافرتان زۆرینه‌ی ئه‌هلی دۆزه‌خن، به‌ڵام پاش ده‌رچونیان به‌ شه‌فاعه‌ت و میهره‌بانیی خوای گه‌وره‌ ئه‌وا هیچ كه‌س له‌ناو دۆزه‌خ نامێنێت وتبێتی (لا اله الا الله) (به‌ ووته‌ و كردار)، بۆیه‌ ئافره‌تان له‌ به‌هه‌شتدا زۆرینه‌ن.

گرنگ ئه‌وه‌یه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌وو خوشك و دایك و كچێك له‌ ئێمه‌ زۆر پێ دابگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌هلی دۆزه‌خ نه‌بین و فه‌رمانه‌كانی خوا به‌جێ بگه‌یه‌نین له‌ نوێژ و خۆداپۆشین و ئه‌وای تر.

زانیاری -2-

گه‌ر ئافره‌تێك بچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌یگێڕێته‌وه‌ بۆ كاتی گه‌نجێتی و كچێتی، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: (إن الجنة لايدخلها عجوز.... إن الله تعالى إذا أدخلهن الجنة حوّلهن أبكارا). واته‌: به‌هه‌شت پێرێژن و ئه‌ختیار ناچنه‌ ناوێوه‌... بێگومان گه‌ر خوای گه‌وره‌ ئافره‌تان بخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ده‌یانگێڕێته‌وه‌ بۆ كچێتی و گه‌نجێتییان.

زانیاری -3-

له‌هه‌ندێ (أثر) هاتووه‌ كه‌: ئافره‌تانی دونیا له‌به‌هه‌شت له‌ حۆریه‌كان جوانترن به‌چه‌نده‌ها جار، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خواپه‌رستیان بۆ خوا.

دوا ووته‌مان:

ئه‌وه‌تا به‌هه‌شت خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌هلی خۆی هه‌روه‌ك چۆن ئافره‌تێك خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه‌ بۆ مێرده‌كه‌ی.. ده‌ كه‌واته‌ ئه‌ی خوشكی به‌ڕێزمان ئه‌و هه‌له‌ له‌ده‌ستی خۆت مه‌ده‌، چونكه‌ جوانی ده‌ڕوات و ته‌مه‌نیش كورته‌ و ته‌واو ده‌بێت، پاشان ته‌نها ژیانی هه‌تاهه‌تایی و نه‌مریی ده‌مێنێته‌وه‌، ده‌با تۆش ژیانت به‌هه‌تاهه‌تایی بێت له‌ناو به‌هه‌شتدا وباش بزانه‌ ماره‌یی به‌هه‌شت باوه‌ڕهێنان و كاری چاكه‌یه‌ نه‌ك ته‌نها قسه‌ و خه‌یاڵ و كه‌م ته‌رخه‌می، ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش ده‌خه‌ینه‌ یادی به‌ڕێزت و خۆشمان كه‌ ده‌فه‌رموێ: (إذا صلت المرأة خمسها وصامت شهرها وحصنت فرجها وأطاعت زوجها قيل لها: ادخلي الجنة من أي أبواب الجنة شئت). واته‌: گه‌ر ئافره‌ت پێنج نوێژه‌كه‌ی كرد و ڕۆژووی ڕه‌مه‌زانی گرت و داوێن و ڕه‌وشتی خۆی پاراست و گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی كرد، ئه‌وا پێی ده‌وترێت: فه‌رموو بڕۆ ناو به‌هه‌شته‌وه‌ له‌هه‌ر ده‌رگایه‌ك ئاره‌زووت لێیه‌تی. (به‌هه‌شتیش هه‌شت ده‌رگای هه‌یه‌).

هه‌زار جار سوپاس بۆ گه‌وره‌یی و به‌زه‌یی خوای گه‌وره‌و ئه‌و هه‌موو به‌هره‌یه‌ی پێمانی به‌خشیوه‌.

داواكارم له‌خوای گه‌وره‌ ئێمه‌و ئێوه‌ش له‌ ئه هلى به‌هه‌شت بین.

Kurdzhin
حه زه كه م دل به س تؤى بوئ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-14 13:56:04

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

Re: خوشكى به رێزم فه رمو ئه وه شوێنی تؤيه له‌ به‌هه‌شتدا

د ه ست خؤش بيت به ريزبوئه و بابه ت جوان سه ركوتوبيت

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-14 17:38:13

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPMSIE

Re: خوشكى به رێزم فه رمو ئه وه شوێنی تؤيه له‌ به‌هه‌شتدا

aw Dastanat xosh bet babatiki zor jwan bu  ishalllla  wa abet 

xwa  padashtt batawa Ishallla

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-15 09:32:44

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668
WindowsXPMSIE7

Re: خوشكى به رێزم فه رمو ئه وه شوێنی تؤيه له‌ به‌هه‌شتدا

zor swpas hemn gyan bo toy gwlish

zor swpas dna gyan bo toy gwll ba hiway sar kawtn w swd war grtn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-01-15 11:49:01

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: خوشكى به رێزم فه رمو ئه وه شوێنی تؤيه له‌ به‌هه‌شتدا

dastt xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-01-15 12:40:03

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: خوشكى به رێزم فه رمو ئه وه شوێنی تؤيه له‌ به‌هه‌شتدا

یه‌خوا ده‌سته‌کانت خۆشبێت ئازیزم بابه‌تێکی زۆۆۆۆۆۆۆۆر جوانه‌ هه‌ر بژیت گوڵه‌ جوان

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-01-23 19:48:23

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668
WindowsXPMSIE7

Re: خوشكى به رێزم فه رمو ئه وه شوێنی تؤيه له‌ به‌هه‌شتدا

zor swpas tanya gwl

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-01-23 19:49:39

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668
WindowsXPMSIE7

Re: خوشكى به رێزم فه رمو ئه وه شوێنی تؤيه له‌ به‌هه‌شتدا

zor swpas malakam hiwadrm swdd le binebe











...
.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-01-25 12:26:23

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: خوشكى به رێزم فه رمو ئه وه شوێنی تؤيه له‌ به‌هه‌شتدا

ده‌ست خۆش ته‌نیا خان
به‌ڵام پێشنیارکم هه‌یه‌ ئه‌زیزم :

تکایه‌ که‌ بابه‌ت داده‌نێیت ئاماژه‌ بده‌ به‌سه‌رچاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مافی هیچ که‌سێک نه‌خورێت ..

هه‌ر بژیت و سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net