.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















ئایا خواردنی برنج كەرش پەیدا دەكات؟
برنج Rice بەتایبەتی برنجی سپی بە شێوەیەكی سەرەكی لە كاربۆهیدرات بە شێوەی نیشاستە پێكهاتووە، سووكە بۆ هەرسكردن و لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ شەكری گلوكۆز. قاپێكی مام ناوەندی برنجی سادە كە زۆر چەوری تێدا نەبێت نزیكەی 200 كالۆری وزەی تێدایە. برنج خۆراكی سەرەكی زۆربەی ژەمەكانە لە سەرتاسەری جیهاندا. زۆر خواردنی برنج كە ببێتە هۆی وەرگرتنی كالۆری زیاتر لە پێویستی رۆژانە لەوانەیە كە قەڵەوت بكات. زیادبوونی كێشی لەش واتە زیادبوونی چەوری بە شێوەیەكی سەرەكی، دابەشبوونی چەوری لە لەشدا لەپاش تەمەنی باڵغبووندا دەكەوێتە ژێر كۆنترۆلی هۆرمۆنەكانەوە، زیادبوونی چەوری سەرەتا لە ناوچەی كەرش و كەمەر بەدی دەكرێت پاشان شوێنەكانی تری لەش دەگرێتەوە. تێكەڵكردنی برنج لەگەڵ كەرە و گۆشت و پاقلەمەنییەكاندا، دەبێتە ئەگەری دابینكردنی بڕێكی زیاتری وزە (كە بە كالۆری پێوانە دەكرێت). كەواتە بریانی، دۆڵمە، كفتەی برنج، كفتەی عەجەمی، كوبەی برنج، بریانی، گیپە و مومبار كە قیمە و برنجی تێدایە، ئەمانە هەموویان وزەی زیاتر لە برنجی سادە دەبەخشن، زۆر خواردنییان دەبێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش یان قەڵەوی. برنجی قاوەیی یان برنجی بۆر تەنها یەك توێكڵی لادەبرێت و سوودی گەلێك زیاترە لە برنجی سپی لە رووی بڕی ریشاڵ و مادە دژەئۆكسانەكان و كانزای سیلینیۆم و مەنگەنیز و مەگنسیۆم، هەروەها كۆمەڵەی ڤیتیامین B و ئاسنەوە. جگە لەمەش لەكاتی خواردنی برنجی سپی بەتایبەتی برنجی بەتام و چێژ وەكو برنجی بەسمەتی، مرۆڤ درەنگ هەست بە تێربوون دەكات واتە دەتوانێت كە بڕێكی زۆر برنج بخوات.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه