.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















پێی ئەو كچە رووی لە پشتە
حاڵەتە سەیرەكان لە زۆر لایەن دەردەكەون، تەنانەت جێگەی سەرسوڕمانیمان دەبێ، لە هەندێك جاریشدا دەبێتە بەزەیی و دڵ پێسووتانمان بۆ ئەو كەسانەی بەشێكی جەستەیان گرفتێكی هەیە، بەڵام لەلای ئەو كەسانە چاكترە وەكو هەر مرۆڤێكی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێ.
یەكێك لەو حاڵەتە سەیرانە، بریتییە لە پ ئەو خانمەی لە وڵاتی كۆریا دەركەوتووە، شێوەی پێی لە هەر مرۆڤێك جیاوازی هەیە، سەیری پێ ئەو خانمە لەوەیە رووەوپشتە، واتە لە جیاتی ئەوەی پەنجەكانی بەرەو پێشەوە بێ، بەرەو دواوەیە. ئەوەی جێگەی داخە تا ئێستا نەتوانراوە چارەسەری بۆئەوكچە بكرێ و توانای رۆیشتنی نییە و بەسەر دەستەكانی دەڕوات.
گۆلكی دوو سەروڵاتی چین بە گوێرەی زۆری دانیشتوانی، بۆتە وڵاتی سەیر و سەمەرە لە دوای وڵاتی هیندستان دێت، تەنانەت كارە سەیرەكانی ئەو سەردەمە لەم وڵاتە روودەدات و دەبێتە یەكێك لە سەیرترین حاڵەتەكان، بەم دواییە حاڵەتێكی دیكەی گیانداری دوو سەر و یەك جەستە دەركەوت، ئەمەش لە هەرێمی (شوانیگ) كە دەكەوێتە باكووری ئەو وڵاتە، كاتێك گۆلكێك لەدایك دەبێ، سەرەتا وادەزانن دوو گۆلكە، كەچی لە دواتر بۆیان دەركەوت تەنیا گۆلكێكە بەڵام دوو سەری هەیە.
لە سەرەتادا وا پێشبینیان كرد گۆلكەكە بمرێت و نەژیێت، كەچی گۆلەكەكە بەبێ هیچ نەخۆشی یان حاڵەتێكی خراپ بەردەوام دەبێ لە جووڵە كردن، تا ئێستاش دەژیێت و تەمەنی گەیشتۆتە (6) مانگ، ئەوەی سەیر بێ كەس نازانێت كامە سەر كۆنترۆڵی جەستەكە دەكات، یان پرسیاری ئەوە دەكرێت رەنگە هەردوو مێشك كۆنترۆڵی جەستەكە بكەن.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه