.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















كوردێكی باكووری كوردستان، كە دانیشتووی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە و تەمەنی 50 ساڵە، حوكمی زیندانی هەتا هەتایی بەسەرداسەپێنرا، بەهۆی كوشتنی كچە تەمەن 20 ساڵییەكەی بەشێوەیەكی دڕندانە، كە دوو كوڕەكەی و كەسێكی دیكەش بەشدارییان لەو تاوانەدا كردووە. پۆلیس رایگەیاند كە لە مانگی ئازاری رابردوو، گولسوم سەمین، لەلایەن برایەكیەوە بەناوی داود سەمین و هاوكارە رووسەكەی، بێ بەزەییانە كوژراوە و لاشەكەیان شاردووەتەوە. پۆلیسی ئەڵمانیا، روونیدەكاتەوە كە داود و كوڕە رووسییەكە پەتی قەمسەڵەیان لە ملی گولسوم ئاڵاندووەو هەتا لەهۆش خۆی چووە.پاشان بە بۆرییەك دەكەونە سەر دەموچاوی كچەكە و ئەوەندە بە دڕندانە لێیدەدەن گولسوم دەمودەست گیان لەدەستدەدات و، بەشێوەیەك كاتێك پسپۆرێكی تەندروستی لاشەكەی بینیووە گوتوویەتی "وادیارە ئەم كچە كەوتووەتە ژێر شەمەندەفەر". پاشان ئەو دوو تاوانبارە جانتای كچەكە دەبەن بۆ ئەوەی رووداوەكە وەك تاوانێكی دزی لێبكەن و لاشەكەش بە گەڵا دەشارنەوە. دادوەری یەكێك لە دادگاكانی شاری بەرلین لەبارەی لاشەی گولسومەوە گوتبووی " سەری كچەكە ئەوەندە تێكچووە كەس نەیناسیووەتەوە و سەرودەموچاوی هەمووی شكاوە". گولسوم ماوەیەك بوو پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەكەی ناخۆش بوو، لەبەرئەوەی بڕیاریدابوو ژیانێكی "رۆژئاواییانە"یانە بژی و حەزی لە ژیانی پڕ داوونەریتی ئیسلامی نەبووە كە باوكی داوای لێدەكات پێڕەوی بكات. پاشان ئەو كچە لەگەڵ كوڕێكی ئەلبانیدا ژیاوە، بەڵام لە كۆتایی ساڵی 2008 گولسوم گەڕاوەتەوە ماڵی باوكی و ئەوجارەش بڕیارەكەی باوكی رەتكردەوە كە بەزۆر شوو بە خزمێكیان بكات. لە رۆژی كوشتنەكەشی، براكانی گولسوم بۆیان ئاشكرا بووە كە خوشكەكەیان ماوەیەك لەوەوپێش دووگیان بووە، بەڵام منداڵەكەی لەبار بردووە. یوسف سمین باوكی گولسوم، لە لایەن دادگاوە ئاشكرا كراوە كە دەستی هەبووە لە كوشتنی كچەكەی، بەڵام دانی نەناوە بە تاوانەكەدا، بەڵام براكانی گولسوم دەستگیر كراون و راستەوخۆ دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.
هەردوو براكەی حوكمی نۆ ساڵ و نیو زیندانیان بەسەردا سەپێنراو و لەهەمانكاتیشدا هاوكارە رووسیەكەیان بۆ ماوەی حەوت ساڵ و نیو زیندانی بۆ بڕاوەتەوە. لەساڵی 1996ەوە ئەڵمانیا بەدەست دیاردەی شەرەفكوژی لەنێو بنەماڵە پەنابەرەكانی ئەو وڵاتە گیری خواردووەو، لەو كاتەوە نزیكەی 50 كەیسی ئەو دیاردەیە لە ئەڵمانیا تۆماركراون.
له گۆڤاری سڤیل وهرگیراوه
malpari dwrga

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه