.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















ئۆتییزم چییە؟
ئۆتیزم Autism، حاڵەتێكی دەروونییە، وا لە منداڵ و هەرزەكارەكان دەكات كە نەتوانن تێكەڵی خەڵك بن و مامەڵەی ئاساییان لەگەڵدا بكەن، ئەمەش كاریگەری دەكاتە سەر هەموو لایەنەكانی پەرەسەندنی دەروونی و كۆمەڵایەتی. گرنگترین نیشانەكانی ئۆتیزم بریتین لە: گرفت لە پەیوەندیكردن لەگەڵ كەسانی تردا، دووبارەكردنەوەی چەند عادەتێك وەكو خۆهەژاندن بۆ پێش و پاش و جوولەی تر، كەمی ئارەزوو بۆ چالاكییەكان، هەندێكیشیان بە گوێگرتن و بۆن ناڕحەت دەبن. نیشانەكانی ئۆتیزم لەوانەیە كە زوو هەر لە منداڵییەوە سەرهەڵبدەن. ئەگەرچی هۆكاری تەواوی تووشبوونی منداڵان بە ئۆتیزم دیار نییە، بەڵام گەلێك سەرچاوە ئاماژە بەوە دەكەن كە هۆكاری بایۆلۆژی و هۆكاری دەورووبەر رۆڵیان لە تووشبووندا هەیە، بۆ نموونە هەوكردنە ڤایرۆسییەكان و گرفت لە سیستەمی بەرگری لەشدا، هەروەها بەرەباب یان مەیلی زگماكیش بۆ تووشبوون بە ئۆتیزم رۆڵی هەیە. چارەسەركردنی ئۆتیزم ئەگەر زوو دەستپێبكرێت ئەنجامی باشی دەبێت، چارەسەركردن بریتییە لە مەشق پێكردن بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ خەڵكدا بۆ نموونە لایەنی زمان و لایەنی كۆمەڵایەتی، هەروەها چەند دەرمانێك بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكانی ئۆتیزم بەكار دەهێنرێن. گەلێك لە منداڵ یان هەرزەكارە تووشبووەكان بە ئۆتیزم لەپاش چارەسەركردندا پێشڤەچوونێكی باش بەخۆوە دەبینن لە لایەنی كۆمەڵایەتی و زمان و كارامەیی لە چالاكییە جۆراوجۆرەكاندا، هەندێكیشیان بەبێ هۆكاری روون كاردانەوەیەكی باشیان نابێت بۆ چارەسەركردن.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه