.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.7) Gecko/20091221 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) WindowsVista](img/user_agent/os/windowsvista.png)
![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.7) Gecko/20091221 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) Firefox](img/user_agent/browser/firefox.png)

به‌دڵنیاییه‌وه زۆرجار ئافره‌تی سمت زل به قه‌ڵه‌و ده‌ستنیشان ده‌کرێن، به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێی ئاشكرای ده‌کات، که چه‌وری ناو له‌ش په‌یوه‌ندی به بڕه‌که‌یه‌وه نی‌یه، به‌ڵکو به‌دابه‌شکردنی له‌ناو له‌شدا: ماوه‌یه‌کی زۆره ده‌زانرێت، که چه‌وری ده‌ووروبه‌ری سك زیانبه‌خشتره له چه‌وری ڕان و سمت. ئێستا و بۆ یه‌که‌مین جار توێژه‌رانی به‌ریتانی نیشانی ده‌ده‌ن، که چه‌وری ڕان و سمت ژنان له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت.
"Konstantinos Manolopoulos" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Oxford" له به‌ریتانیا چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌یان هه‌ڵسه‌نگاندووه، که پشکنینی په‌یوه‌ندی نێوان چه‌وری سمت، که‌مه‌ره و ڕان له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئاستی خوێندا کردبوو.
له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "International Journal of Obesity"دا توێژه‌ران ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانیان بڵاوده‌که‌نه‌وه و تێیدا ده‌نووسن، که کۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له سمت و ڕاندا کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی بۆ سه‌ر سووڕی خوێنی له‌شی ژنان هه‌یه و به‌هۆیه‌وه ژنان باشتر له نه‌خۆشییه‌کانی شه‌کره و دڵ به‌دوور ده‌بن. له‌مباره‌یه‌وه‌ش "Konstantinos Manolopoulos" ده‌ڵێت: "ماوه‌یه‌کی زۆره ده‌زانین، که دابه‌شبوونی چه‌وری به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان له‌له‌شی مرۆڤدا ڕۆڵێکی پۆزه‌تیڤ ده‌بینێت. به‌ڵام پێشتر بۆمان په‌نهان بوو، که چه‌وری له ده‌ووروبه‌ری سمتدا بۆ ژنان ته‌ندروسته."
توێژه‌ران ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، که چه‌وری ناوسك ده‌توانێت ترشی چه‌وری زیانبه‌خش و "Cytokine" بۆ له‌ش ڕه‌وانه بکات، که ده‌کرێت ببنه هۆکاری هه‌وکردن. له‌کاتێکدا چه‌وری ڕان و سمت ئه‌و ترشه چه‌وریانه وه‌رده‌گرێت و به‌مجۆره‌ش ڕێگا ده‌گرێت، خۆیان به جگه‌ره و ماسولکه‌کانه‌وه بنووسێن، که ده‌کرێت به‌هۆیانه‌وه چه‌ندان کێشه‌ی ته‌ندروستی دروست ببێت.
هه‌رچه‌نده چه‌وری سمت و ڕان زۆر ڕه‌قه و به دژواری لێکهه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، به‌ڵام له داهاتوودا ده‌توانرێت هۆرمۆنی سودمه‌ندی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاستی شه‌کره‌ی خوێنی لێ‌دروست بکرێت.
Xozga
Bas bashtr waya bawar nakan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه