.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












له‌ناو ئهوبهفره زۆره‌ی دووهه‌فته‌یه له‌نده‌نی داپۆشیوه‌و له‌كه‌شێكی زۆر سارددا، ده‌رهێنه‌رى كورد ئاوات عوسمان عه‌لی نوێترین كورته فیلمی به‌ناوی (لێت چێنجت)، كه به‌شێوه‌ی (مۆك مێنته‌ری) كه‌شێوازێكی نوێیه‌و به‌مانای به‌ڵگه‌نامه‌یی وه‌همی دێت به‌رهه‌مهێنا.
ئه‌م فیلمه ماوه‌كه‌ی (10) ده‌قیقه‌یه‌و به‌هه‌رسێ زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزییه‌و هه‌ریه‌ك له سه‌لام مه‌جید، رزگار كه‌ریم، پیا حه‌دادی كچه كوردی لوبنانی و سایمۆن فۆكسی ئینگلیزی رۆڵی سه‌ره‌كی تیادادهبینن، جگه له‌وه(7) ئه‌كته‌ری ئینگلیز رۆڵی تیادادهبینن، (15) كه‌سی بیانیش له‌پشتی كامێراوه كاریان تیاداكردووهو له‌شارى له‌نده‌ن و له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا وێنه‌گیراوه.
ئه‌م فیلمه به‌رهه‌مى كۆمپانیای (فۆرن هاند پرۆده‌كشن)هو بڕیاره له‌مانگی سێ-دا كاره‌كانی ته‌واو بێت.
ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی كورته فیلمه‌كه ئاوات بۆ كوردستانی نوێ وتى: فیلمه‌كه باس له‌كچه كوردێكی لوبنانی ده‌كات، كه‌ده‌یه‌وێت بۆ فێستیڤاڵی فیلمی كوردی فیلمێك به‌رهه‌مبێنێت، به‌لام پێش ئه‌نجامدانی كاره‌كه، سیناریۆی فیلمه‌كه له‌هاورێ ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌دزرێت، دواتر دزه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وكچه‌ی كه له‌فیلمه‌كه‌دا رۆڵی سارا ده‌بینێت، فیلمه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن و دوای سه‌ركه‌وتنی فیلمه‌كه له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا، هاوڕێكه‌ی سارا كه فیلمه‌كه‌ی لێدزرابوو، دزه‌كان ده‌ناسێته‌وه.
شایانى باسه ئاوات عه‌لى ده‌رهێنه‌ر به‌فیلمی سیمینار له‌دووه‌مین فێستیڤاڵی سلێمانی فیلمی كوردی به‌شداریكرد، كه‌مانگی رابردوو له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا خه‌لاتی نواندن و مۆنتاژی پێبه‌خشرا.
kurdistani nwe

له‌سه‌ر هێڵ نییه