.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ژیان شانۆیه‌کی گه‌وره‌یه هه‌ر ده‌بێت که‌سانی باش و خراپی تێدابێت.هه‌رچه‌نده که‌سێکی باشبیت هه‌رده‌بێت خه‌ڵکانێک هه‌بن ڕقیان لێت بێت. چونکه مرۆڤ کاتێک به‌رامبه‌ری ده‌وێت که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی وبیرکردنه‌وه و ویست و ئاره‌زوی دا بگونجێیت نه‌ک جیاوازبێت،ئه‌گه‌ر بته‌وێت هه‌موو که‌س له‌خۆت ڕازی که‌یت ئه‌وا که‌سایه‌تی خۆت وون ده‌که‌یت و نازانی بۆ ده‌ژیت چونکه ده‌بیته ئه‌کته‌رێک که سیناریۆکه‌ی که‌سێکی که دایڕشتووه،هه‌رچۆن بژیت توشی خه‌م و ئازار ده‌بیت.هه‌رچه‌ند به‌د به‌خت بیت ئاسۆی گه‌شی ژیانت ده‌رده‌که‌وێت.
هه‌مومان حه‌زده‌که‌ین به‌رامبه‌رمان دڵمان خۆشبکه‌ن به‌ڵام که‌م که‌سمان هه‌وڵده‌دات دڵی به‌رامبه‌ری خۆشبکات ئه‌مه‌ش له خۆپه‌رستی خۆمانه‌وه‌یه که هه‌رچاومان له سودو قازانجی خۆمانه نه‌ک دڵ خۆشکردن به‌رامبه‌رمان. ئه‌و مۆمه‌ی ده‌گه‌شێته‌وه روناکی ده‌دات به هه‌موو که‌س به‌دۆست و دوژمنی. ئه‌و کانیه‌ی ئاوی سازگاری لێهه‌ڵده‌قوڵێت ئاوی سازگار ده‌کات به‌دۆست و دوژمنی. ئه‌و شنه‌بایه‌ی له به‌یانیانی هاویندا هه‌ڵده‌کات هه‌موو وه‌نه‌وزه خهواڵوویهکان له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌ئاگا ده‌هێنێته‌وه، ئه وڕۆژهی له زستاندا هه‌ڵدیت گه‌رمی و ووزه ده‌دات به دۆست و دوژمنی که‌واته تۆش له‌و دروست کراوانه که‌متر نیت هه‌وڵبده به‌رده‌وام په‌یامی خۆشبه‌خت کردنی به‌رامبه‌رت پێبیت خۆت له‌پێناوی چاکه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌خت بکه ،ده‌بێت کارێک بکه‌یت شایسته‌ی نرخی خۆت بیت چونکه هه‌مومان به‌دوای هاوڕیی چاکدا ده‌گه‌ڕێین به‌ڵام که‌م که‌سمان واده‌کات که خه‌ڵک بۆ هاوڕێیه‌تی به‌دوایدا بگه‌ڕیت .بۆیه به هیواوه بژی چونکه هیوا چرای ژیانه ، هیوا ڕوناکی ڕێگایه مرۆڤی سه‌ر لێشێواو ده‌باته‌وه سه‌ر ڕێگای گه‌شتن بهخولیاکانی. هیوا وه‌ک ئیمانه له‌هه‌ر دڵێکا هه‌بوو ڕوناکی ئه‌کاته‌وه و وه‌ک گۆچانی ده‌ستی شوانه مرؤڤ به‌ڕێوه ئه‌بات ئه‌یگه‌یه‌نێته سه‌رچاوه‌ی کامه‌رانی و به‌ختیاری
نوسینی سورێن88
تایبه‌ت به‌کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت کاکه سورێن گیان بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته به پێزه ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو بیت برا گیان له کاره جوانه‌کانتدا ، به هیوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان سود له تواناکانی به‌رێزتان وه‌ربگرن له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیاندا ، هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم له کاری نوسیندا انشالله له داهاتوودا کاره‌کانت ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌موو لایه‌ک ، هیوای ته‌ندروستیه‌کی باش بۆ تۆی ئازیز ، له خۆشی و شادی‌دا بیت هاورێ گیان ،

له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆر سوپاس برای زێده ئازیز‌و خۆشه‌ویستم.براگیان بمبوره نه‌توانم له‌ئاستی وته پر به‌هاکانت وه‌ڵامێکی شایسته بنوسم .هیوادارم ته‌مه‌ندرێژ وبهختیاربیت .منیش به‌شانازیه‌وه ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆم ده‌خه‌مه‌کار بۆ خزمه‌ت کردنی کوردژین و هاوڕێکانم
دوباره سوپاس
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سورێن به‌ڕاستی بابه‌تێکی زۆر جوانه به هیوای سه‌رکه‌وتن و بابه‌تی جوانتر

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh kaka swren gian hyway sarkawtn u bardawamit boaxwazm har bzhy....

له‌سه‌ر هێڵ نییه