❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كۆمه‌ڵێك شیعری نوێی عومران غه‌مبار

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-16 14:21:37

سۆز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-23
په‌یامه‌كان: 1127
WindowsXPMSIE7

كۆمه‌ڵێك شیعری نوێی عومران غه‌مبار

خیانه‌ت

زه‌ماننێک بوو من تنیا بۆم تۆ هاتیت و ده‌ستت گرتم

هه‌رچی گه‌نجی ئه‌م شاره‌یه‌ به‌خیلیان پێ ده‌بردم

وام ده‌زانی باوه‌شی تۆ موڵکی منه‌ تامردنم

هێنده‌ چاوی تۆم ده‌په‌رست دنیا بوو بوو به‌ دوژمنم

کاتێ به‌ره‌و ڕووم ده‌هاتی باوه‌شم بۆت ده‌کرته‌وه‌

چه‌ند ڕووخۆش بووی دره‌خته‌کان پێ ده‌که‌نین به‌ده‌مته‌وه‌

به‌ڵام ئێستا به‌هه‌وڵێک دڵم ده‌مرێ له‌ ناخه‌وه‌

ته‌مه‌نم له‌ ڕێتادانا بێ وه‌فابووی به‌داخه‌وه‌

نیگای پڕ سۆزو ئه‌وینت ئێستا گۆڕاوه‌ بۆ زوڵم

له‌ پاش سێ ساڵ خۆشه‌ویستی خیانه‌تت کرد له‌ دڵم

..........................................

نائومێدی




چۆن پێبکه‌نم جاڕێکی تر

نا ئومێدی له‌ ڕێگامه‌

ئه‌گه‌ر گریان عیباده‌ت بێ

به‌ هه‌شت دوا هه‌مین جێگامه‌

له‌و ڕۆژه‌وه‌ی تۆ ڕۆیشتووی

بۆ ساتی پێ نه‌ که‌نیوم

خه‌مه‌کانت په‌یتا په‌یتا

ده‌رگایان له‌ ڕووته‌ نیوم

من چی بکه‌م له‌ خۆشی ژیان

ته‌مه‌ن پڕ ده‌ردو خه‌مه‌

دڵنیام هه‌تا مردنم

هه‌نسک و گریان پیشه‌مه‌

لۆمه‌م مه‌که‌ ئه‌گه‌ر بڵێم

ئاواته‌ خوازی ژێر گڵم

مه‌گه‌ر که‌سێک دابڕاو

هه‌ست بکا به‌ژانی دڵم

........................................

تینوم

که‌ ده‌تبینم به‌ بینینت

زیاتر تینو ده‌بێ تاسه‌م

که‌ لێم دوری کز و ماتم

ده‌به‌نگ ده‌بێ سه‌ری کاسه‌م

. . .

ڕۆمانێکم پڕ پڕ له‌ تۆ

عشقی تۆش بۆته‌ پێناسه‌م

که‌ی ئه‌و ڕۆژه‌بێ هه‌ناسه‌ت

تێکه‌ڵ بێ له‌ گه‌ڵ هه‌ناسه‌م

.................................




تۆ




له‌و ڕۆژه‌ی تۆم ناسیوه‌

باوه‌ڕم به‌ خوا هێناوه‌

ده‌بێ چه‌ن گه‌وره‌و عادڵبێ

ئه‌و جوانیه‌ی به‌تۆ داوه‌

. . .

چگه‌ له‌ خوا و له‌ چاوی تۆ

هیچ که‌س ناکه‌م به‌ خوای دڵم

تائه‌و کاته‌ی ئه‌جه‌ل دێت و

چنگ گیر ده‌کا له‌ گه‌ردنم

. . .

گه‌ر بشمرم نائومێد نیم

ناڵێم من تۆم دۆڕاندووه‌

بۆ لای خوایه‌ک ده‌ڕۆمه‌وه‌

که‌ جوانی تۆی خولقاندوه‌

. . .

کچێ به‌خوا

شێتت کردووم

تۆ مرۆفی

یاخود مانگی چوارده‌ شه‌وی

شه‌وی زستان

چه‌ند تاریک بێ

ڕوناک ڕوناک ده‌بێته‌وه‌

ئه‌و کاتانه‌ی ده‌رده‌که‌وی

. . .

دره‌ختێکی

پڕ له‌ ڕنگ بووم

ره‌شه‌ بایه‌ک ڕووی لی کردم

زه‌رد هه‌ڵ گه‌ڕان

گه‌ڵاکانم

تاوه‌کو ئیستاتێ ناگه‌م

پایز له‌ ڕووخسارم ده‌چی

یامن کۆیله‌ی

ده‌ست خه‌زانم

........................................

عمران خمبار

Kurdzhin
‌گه‌ر که‌س له‌ دونیا وه‌فای بۆم نه‌بێت
هه‌رگیز خه‌فه‌ت ناخۆم تا تۆم هه‌بیت
I LOVE YOU...........................P

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-16 14:31:37

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaFirefox

Re: كۆمه‌ڵێك شیعری نوێی عومران غه‌مبار

dastakant xosh giana har bzhy,hiway sarkawtn u bardawamit bo axwazm har bjy

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-16 18:44:48

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: كۆمه‌ڵێك شیعری نوێی عومران غه‌مبار

dasto panjat xosh bet soza gyan har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net