.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















ڤیتامـــین E دژی شـــێرپەنجە
ڤیتامین E یەكێكە لەو ڤیتامینانەی كە لە چەوریدا دەتوێتەوە، ناسكە بەرانبەر بە هەوا، بۆیە پێوستە كە زەیتە رووەكییەكان بە تەواوی لە هەوا بپارێزرێن بە توندكردنی قەپاغی شووشەكانیان. ئەم ڤیتامینە پێست لە تیشكی سەرووی وەنەوشیەیی دەپارێزێت، دژەئۆكسانێكی بەهێزە و دژی مادە یان كۆلكە سەربەستەكان كاردەكات، میزڵدان و پرۆستات لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت، گرنگە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی ئەلزهایمەرAlzheimer's disease . كەمی ڤیتامین E لە لەشدا دەبێتە هۆی گرفت لە كۆئەندامی هەرسدا بە شێوەی بەدهەڵمژینی خۆراك Malabsorption، كەمبوونەوەی هەست یان ئازار یان تەزین و سڕبوون لە باسك و دەست و قاچ و پێیەكاندا لەبەر هەوكردنی دەمارەكانی دەورووبەر، گرفت لە فرمانی جگەر و كیسی زراودا. گرنگترین سەرچاوە دەوڵەمەندەكانی ئەم ڤیتامینە بریتین لە: گەڵاكانی خەردەل، سڵق، تۆوی گولەبەڕۆژە، بیبەری شیرین، تەماتە، كیوی، گەڵاكانی توور، سپێناغ، باوی، زەیتوون و زەیتی زەیتوون. لەوانەیە كە ڤیتامین E رۆڵی هەبێت لە خۆپاراستن و چارەسەركردنی ئەم نەخۆشییانەدا: زیپكەی گەنجێتی، رەقبوونی خوێنبەرەكان، نەخۆشی شەكرە، پەركەم، نەخۆشی بەگەكان(ألنقرس Gout)،نەزۆكی پیاو، شەقەسەر، شێرپەنجەكانی دەم، شێرپەنجەی مەمك، داڕوشانی جومگەكان(سوفان)، نەخۆشی پاركینسۆن، نەخۆشی سەدەف، هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان، جەڵتە، ئاوی سپی و كزبوونی چاوەكان كە پەیوەستن بە پیربوون، هەروەها رەبو. پێویستی رۆژانەی ڤیتامین E بۆ مرۆڤی پێگەیشتوو بریتییە لە 15 میللیگرام.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه