❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رۆژانە 15ملگم ئاسنت پێویستە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-16 15:20:12

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

رۆژانە 15ملگم ئاسنت پێویستە

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8a8ba78113.jpg


رۆژانە 15ملگم ئاسنت پێویستە
كانزای ئاسن Iron زۆر گرنگە بۆ لەش، لە هەموو خانەكاندا هەیە، لەگەڵ پرۆتینێكدا بە ناوی هیم یەكدەگرێت بۆ پێكهێنانی هیمۆگلۆبین كە زەروورە بۆ گواستنەوەی گازی ئۆكسجین لە سییەكانەوە بۆ هەموو خانەكانی لەش و گەڕاندنەوەی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە خانەكانەوە بۆ سییەكان. لەشی مرۆڤێكی ئاسایی بە تێكڕایی نزیكەی 4 گرام ئاسن لەخۆدەگرێت. سەرچاوەكانی خۆراكیی ئاسن دوو جۆرن: ئاسن لەگەڵ پرۆتینی هیم كە لە گۆشت و ئەندامەكانی ئاژەڵدا هەیە، ئاسن بە بێ پرۆتینی هیم كە لە بەرووبوومە رووەكییەكاندا هەیە وەكو نیسك، سپێناغ، گەڵا سەوزەكان، پاقلەمەنییەكان، هەندێك میوە، بۆ نموونە یەك كوپ نیسك نزیكەی 7 ملگم ئاسن لەخۆدەگرێت، یەك كوپ پاقلەی سۆیا نزیكەی 9 ملگم ئاسنی تێدایە. مرۆڤی پێگەیشتوو رۆژانە پێویستی بە 15 ملگم ئاسن هەیە كە پێویستە بۆ دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن.كەمبوونی كانزای ئاسن لە لەشدا، باوترین كێشەی خۆراكییە كە دەبێتە ئەگەری كەم خوێنی. كەمی ئاسنی خەزنكراو لە لەشدا لەبەر كەمی ئاسن لە خۆراكی رۆژانەدا وادەكات كە گرفت لە دروستبوونی هیمۆگڵبینی ناو خڕۆكە سوورەكاندا رووبدات لەناو مۆخی ئێسكدا، دەرەنجام خڕۆكەی كەم هیمۆگڵبینی كەم رەنگی كاڵتر لە خڕۆكەی ئاسایی دروست ببن، كە ئەمەش كاریگەرییەكی نێگەتیڤانە دەكاتە سەر بڕی ئۆكسجین كە بە هۆی هیمۆگڵۆبینەوە بۆ هەموو خانە و شانە و ئەندامەكانی لەش دەگوازرێتەوە. كەمی گازی ئۆكسجین كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر فرمانی ئەندامەكان. كەم خوێنی لەبەر كەمی ئاسن لە منداڵاندا دەبێتە ئەگەری دواخستنی فرمانی جوولەی ئاسایی و دواخستنی فرمان و چالاكییەكانی مێشك لە منداڵدا. لەكاتی دووگیاندا، ئەم كەم خوێنییە ئەگەری منداڵبوونی پێشوەخت یان ناكام زیاد دەكات. لە پێگەیشتووەكانیشدا، سەرەڕای نیشانە گشتییەكانی كەم خوێنی وەكو رەنگ زەردی، كەمی ئارەزووی خواردن و قژهەڵوەرین، دەبێتە هۆی زووماندووبوون كە توانای چالاكی فیزیكی جەستەیی كەم دەكاتەوە. لە هەرزەكارەكاندا كەمی ئاسن لەوانەیە ببێتە ئەگەری گرفت لە چالاكییەكانی مێشك بە شێوەی زوو لەبیرچوونەوە.


gulan

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن frishtaykurd (2010-01-16 15:22:41)

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net