.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











خۆراك و وەرزش بۆ گـــــــــــــــــەورەكردنی ماسوڵكەكان
ماسوڵكەكان Muscles كە زیاتر مەبەستمان پەیكەرە ماسوڵكەكانن، بە شێوەیەكی سەرەكی لە ریشاڵی پرۆتینی پێكهاتوون، ماسوڵكەكان راستەوخۆ بە ئێسكەكانەوە نووساون و بەرپرسن لە هەموو جوولە خۆویستەكانی لەش. زۆربەی ماسوڵكەكان بە جووت رێكخراون، بەم شێوەیە لەش توانای جوولانەوەی بە هەموو ئاراستەیەك هەیە. تا ئێستا 600 ماسوڵكە ناوی زانستییان هەیە. گەورەترین ماسوڵكە ماسوڵكەی سمتە، درێژترین ماسوڵكەش لە قاچدایە. بۆ زیادكردنی بارستایی ماسوڵكەكان Muscle Mass وزە و مەشقی وەرزشیمان پێویستە. وزە Energy لە خۆراكەوە دەگاتە لەش، بۆ زیادكردنی بارستایی ماسوڵكەكان پێویستە كە وزەی وەرگیراو پتر بێت لە وزەی سەرفكراو، ئەمەش دەكرێت بە خواردنی: ئەڤۆكادۆ، زەیتوون، گەنمەشامی، پاقلەمەنییەكان، شیر، ماست، پەنیر، گوێز و باوی یان كازو، گۆشت، بسكویت. لێرەدا ئەوە گرنگە كە ئێمە هەندێك وزەی خۆراكی یان كالۆری زیاد بكەین بێ ئەوەی كە چەورییە تێرەكان بەكاربێنین. پاش ئەوەی كە كۆنترۆلی بڕی كالۆری رۆژانە كرا، ئینجا مەشقی وەرزشی دەستپێدەكات بە شێوەی هەڵگرتنی قوڕسایی، ئەمە یارمەتی ماسوڵكەكان دەكات بۆ ئەوەی كە بارستاییان زیاتر و قەبارەیان گەورەتر بێت لەگەڵ كەمكردنەوەی بڕی چەوری زیاد لە ئەنجامی زیادكردنی كالۆرییەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە كە كێشی لەش زیاد بكات لەبەر گەورەبوونی بارستای ماسوڵكەكان نەك لەبەر كۆبوونەوەی چەوری(بەز) لە لەشدا. وا باشترە كە مەشقی هەڵگرتنی قورسایی لەژێر چاودێری راهێنەری شارەزای لەش جوانی و هەڵگرتنی قورساییدا ئەنجام بدرێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
