.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ره‌نگه به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فیلمانه‌ی باس له‌داهاتوی زه‌وی ده‌كه‌ن، ببێته مۆدێكی هۆلیۆد
چۆن سه‌رده‌مانێك فیلمی ترسناك، ئه‌نیمه‌یشن، شهرِهكانی ڤێتنام و عێراق، مرۆڤی هه‌ساره‌كانی تر، ببونه مۆد، ره‌نگه وه‌ختی ئه‌وه هاتبێت به‌رهه‌می له‌مه‌وپاشی فیلمه‌كانی هۆلیۆد باس له‌داهاتووی زه‌وی بكات، ئه‌مه‌ش دهگهرِێتهوه بۆ دیدێكی ئاینی كه‌وا له‌هه‌موو ئاینه ئاسمانیه‌كاندا به‌جۆرێك له جۆره‌كان باس له‌كۆتایی هاتنی زه‌وی و مردنی هه‌موو مرۆڤه‌كان ده‌كات.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش بۆ هه‌فته‌ی چواره‌م له‌سه‌ریه‌ك فیلمی ئه‌ڤاتار هه‌ر له پله‌ی یه‌كه‌م مایه‌وه، و رۆژ له‌داوی رۆژ مێژووى زیاتر بۆخۆی تۆمار ده‌كات، به‌ڵام دیاره ئه‌و هه‌نگاوه‌ی فیلمی 2012 هاویشتی بۆ باسكردن له داهاتوی زه‌وی و مرۆڤه‌كان، ته‌نیا لهئهڤاتار كۆتایی نایه‌ت، و ره‌نگه ببێته مۆد و كۆمه‌ڵێك فیلمی تریش ئه‌و رێیه بگرن، فیلمی "Daybreakers" سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌م راستییه. ئه‌م فیلمه توانی له‌ماوی سێ رۆژدا پله‌ی چواره‌م به‌ده‌ست بێنێت، فیلمه‌كه باس له ساڵی 2019 ده‌كات، كاتێك په‌تای خوێن مژی هه‌موو زه‌وی ده‌گرێته‌وه (خوێنمژه‌كان، ده‌سته‌واژه‌یه‌كه له‌چیرۆكه كۆنه ئه‌وروپیه‌كان وه‌رگیراوه، چه‌ندین فیلمی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كراوه، له‌وانه بڵه‌د، و تولایت.. توشبوی ئه‌م نه‌خۆشیه به‌رگه‌ی تیشكی خۆر و روناكی ناگرن، مادده‌ی زیو ئازاریان ده‌دات و ره‌نگه بیانكوژێت)، له‌م فیلمه‌دا له‌به‌ر زۆربونی ئه‌م په‌تایه، توشبوان له‌دانانی پلاندان له‌پێناو مانه‌وه‌یان، كۆمه‌ڵێكیش به‌نهێنی له‌هه‌وڵی هۆكارێكن تاوه‌كو بتوانن خۆیان له‌ده‌ست رزگار بكه‌ن، و مرۆڤایه‌تی له‌و په‌تایه دووربخه‌نه‌وه.
فیلمه‌كه له ده‌رهێنانی: مایكڵ وبیتهر سبیریج، و پاڵه‌وانێتی: هاریت مینتۆ دای، دامین جارفی، ئالان تۆد، پیته‌ر ویلمان.
ئه‌مه‌ش ته‌واوی باشترین فیلمه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌پێی په‌یداكردنی زۆرترین داهات:
1-(Avatar)ب 48,500 ملیۆن$، كۆى داهات: 429,040 ملیۆن$، به4 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:1.
2-(Sherlock Holmes)ب 16,610 ملیۆن$، كۆى داهات: 165,178ملیۆن$، به3 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و2.
3-(Alvin and the Chipmunks: The Squeakquel)ب 16,300 ملیۆن$، كۆى داهات: 178,184 ملیۆن$، به3 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و: 3.
4-(Daybreakers)ب 15,000 ملیۆن$، كۆى داهات: 15,000 ملیۆن$، به‌یه‌ك هه‌فته.
5-(It's Complicated)ب 11,007 ملیۆن$، كۆى داهات: 76,370 ملیۆن$، به3 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:4.
6-(Leap Year)ب 9,165 ملیۆن$، كۆى داهات: 9,165 ملیۆن$، به‌یه‌ك هه‌فته.
7-(The Blind Side)ب 7,750 ملیۆن$، كۆى داهات: 219,197 ملیۆن$، به8 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:5.
8-(Up in the Air)ب 7,100 ملیۆن$، كۆى داهات: 54,700 ملیۆن$، به6 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:6.
9-(Youth in Revolt)ب 7,000 ملیۆن$، كۆى داهات: 7,000 ملیۆن$، به‌یه‌ك هه‌فته.
10-(The Princess and the Frog)ب 4,700 ملیۆن$، كۆى داهات: 92,600 ملیۆن$، به7 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:7.
Gulan

له‌سه‌ر هێڵ نییه