❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / توت و سوده‌کانی بۆ سێکس و جوانی و ته‌ندروستی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-17 16:31:01

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

توت و سوده‌کانی بۆ سێکس و جوانی و ته‌ندروستی

توت و سوده‌کانی بۆ سێکس و جوانی و ته‌ندروستی

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-fad2f759c9.gif

ئاماده‌کردنی / سیروان

توت سودبه‌خشه‌ بۆ جگه‌رو ئاره‌زووی خواردن و هه‌زم کردنی خۆراک و جوانکردنی پێست و به‌هێز کردنی ئاره‌زووی سێکسی هه‌رچه‌نده‌ توت خۆی به‌ قه‌باره‌وه‌ زۆر بچوکه‌ به‌لام ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ سه‌رچاوه‌کانی ڤیتامین و که‌ سودێکی زۆر گرنگی هه‌یه‌ بۆ له‌ش و پێست و ته‌ندروستی مرۆڤ بۆیه‌ ده‌بینین له‌ لێکۆلینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه‌ که‌ پێکهاته‌کانی توت بریتین له‌ فسفۆر و سۆدیوم و پۆتاسیۆم و کالسیۆم و ئاسن و کلۆرو نحاس که‌ ئه‌مانه‌ش سه‌رچاوه‌ی سودبه‌خشن بۆ مرۆڤ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ کاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئێشی گه‌ده‌ ، ده‌توانین له‌م چه‌ند خاله‌ی خواره‌وه‌ سوده‌کانی توت روون بکه‌ینه‌وه‌ :

1- زیاد کردنی ئاره‌زووی سێکسی :
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d452988c6e.gif
سوده‌کانی توت دیاری ناکرێن چونکه‌ له‌ راده‌به‌ده‌ر سود به‌خشه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ و سه‌رچاوه‌ی تواناکارییه‌ بۆ به‌هێزکردنی ئاره‌زووی سێکسی که‌ پێکهاته‌ ڤیتامینه‌کانی له‌ له‌شی پیاوان وا ده‌کات که‌ کار بکاته‌ سه‌ر هێزی سێسکی و نه‌مانی لاوازی سێکسی له‌ پیاواندا جگه‌ له‌ زیاد کردنی تواناکانی هه‌ست و سۆزداری لای پیاوان بۆیه‌ لێکۆلینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه‌ که‌ توت ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌یه‌ک که‌ ناسراوه‌ به‌ (تستوستيرون) که‌ ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی تۆوی پیاو له‌گه‌ل به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێکسی و سۆزداری لای پیاوان ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که‌ کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر هۆرمۆنه‌کانی تایبه‌ت به‌ سێکس له‌ له‌شی پیاو و به‌هیزکردنی . هه‌روه‌ها جگه‌ له‌مه‌ش سودێکی گرنگی هه‌یه‌ بۆ ئافره‌تان به‌ تایبه‌تی له‌ کاتی سوری مانگانه‌دا که‌ کارده‌کاته‌ سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاره‌کان و سروشتی خوێنی ئه‌م سوره‌ رێکتر ده‌کات جگه‌ له‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ییه‌کی ده‌وله‌مه‌نده‌ بۆ ماده‌کانی شه‌کری سروشتی و پرۆتینه‌کان ،

2- که‌م کردنه‌وه‌ی رێزژه‌ی چه‌وری :
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1c8a16bb9c.gif
زۆربوونی رێزه‌ی چه‌وری له‌ له‌شی مرۆڤ به‌تایبه‌تی له‌ ئافره‌تان کێشه‌ییه‌کی زۆر دروست ده‌کات به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ نه‌خۆشن یان به‌هۆی زۆری چه‌وری نه‌خۆش ده‌که‌ون ، بۆیه‌ پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان ئاشکراکردووه‌ که‌ توت کاریگه‌رییه‌ و سودێکی زۆری هه‌یه‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌م ریزژه‌ چه‌وره‌ییه‌ له‌له‌ش و زیاتر جوانکردن و به‌روه‌و ته‌ندروستیه‌کی باش بردنی ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ی که‌ به‌م کیشه‌ییه‌وه‌ ده‌نالێنن ، بۆیه‌ لێکۆله‌ره‌وه‌کان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌ی که‌ گیراوه‌ی توت به‌تایبه‌تی تووتی سه‌وز کاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی چه‌وری و پێویسته‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌ رێژه‌ی چه‌وریان زۆره‌ به‌رده‌وام گیراوه‌ی توت بخۆنه‌وه‌ بۆ رزگاربوونیان له‌م کێشه‌ییه‌ ،

3- بۆ چالاک کردنی بیرو هزری مرۆڤ :
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-57e1aa5b2c.gif
سودی توت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ نیه‌ که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان کرد به‌لکو لێکۆلینه‌وه‌ ییه‌کی به‌ریتانی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ تووت بیرو هزری مرۆڤ چالاکتر ده‌کات و پێویسته‌ رۆژانه‌ له‌گه‌ل خواردندا پێشکه‌ش بکرێت و به‌کاربهێنرێت ، مات وايتمان پزیشکی تایبه‌ت به‌ بواری بیری مرۆڤ له‌ قوتابخانه‌ی بننسيولا ی ته‌ندروستی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که‌ خواردنی توت یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ به‌هێزکردنی بیرو مێشکی مرۆڤ و هه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ زیاتر هێشتنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان و پاشکه‌وت کردنی له‌ داهاتوودا ،

4- بۆ جوانکردنی پێست :
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3defe7c505.gif
به‌کارهێنانی وه‌ک کرێم که‌ کاریگه‌ری هه‌یه‌ بۆ نه‌هێشتنی زیپکه‌ و روونکردنی پێست و نه‌رمکردنه‌وه‌ی ، لێکۆلینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخست که‌ به‌کارهێنانی وه‌ک ماسکێک بۆ ده‌م و چاو بۆ ماوه‌ی 20 تا 30 خوله‌ک بمێنێته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌م و چاو و پاشان شوشتنی به‌ ئاو هه‌ست به‌ گۆڕانکارییه‌کی زۆر ده‌که‌ین له‌ پێستی ده‌م چاومان ده‌توانرێت ئه‌م کرداره‌ له‌ هه‌فته‌ییه‌کدا دوو جار ئه‌نجام بدرێت ، هه‌روه‌ها پسپۆره‌کانی بوواری جوانکاری پیست ئه‌وه‌یان راگه‌یاند که‌ تووت کاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌وری له‌ پێست به‌تایبه‌تی له‌ ده‌م و چاو ده‌توانرێت 3 یان 4 دانه‌ی توت وه‌ک ماسکێک به‌کاربهێنرێت و له‌ ده‌م و چاو بدرێت و وازهێنانی بۆ ماوه‌ی 4 تا 10 خوله‌ک و پاشان شوشتنی به‌ ئاو ئه‌مه‌ وا ده‌کات که‌ رێژه‌ی چه‌وری پێستی ده‌م و چاو که‌م بکاته‌وه‌ جگه‌ له‌مه‌ش سودێکی زۆری هه‌یه‌ بۆ ده‌م و چاوی وشک له‌ وه‌رزی زستاناندا ،

تایبه‌ت به‌ کوردژین

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net