❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سه‌میر نه‌سری‌ به‌هۆی پێکانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 3 هه‌فته‌ له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-19 07:24:36

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

سه‌میر نه‌سری‌ به‌هۆی پێکانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 3 هه‌فته‌ له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌

یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا و هێڵی‌ ناوه‌ڕاستی‌ یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵی‌ ئینگلیزی‌ (سه‌میر نه‌سری‌) دووچاری‌ پێكان هات و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ماوه‌ی‌ سێ هه‌فته‌ له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌ و یانه‌كه‌ی‌ له‌ هێز و تواناكانی‌ بێ به‌ش ده‌بێت.
یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵی‌ ئینگلیزی‌ له‌سه‌ر پێگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێت بلاَویكرده‌وه‌ كه‌ یاریزانی‌ هێڵی‌ ناوه‌ڕاستی‌ یانه‌كه‌ی‌ سه‌میر نه‌سری‌ دووچاری‌ پچڕان بووه‌ له‌ ماسولكه‌ی‌ ڕانی‌ چه‌پیدا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ناتوانێت بۆ ماوه‌ی‌ سێ هه‌فته‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نێو یاریگاكان و به‌ شداری‌ بكات له‌ یاریه‌كانی‌ داهاتووی‌ یانه‌كه‌یان له‌ خولی‌ ئینگلیزی‌ .
هه‌روه‌ها یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵ ڕایگه‌یاند كه‌ دوای‌ پشكنینی‌ پزیشكی‌ وورد بۆ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ سه‌میر نه‌سری‌ دووچاری‌ پچڕان بووه‌ له‌ ماسولكه‌ی‌ ڕانی‌ چه‌پدا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ پزیشكه‌ تایبه‌تیه‌كانی‌ یانه‌كه‌یان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ تا ماوه‌ی‌ سێ هه‌فته‌ یاریزانی‌ ناوبراو نابێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نێو یاریگاكان و له‌و ماوه‌یه‌شدا چاره‌سه‌ری‌ پێویستی‌ پزیشكی‌ بۆ ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ دووباره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕیزی‌ یاریزانانی‌ یانه‌كه‌یان .
جێ ی‌ باسه‌ یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵ دووچاری‌ كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ بۆته‌وه‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ یاریزانانی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌هۆی‌ پێكانه‌وه‌ ، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان (سیۆ واڵكۆت و نیكلاس بیندینته‌ر و ڕۆبین ڤان پێرسی‌ و دینیلسۆن و جاك وڵشه‌ر و ئارۆن ڕامسی‌) به‌ هۆی‌ پێكانه‌وه‌ له‌ ڕیزی‌ یانه‌كه‌یان دووركه‌وتونه‌ته‌وه‌ .
kurdsport
_____________________

http://kurdzhin.org/uploads/15a0d68dcb.jpg

Kurdzhin
ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵ نه‌ک به‌مال           گه‌وره‌یش به‌ ئه‌قڵ نه‌ک به‌ساڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-19 21:09:14

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: سه‌میر نه‌سری‌ به‌هۆی پێکانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 3 هه‌فته‌ له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net