.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







به‌شێك له رێورِهسمی پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كانی "گرامی"ی ئه‌مساڵ، تایبه‌ت به نمایشكردنی فیلمێكی سێ ره‌هه‌ندی له‌باره‌ی كۆنسێرته‌كانی "مایكل جه‌كسن" هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی ئه‌مه‌ریكی ده‌بێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "ئاسۆشیتێد پرێس"، له رێورِهسمی پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كانی "گرامی"(Grammy)، به‌شێك له‌و رێورِهسمه ته‌رخان كراوه بۆ نمایشكردنی فیلمه سێ رهههندییهكهی "مایكل جه‌كسن" كه پێش مه‌رگی وه‌كو ناره‌وایه‌تی ده‌ربرینی به‌رامبه‌ر له‌ناوچوونی سروشت له لایه‌ن مرۆڤ، به‌رهه‌می هێنابوو.
سی و یه‌كه‌مین خولی بهرِێوهچوونی رێورِهسمی پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كانی موزیكی "گرامی"، رۆژی (31) كانونی دووه‌م له لایه‌ن كه‌ناڵه تهلهفزیونییهكان به شێوه‌ی راسته‌وخۆ بڵاو ده‌كرێته‌وه، تیایدا ئه‌و فیلمه سێ ره‌هه‌ندییه‌ی كه "مایكل جه‌كسن" چه‌ند رۆژێك پێش مه‌رگی بۆ گۆرانیی "Earth Song" به‌رهه‌می هێنابوو، نمایش ده‌كرێت.
برِیار بوو، ئه‌و فیلمه له كۆنسێرتی "جه‌كسن" له له‌نده‌ن له مانگی تموزی (2009) نمایش بكرێت، به‌ڵام به مه‌رگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناوداره، تاكو ئێستا ئه‌و فیلمه سێ ره‌هه‌ندییه نمایش نه‌كراوه.
له رێورِهسمی بهرِێوهچوونی ئه‌و خه‌ڵاته له (31) كانونی دووه‌م، برِیار وایه، خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێك چالاكی پێشكه‌ش به‌و هونه‌رمه‌نده كۆچكردووه بكرێت.
peyamner
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بیت به‌هیوای به‌رده‌وامیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
