.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كه‌می دانیشتووانی مه‌نگۆلیا، حكومه‌تی وڵاته‌كه بڕیاری داوه پیاو له توركیا هاورده بكات. 
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌ڕه‌نسا، گۆڤاری توركی (رێفرانس) بڵاوی كردۆته‌وه كه گفتوگۆ سه‌رتاییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له ئارادایه و به‌م نزیكانه شاندێكی مه‌نگۆلیا بۆ مكۆر كردنی گرێبه‌ست سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
له‌ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو ژماره‌ی دانیشتووانی مه‌نگۆلیا دوو ئه‌وه‌نده‌ی پێشوو زیادی كردووه، به‌ڵام زۆر بوونی دانیشتووان ته‌نیا له ناو ئافره‌تان بووه، به پێی ئاماره‌كان له به‌رامبه‌ر له‌دایكبوونی هه‌ر 6 كچێك ته‌نیا یه‌ك كوڕ له دایكبووه و گرفتێكی دیكه‌یان ئه‌وه‌یه كه دوو له‌سه‌ر سێی دانیشتووانی مه‌نگۆلیا ته‌مه‌نیان له ژێر 30 ساڵه و ئه‌م كاره بۆ وه‌چه‌نانه‌وه گرفت دروست ده‌كات.
مه‌نگۆلیا ده‌كه‌وێته كۆتایی رێگای ئه‌وریشم له نێوان ئاسیای رۆژهه‌ڵات و ئاسیای ناوه‌ڕاست و له رووی رێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی له ئاست وڵات له خوارووی لیستیه‌كانی جیهانه و رووبه‌ره‌كه‌ی 3.5 ئه‌وه‌نده‌ی عێراقه له‌كاتێكدا دانیشتووانه‌كه‌ی له 3 ملیۆن كه‌س كه‌متره.
مه‌نگۆلیا توركیا به خزمی خۆی ده‌زانێت و به بڕوای مێژوونووسان ئه‌و هۆزه ره‌وه‌ندانه‌ی كه له سه‌ده‌ی 3 و 4 ی زانینی له توركمانستان نشته‌جێ بوونه، باپیره‌ی هاوبه‌شی توركه‌كانی توركیا و مه‌نگۆلیان.
bbc


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه