.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی گوتوویانه، راکردن یارمه‌تیی باشتر بوونی هێزی مێشک ده‌دات.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، ئه‌م توێژه‌رانه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م ئه‌نجامه که راکردن، کارایی زه‌ین و مێشکی مشکه‌کانی تاقیگه‌کانیان به‌هێز کردووه.
به پێی ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه، خانه‌کانی تایبه‌ت به بیرۆکه‌ی مێشک ئه‌و مشکانه‌ی جوڵه‌یان هه‌بووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ مشکه‌کانی دیکه زۆرتر بووه.
پێشتریش به پێی هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه ئه‌مه ده‌رکه‌وتبوو. لێکۆڵینه‌وه نوێیه‌کان له زانکۆی که‌مبریج و دامه‌زراوه‌ی نشتیمانیی به‌ساڵاچوون له "بالتیمۆر"ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام دراوه.
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا، توێژه‌ران دوو جۆر مشکی تاقیگه‌یان راهێنابوو تاکو به لێدانی له قۆدیه‌ک، هه‌ندێک خواردن وه‌ربگرن. جێگه‌ی ئه‌م قۆدیه به‌رده‌وام ده‌گۆڕا.
توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، ئه‌و مشکانه‌ی رۆژانه 20کیلۆمه‌تر رایان کردووه، مێشکیان له‌وانه‌ی که‌متر جوڵه‌یان هه‌بووه، به‌هێزتر بووه.
ئه‌م توێژه‌رانه گوتوویانه، راکردن ده‌توانێت ئه‌م کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێشکی مرۆڤیش هه‌بێت.
"تیموتی بوزی" سه‌رپه‌رشتی ئه‌م لێکۆڵینه‌ویه گوتوویه‌تی، توانای لێک جیا کردنه‌وه‌ی شته‌کان، به مانای بیرۆکه‌یه‌کی به‌هێزتره.
بوزی ده‌ڵێت، ئه‌م تاقی کردنه‌وه‌یه، وه‌ک ئه‌وه‌یه که که‌سێک جێگه‌ی راوه‌ستانی ئۆتۆمبێلێک له دوو رۆژی جیاواز له هه‌فته‌یه‌ک‌دا وه‌بیر بێته‌وه.
peyamne
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه