.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














پێداگری یه‌كێكه له‌و نیشانانه‌ی كه گه‌نج به‌ره‌و ڕێگای سه‌ركه‌وتن دهباتو هێزێك ده‌دات به بهردهوامیو
سه‌ركه‌وتوویی له‌كارو ژیاندا، سه‌رباری سه‌ركێشی‌و ڕێگرییه‌كانی كه ده‌بێته له‌مپه‌ر له‌ڕێگه‌دا، داهێنه‌رو ئهدیبو نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندو زانایان یه‌كێكن له‌سه‌ره‌وه‌و پێشه‌نگی لیستی كهسایهتییهكانو زۆر سورن له‌سه‌ر بڕیاره‌كانیان، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانیان گۆڕینی جیهانه، ئه‌وه‌ش به‌گه‌یاندنی په‌یامی جیاواز لهڕووبهڕووبوونهوهكانو پێكانی ئامانجه‌كان، پێداگری‌و سووربوون له‌و كه‌سانه‌دا به‌ده‌رده‌كه‌وێت كه خه‌سڵه‌تی به‌هێزو توانای به‌رده‌وامیان بۆ چاره‌سه‌ری شته‌كان هه‌یه.
سه‌رباری هێزو توانای زۆر بۆ به‌گژداچوونی ئاستهنهگهكانو دیاریكردنی تواناكان به‌وردی یاخود به‌گونجاندنی بارودۆخه‌كان به‌گوێره‌ی گۆڕانكارییه‌كان بهنهرمو نیانی لهچاكسازیو بارودۆخی پلاندا ناوده‌برێت.
بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌م هه‌نگاوانه تواناكانت ده‌وڵه‌ند ده‌بێت:
1 ـ خوێندنه‌وه سه‌ره‌تای ڕێگایه، بۆیه پێویسته خوێندنه‌وه بۆ نوسین‌و ڕێگای ناودارانو لێهاتووان بكه‌یت، كه ده‌بێته ناوه‌ندێك له‌پاڵ سووربوون‌و ئه‌و پێداگرییانه‌ی هه‌ته، هه‌وڵه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی (ئه‌دیسۆن) باشترین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر سووربوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنێكی باش.
2 ـ خۆت بكه به‌ئامانج‌و پلانیش به‌باشی دابڕێژه، پاشان كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی بكه.
3 ـ ئاگاداربه له‌پێكهێنانی تۆڕی په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه سهردهمییهكان، بۆ ئه‌وه‌ی پێداگرییه‌كی ته‌واو هه‌بێت بۆ به‌رده‌وامی له‌په‌یوه‌ندییه‌كان.
4 ـ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و مامه‌ڵه توندڕه‌وه‌كان به‌هێزه‌وه وه‌ربگره، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گۆڕه‌پانی جه‌نگدا بیتو هیچت له‌به‌رده‌ستدا نه‌بێت جگه له‌سه‌ركه‌وتن.
5 ـ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانت بكه به‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه‌ی پێكاوته جیای بكه‌یته‌وه له‌و ڕه‌خنانه‌ی خه‌ڵكی كه ده‌یانه‌وێت هاوكاریت بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی عهقلاَنیو ژیرانه.
شه‌فه‌ق
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن namo_rose (2010-01-24 20:49:55)

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه