.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









خواردەمەنییە سەردانەپۆشراوەكان بۆ باری تەندروستی هاووڵاتیییان مەترسی دروست دەكات
كوردستان رابورت \ لە شاری كەركوك هاوشێوەی شارەكانی تری كوردستان عارەبانچی و دەستگێری زۆر بەرچاو دەكەوێت، سەرباری هەواڵی بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی، زۆربەی فرۆشیارەكان شتومەكەكانیان بە دانەپۆشراوی دەفرۆشن و شوێنەكانیان پاك راناگرن، هاووڵاتییانیش بەمكارە نیگەرانن، وەك هاووڵاتییەك بە پێویستی دەزانێت حكومەت بە ئەركی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی هەستێت و رێگری لەمكارە بكات، هاوكات عارەبانچییەك دەڵێت “ پێموایە خاوێنی تەنها بەسەر دانەپۆشانی شتەكان دەستەبەر نابێت”. (حوسێن عەلی) لە دیار عارەبانەكەی وەستاوەو كۆمەڵێك سەوزە و میوەی لەسەرداناوە، ئەو لە ناوەڕاستی شاری كەركوك لە نزیك گەراجی حەویجە، سەرقاڵی كاسبی كردنە و لە روخساری دنیایەك ماندووبوون دەبیندرا. حوسێن باس لەوە دەكات كە نزیكەی (4) ساڵە ئەمكارە پیشەیەتی و بەوەش دڵخۆشە كە پۆلیس و ئاسایشی كەركوك رێگرییان لێ نەكردووە و دەڵێت “ئەگەر ئێمە نایاسایی نەكەین و شەقامەكە نەگرین، كاریان پێمانەوە نییە”. دەربارەی رۆڵی شارەوانی و پاك راگرتنی شارەكە حوسێن ئاماژە بەوە دەدا كە شارەوانی بەردەوام داوایان لێدەكات شەقامەكە پاك رابگرن، بەڵام “هەموو كاسبكارەكان بەدەم داواكانیانەوە ناچن بۆیە پیسی پاشماوەی ئەو عارەبانانە بە ئێواران بە دیار دەكەوێت كاتێك شەقامەكان بەجێ دەهێڵین”. ئەو عارەبانچییە گلەیی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك هەیە و دەڵێت “ئەوانە بە باشی بە كارەكانیان هەڵناسن و ئاگاداری پیسی خواردەمەنی و چێشتخانەكان نین”. مێشێكی زۆر لە عارەبانەی حوسێن و هاوڕێكانی ئاڵا بوو كەچی ناوبراو پێیوایە ئەمە كارێكی ئاساییە چونكە “ئەو شتانە دەشۆرێتەوە”و هاوكات داواش لە هاووڵاتییان دەكات كە خواردنی سەر نەپۆشرا و نەخۆن و سەوزەمەنییەكانیش بەچاكی بشۆنەوە”. (نازم كەریم) یەكێكی ترە لەو خاوەن عارەبانانەی كە میوە دەفرۆشن و داوای ئەوەی دەكرد سەوزە و میوەكان سەریان داپۆشرێت “واچاكترە” ئەو گلەیی لە هاوڕێكانی دەكرد كە وەك پێویست پاكوخاوێنی شەقامەكان راناگرن و دەڵێت “رەچاوی پاك و تەمیزی ناكەن، شەقامەكە پیس دەكەن، پاشماوەكانی خۆیان لە شەقامەكە دوور ناكەنەوە”. ئەو رایوایە لایەن هەیە بە مەبەست پاشماوەكانی خۆیان لەنێو شەقامەكانی كەركوك فڕێ دەدەن “هەتا بەردەوام شارەوانی و حكومەت بە لاواز وەسفبكەن”. نازم جەخت لەوە دەكاتەوە كە پێویستە حكومەت هاوكاری بێكاران بكات و رێگا لەو عارەبانە و دەستگێڕەكان نەگرێت، دەڵێت “پێویستە حكومەت رێگری لە كاسبكاران و عارەبانەكان نەكات بۆ ئەوەی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پۆلیس دروست نەبێ”. (باوكی محەمەد) كارگەی شیرنەمەنی هەیە و لە بەردەم كارگەكەی شیرنەمەنی دەفرۆشێت و لە هەمانكاتدا سەری شیرنەمەنییەكانی دانەپۆشیوە و لەمبارەیەوە دەڵێت “هەر ئەوڕۆ فەرمانگەی تەندروستی ئاگاداریان كردومەوە كە سەری شیرنەمەنییەكان داپۆشم” ئەوەشی نەشاردەوە كە كارەكەی هەڵەیە و سەرپێچی كردووە، هاوكات دەڵێت “تەنها من بەم شێوەیە نیم، بەڵكو سەرجەم گۆشت فرۆشەكان و خواردەمەنی فرۆشەكان بەمشێوەیەن”. (عوسمان محەمەد) یەكێكی ترە لەو شیرینی فرۆشانەی كەركوك و ئاماژە بەوە دەدات كە ئامادەیە ئەو شتانە بخوات كە سەریان دانەپۆشراوە “پێموایە خاوێنی تەنها بەسەر دانەپۆشانی شتەكان دەستەبەر نابێت” سەبارەت بە دوكانەكەشی دەڵێت “من پانكەم پێكردووە بۆ ئەوەی مێش نزیك شیرینییەكان نەكەون”. (ئارام عەبدوڵڵا) یەكێكی ترە لەو كەسانەی كە بەسەردانەپۆشراوی خواردەمەنی دەفرۆشێت و دەڵێت “تەنها ئەو رۆژانەی كەش و هەوای تۆزی زۆربێت شتەكانم دادەپۆشم، چونكە تەنها ئەو رۆژانە پیسی بڵاو دەبێتەوە” دەربارەی هۆكاری سەر دانەپۆشتنی شتومەكەكانی ئاماژە بەوە دەدات كە ئەگەر شتومەكەكانی لە ناو دوكانەكە دابنێت، كەس لێی ناپرسێت “چیت هەیە” و دەڵێت “موشتەرییەكانم ناچارم دەكەن بە ئاشكرا و بەسەر دانەپۆشراوی شتەكانم دابنێم”. ئارام ئەوەشی نەشاردەوە كە زۆربەی خەڵك لە ترسی نەخۆشی خواردنی ناو قوتووەكان دەكڕن”. (ئیدریس عەبدولمەجید) هاووڵاتییەكی شاری كەركوكە و باس لەوە دەكات كە پێویستە حكومەت بە ئەركی بڵاوكردنەوەی تەندروستی هەستێت، هاوكات ئاماژە بەوە دەدات كە رێگری بكرێت لە فرۆشتنی خواردەمەنی سەر دانەپۆشراو “بەتایبەتی لەم كاتەدا كە نەخۆشی كۆلێرا زۆر گەشەی كردووە، دەبێت زیاتر هۆشیاری تەندروستیمان هەبێت”. سەبارەت بە هۆشیاركردنەوەی خەڵك ناوبراو گلەیی لە راگەیاندنی پارێزگا هەیە و دەڵێت “تەنها لەكاتی قەیرانەكانی تەندروستی راگەیاندنی پارێزگا رۆشنبیری تەندروستی بڵاو دەكەنەوە، ئەگینا لەكاتەكانی تر هیچ گوێ نادەنە تەندروستی”. هاوكات ئیدریس لە كارەكانی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك رازی نییە، بە پێویستی دەزانێت ئەم فەرمانگەیە وەكو ئەركێكی نیشتمانی مامەڵە لەگەڵ پاك و خاوێنی شارەكە بكەن و چاوەڕێی دەست خۆشیش لە كەس نەكەن و داواكاریشە سنوور بۆ ئەو كەسانە دابنرێت كە بە دەستگێڕی خواردەمەنی دەفرۆشن. (میقداد مستەفا) هاووڵاتییەكی عەرەبی دانیشتووی كەركوكە كێشەی پیسی و فرۆشتنی خواردەمەنی سەر دانەپۆشراوی بۆ باری خراپی رۆشنبیری تەندروستی گەڕاندەوە، لەو بارەیەوە وتی “ئێمە دەشتەكین و نازانین پاك و خاوێنی رابگرین”. سەبارەت بە پاك و خاوێنی ناو شەقامەكان و پاككردنەوەی پاشماوەی عارەبانەكان (عیماد زەنگەنە) بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك رایگەیاند بەڕێوەبەرایەتییەكەیان هەموو ئێوارەیەك ناو شەقامەكان پاك دەكەنەوە “بەڵام هەستنەكردنی كاسبكارەكان بە مەسئوولییەتی پاك راگرتنی شارەكە وای كردووە بەردەوام جێگاكانیان پیس بێت” ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كرد كە چارەسەری ئەو عارەبانانەی نێو شەقامەكان بە شارەوانی چارەسەر ناكرێت و دەڵێت “دەبێت شوێنێكیان بۆ دابین بكەین، ئەوەش ئێستاكە ناكرێت”. هاوكات ئەوەشی خستەروو كەچەندین جار هەوڵی لابردنی كاسبكارەكانی نێو گەراجی حەویجە و سەر پردی دووەمی شاریان داوە، “بەڵام زۆری ژمارەیان، ئەو كارەی مەحاڵ كردووە،چونكە روانیمان بژێوی سەدەها خێزان لەسەر ئەو عارەبانانەیە، بۆیە ناكرێت دەربكرێن”. سەرۆكی شارەوەانی كەركوك گلەیی لەخاوەن عەرەبانەو دوكانەكان كرد كە هەوڵی پاكڕاگرتنی شەقامەكان نادەن، هاووڵاتییانیش ئاگادار دەكاتەوە كە “خواردەمەنی سەردانەپۆشراو جێگای مەترسییە بۆ سەر باری تەندروستی هاووڵاتییان و گوتی “مەترسی پیس بوونی شتە دانەپۆشراوەكانی نێو بازاڕەكان زیاتر بووە”.
لهسهر هێڵ نییه




dast xosh barezm bo halbjardny am babatat
basha barezt base xwardna _ sar danaposhrawakany naw bazar akay ..... ka awash nafare xoe haya bashy xoe .... mn wak xom nawm le nawa (( zangye matrsy mrov )), ba rasty xozga yasayak abww la wlaty aemada ta aw nareeta bn br bkraya ...... balam ba daxawa
aee base kabab xanakan w mathamakanesh bo nakay ,,,, rasta awan jyawazyakayan har awandaya lagal am babatay to ka : awan la 4dawree rewarekda amada akret w afroshreet ,,, ka awash nafary xoe haya rwe ty bkat ,,,, balam aya am 2 jora _ rastn?? ...xaweenn ?? ba dlnyaeewa ,, naxerr
xwa azane shaw ta bayanee (chan mshk ) yaree akan la sar aw qemay kababa .......
ashzann ka halaka waya ,,, balam ka ba lasheda aroen haze le akayen.....
sehateky bash hamww dnya aheenet ... wak chon aby ganj xo ragr bet la ast hasta_ sex ya wrwzhenarakan....... amash ba haman shewa abe mrov xo ragr bet la naxwardny aw xwardnanay darawa , ta btwane tamaneky drej w zhyanek aswda bareta sar ba by NAXOSHY
hewae bardawamet bo axwazm

لهسهر هێڵ نییه



زور سوبا س كجه كه م كيان ......... ده ست خوش بو ئه و شتانه ى كه رونت كردوته وه ......... به لام هه نى هاله ت هه يه كه مروف ناجاره روو له و شوينانه بكات .......... به لام نابيت ئيمه خومان بكرين له جونه ئه و شوينانه جونكه هه نديك كات هه يه ناجارى وه ك كاتيك كه برسيته و ما له وه له مال نيه ... يان ده عوه تى لاى هاوريه ك ............
به لام ئه بيت حكومه ت ئه و شوينه بيسانه دابخات و غه رامه يان بكات هه تاك و كه س توشى زه ره ر نه بيت.
لهسهر هێڵ نییه