.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















دایك‌و باوك ده‌یانه‌وێت یارمه‌تیی منداڵه‌كانیان بده‌ن، به‌ڵام باشترین شت كه بتوانن هه‌ستن به‌ئه‌نجامدانی ڕاهێنانیانه له‌سه‌ر پشتبه‌خۆبه‌ستن، منداڵی ته‌مه‌ن پێنج بۆ شه‌ش ساڵان ده‌توانن بۆ زۆر شت پشت به‌خۆیان ببه‌ستن، به‌ڵام ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ی دایك‌و باوك بۆ منداڵه‌كانیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن منداڵ ته‌مه‌ڵ دهكهنو فێری به‌رپرسیارێتی نابن له‌ژیاندا.
ئه‌م ڕێگایانه په‌یڕه‌و بكه‌ن یارمه‌تیتان ده‌دات چۆن منداڵ فێرببێت پشت به‌خۆی ببه‌ستێت له‌قۆناغه‌كانی گه‌شه‌دا:
دووساڵ: ڕابهێنرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆی خواردن‌و خواردنه‌وه بخوات.
سێ ساڵ: فێر بكرێت خۆی جلوبه‌رگ له‌به‌ر بكات‌و دایبكهنێتو پێڵاو له‌پێ بكات.
چوار ساڵ: منداڵ ده‌توانێت زۆر شتی تایبه‌تی به‌بێ هاوكاریی كه‌س ئه‌نجامبدات بۆ نمونه، ڕێكخستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی، دۆزینه‌وه‌و هه‌ڵگرتنی شتی تایبه‌ت بهخۆیو چوونه سه‌ر ته‌والێت.
پێنج ساڵی: له‌و ته‌مه‌ندا منداڵ توانای ئاماده‌كردنی خواردنی هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌توانێت كه‌لوپه‌لی قوتابخانه‌و خواردن ئاماده‌بكات.
شه‌ش ساڵی: منداڵ له‌توانایدایه هه‌موو كارێك بكات‌و پشت به‌تواناكانی خۆی ببه‌ستێت.
پێویسته دایك‌و باوكیش ئه‌م ڕه‌فتارانه وه‌لا بنێن:
1 ـ ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت ویستی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌نجامبدات، هه‌موو جارێك مه‌یترسێنه چونكه كاره‌سات چاوه‌ڕوانی دهكاتو له‌گه‌ڵ گه‌وره بووندا ئه‌و ترسه‌ی بیر ناچێته‌وه‌و له‌یاده‌وه‌ریدا ده‌مێنێته‌وه‌و له‌هه‌موو شتێك ده‌ترسێت ئه‌نجامی بدات.
2 ـ په‌له‌مه‌كه لهڕزگاركرنیدا له‌هه‌موو كێشه‌یه‌ك، له‌دووره‌وه چاودێریی بكه‌و وازی لێبهێنه خۆی بیر بكاته‌وه‌و ڕزگاری بێت له‌كێشه‌كه.
3 ـ له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی ده‌زانێت نان بخوات، دووربكه‌وه‌ره‌وه له‌وه‌ی به‌كه‌وچك خواردن بكه‌یت به‌ده‌میه‌وه، ئه‌و ڕه‌فتاره وایلێده‌كات پشت به‌تۆ ببه‌ستێت نه‌ك خۆی.
4 ـ كاتێك ده‌یه‌وێت به‌ته‌نها خۆی ڕابهێنێت له‌سه‌ر شتێك، دهسهڵاتو بۆچوونی خۆتی به‌سه‌ردا مه‌سه‌پێنه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه نه‌كات كه ناتوانێت هیچ ئهنجامبداتو ئامانجی نییه.
5 ـ به‌نه‌فام وه‌سفی مه‌كه كاتێك نه‌یتوانی به‌رپرسیارێتی شتێك بگرێته ئه‌ستۆ كه نه‌توانێت بیپێكێت، له‌بری ئه‌وه هانیبده كه له‌دوای هه‌ر شكستێك ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
ئا: نیاز جه‌لال
سه‌رچاوه: فهرفش

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه