❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حه‌زم ده‌که‌م به‌سه‌رهاتێکتان بۆ بگێڕمه‌وه‌ زۆر سامناکه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-31 09:30:08

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

حه‌زم ده‌که‌م به‌سه‌رهاتێکتان بۆ بگێڕمه‌وه‌ زۆر سامناکه‌

[size=16]من کچێکم له‌ته‌مه‌نی (18)ساڵیم حه‌زم ده‌که‌م به‌سه‌رهاتێکتان بۆ بگێڕمه‌وه‌ کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دڵم هه‌بووه‌، له‌وکاته‌ی له‌سه‌ر نوێژه‌کانم زۆر ڕێک وپێک نه‌بووم، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی بابه‌تێکم خوێنده‌وه‌ وام لێهات هه‌موو نویژه‌کان له‌کاتی خۆی بکه‌م .
ڕۆژێک له‌رۆژان له‌قوتابخانه‌ پارچه‌ په‌ڕێکی بچوکیان دابه‌ش کرد که‌تێیدا باسی مردوو شۆرێکی ده‌کرد، که‌به‌سه‌ر هاته‌که‌ی ده‌گێڕایه‌وه‌ .
ده‌ڵێ:-ته‌رمی کچێک هه‌بوو ویستیان بیشۆن بۆئه‌وه‌ی کفنی بکه‌ن وبینێژن په‌یوه‌ندیان به‌مردوو شۆره‌که‌‌ کردوو ئه‌ویش به‌ده‌م بانگه‌وازیان چوو ،چونکه‌ کاری خۆی بوو چووه‌ ماڵه‌که‌ پرسی مردووه‌که‌ له‌کوێیه‌ له‌ده‌رگای ژووره‌که‌ بانگیان کرد وئه‌ویش چووه‌ ژوورێ ،ئه‌وجا پاشان ده‌رگای ژووره‌که‌یان له‌سه‌ر مردوو شۆره‌که‌ توند داخست، ئه‌ویش زه‌نده‌قی چوو ده‌ستی به‌ده‌رگا لێدان کردو هه‌ر هاواری ده‌کرد به‌ڵام که‌س وه‌ڵامی نه‌دا‌وه‌ ،که‌دیتی که‌س وه‌ڵامی ناداته‌وه‌ ته‌ماشای کرد کفن له‌ته‌نیشت مردووه‌که‌ ئاماده‌یه‌ ،به‌ڵام که‌سه‌ری مردووه‌که‌ی کرده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی بیشوا دیتی ته‌رمێکی ڕه‌شی وه‌کو خه‌ڵووزی تێدایه‌ ،سه‌ری سوڕما له‌شێوه‌که‌ی وله‌ژیانی خۆی ترسا ،ئینجا ده‌ستی کرد به‌ خوێندنی معوذات وئایه‌ت کورسی ده‌ستی کرد به‌شۆردنی،زۆر زه‌حمه‌ت بوو، چونکه‌ پێسته‌که‌ی وه‌کو خۆڵه‌ مێشێکی تۆزاوی لێهاتبوو ،هه‌رکه‌ جه‌سته‌ی ده‌ست لێده‌دا له‌گه‌ڵ ده‌ستی ده‌روشا ،په‌له‌ په‌لی له‌کاره‌که‌ی کردو هه‌تا ڕزگاری بێ وبگه‌ڕێته‌وه‌، که‌لێبۆوه‌ له‌ده‌رگای داو گوتی: ته‌واوم کرد ئه‌وجا ده‌رگاکه‌یان له‌سه‌ر کرده‌وه‌و به‌خێرایی له‌ماڵه‌که‌ ده‌رپه‌ڕی بێئه‌وه‌ی که‌س وکاری مردووه‌که‌ له‌هۆکاری ده‌رپه‌ڕینه‌که‌ی بپرسن ،پاش چه‌ند ڕۆژێک سه‌ردانی زانایه‌کی گه‌وره‌ی کرد باسه‌که‌ی بۆ گێرایه‌وه‌ گوتی:بڕۆ له‌که‌س وکاری مردووه‌که‌ بپرسه‌ له‌هۆکاره‌که‌ی ،ئه‌ویش چوو پێی گۆتن:ده‌مه‌وێ پرسیارتان لێبکه‌م له‌سه‌ر هۆکاری داخستنی ده‌رگاکه‌ له‌سه‌رم به‌ته‌نیاو له‌گه‌ڵ مردووه‌که‌ ؟
ئه‌وانیش گوتیان :هه‌رچه‌ند مردوو شۆرێکمان ده‌‌هێنا بۆئه‌وه‌ی بیشوا که‌ حاڵی مردووه‌که‌ی ده‌دیت ده‌رده‌په‌ڕی ،وتۆ نزیکه‌ی ده‌یه‌مین مردوو شۆر بووی که‌ هاتی کۆتا که‌س بووی ترساین که‌تۆش ڕابکه‌ی وده‌رپه‌ڕی ،مردوو شۆره‌که‌ گوتی: باشه‌ به‌ڵام بۆچی حاڵی کچه‌که‌تان وابوو ؟
گوتیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی(نوێژی نه‌ده‌کرد .......)
هیوادارم به‌سه‌رهاته‌که‌م سه‌رنجتان ڕابکێشێ وکارتان تێبکات ، هه‌روه‌کو کاریگه‌ری له‌سه‌رم هه‌بوو ،هه‌روه‌ها ئاگاداری نوێژه‌کانتان بن چونکه‌ ئاینتانه‌ ،
هه‌رکه‌سێک نوێژه‌کانی جێبه‌جێ بکات ئاینه‌که‌ی جێبه‌جێ ده‌کات ،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ حاڵی مردووێک بێت پێش ئه‌وه‌ی بیشارنه‌وه‌ داخوا ده‌بێ پاش ناشتن چی به‌سه‌ربێت .

سه‌رچاوه‌ی کتێب (به‌سه‌رهاتی تۆبه‌کاران}

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-02-04 16:14:49

جاو مه ست
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-09
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 929
WindowsMSIE7

Re: حه‌زم ده‌که‌م به‌سه‌رهاتێکتان بۆ بگێڕمه‌وه‌ زۆر سامناکه‌

dastt xosh be babateki grnga

Kurdzhin
تؤ ئه ستيرةى شه وانى تةنهاى منى
ئا لةم شاره بى رؤزه دا بؤجى وونى

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8610b04af8.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net