❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سه‌یر لااپتۆپه‌كه‌ى لاى سه‌رمى كرد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-31 09:38:30

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

سه‌یر لااپتۆپه‌كه‌ى لاى سه‌رمى كرد

سه‌یره‌ ,مرۆڤ نازانى خێر و شه‌ِر له‌ چیدایه‌ و ته‌نها كاتى ناخۆشیه‌كان خه‌مبارو بێ هیوا ئه‌بێ و له‌كاتى تاقى كردنه‌وه‌و ته‌نگانه‌دا بێ سه‌بر و ئارا م ده‌ بێ و بێ ئاگا له‌و دیو قه‌زا و قه‌ده‌ر و شاراوه‌كان وئه‌و مه‌به‌سته‌ى كه‌ به‌دیهێنه‌رمان ئه‌یپێكێ، دیاره‌ منیش وه‌ك به‌نده‌یه‌ك توشى تاقى كردنه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ بووم و به‌گه‌وره‌ى خۆى به‌سه‌رى كردمه‌وه‌ وماوه‌یه‌كه‌ میوانى ناو جێگه‌ى نه‌خۆشیم وده‌ستێكم شكاوه‌... به‌م هۆیه‌ دیاره‌ هاورێ و خۆشه‌ویست و موسڵمانان سونه‌تى سه‌ردان جێ به‌جى َ ده‌كه‌ن و به‌ په‌رۆشیه‌وه‌ سه‌ردانم ئه‌كه‌ن و دوعاى خێرم بۆ ئه‌كه‌ ن و به‌رِاستى دڵ خۆشم پێیان ...رِۆژێك یه‌كێ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌سه‌ردانیان ئه‌كردم هاته‌ لاى سه‌رم دانیشت و دواى دوعا ى خێرو قسه‌ و باسى خۆش ، سه‌یر لااپتۆپه‌كه‌ى لاى سه‌رمى كرد و ووتى : مامۆستا ئه‌مه‌ ته‌نها یه‌ یان خه‌تى ئینترنێتى له‌گه‌ڵه‌ ، منیش وام زانى ئیشى پێیه‌تى ووتم فه‌رموو : كارى خۆتى پێ بكه‌ ، دیاره‌ بۆ كاتى نه‌خۆشیه‌كه‌م لاى خۆمم دانابوو ، ئه‌گه‌ر نا له‌ ژوورى تایبه‌تى خۆى كارم پێ ئه‌كرد، هاورِێكه‌م ووتى : نا سوپاس ،به‌س،.......؟ وتم چى؟ سه‌یریم كرد رِه‌نگى تێك چوو بێ تاقه‌تى پێوه‌ دیار بوو ، دواى كه‌مێ بێ ده‌نگى وتى: ئه‌مه‌وێ شتێكت پێ بڵێم ، به‌س نامه‌وێ نه‌ به‌ پیت نه‌ به‌ناوى خوازراو كه‌س بزانى .. وه‌ خۆت چۆنى بلاَو ئه‌كه‌یه‌وه‌ بیكه‌..وه‌ ئه‌زانم نوسه‌رى بۆیه‌ وا ئه‌ڵیم...تا ئسته‌ نه‌م هێشتوه‌ كه‌س بزانێ ته‌نها خۆم و خوا وه‌ هه‌موو ساتێك تالاَوو ئازارى مردن ئه‌چێژم ,,سه‌د خۆزگه‌ مردن بوایه‌... خۆ نه‌جاتم ئه‌بوو له‌م ته‌عزیبه‌...ووتى: قوتابیه‌ك بوم زیره‌ك،،هیوام زۆربوو ،ئه‌وه‌ى بمویستایه‌ هه‌وڵم بۆ ئه‌دا و به‌ ده‌ستم ئه‌هێنا ،،زۆرجار هاورِێكانم به‌غیلیان پێ ئه‌بردم كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوم ..زۆر كارم به‌ ئینترنێت بووئه‌بوایه‌ بچومایه‌ سه‌نته‌ره‌كانى ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌م كاره‌و كارى خوێندم، دوایى بیرم كرده‌وه‌ كه‌ خه‌تى ماڵه‌وه‌م هه‌بێ كاره‌كانم ئاسانتر ئه‌بێ و زور ناچمه‌ ده‌ره‌وه‌ ،،،بۆیه‌ به‌ئاسانى ماڵه‌وه‌ بۆیان كردم چونكه‌ هیواى زۆریان پێم بوو بۆ دوا رِۆژم...رِۆژ دواى رِۆژ زیاتر شاره‌زا ئه‌بوم ئه‌گه‌رِام به‌ناو سایته‌كان و شتى باش فێر بووم لێكۆڵینه‌وه‌ى باشم ئاماده‌ ده‌كرد،،، وه‌ یارمه‌تى هاورِێكانم ئه‌دا ...یه‌كێ له‌و به‌ناو هاورِێیانه‌ ووتى ئه‌مه‌وێ یارمه‌تیم بده‌ى تۆ زۆر زیره‌كى ،،به‌ ئینترنیت بۆم بنێره‌ و من پرسیارت لێ ده‌كه‌م ،، منیش وتم باشه‌ و به‌ئاسایى وه‌رم گرت به‌ تایبه‌ت كه‌ یه‌ك ته‌مه‌ن و یه‌ك كار بووین ...ئه‌وه‌ى ئه‌مزانى نه‌ك به‌ و به‌ هه‌موو هاورِێكانم ئه‌وت ..به‌لاَم ئه‌و شه‌وانه‌ زۆر پرسیارى ئه‌كردوو منیش وه‌لاَمم ئه‌دایه‌وه‌ .. سه‌یر بوو زۆر ...به‌ره‌ به‌ره‌ رِه‌وتى قسه‌كانى گۆرا ..ئه‌ى وت تۆ زۆر زیره‌كى ووریاى ..رِۆشنبیرى.. جوانى...لیهاتووى..,,,,,,,,,,,,,...... .....تا دوایى ، لام سه‌یر بوو زۆر به‌ سانایى وه‌رم گرت وتم ئه‌وه‌ خۆى نازانێ بۆیه‌ ئه‌م هه‌ستانه‌ى لادروست بوه‌ ..وه‌ زۆر هاورێى تریش ئه‌یان ووت .. به‌س ئه‌مه‌ له‌ چات ئه‌یكرد و زۆربه‌ى كات به‌م قسانه‌ى به‌رِێ ئه‌كرد و له‌وه‌ ده‌چوو ده‌رچوى قوتابخانه‌ى شه‌یتان بێت چونكه‌ به‌ قسه‌ لوسه‌كان و هه‌نگوینى تاڵ دڵى منى گۆرِى.. سه‌ره‌تا زۆر هه‌وڵم دا قسه‌ نه‌كه‌ین و زۆر جار چاتم دا ئه‌خست ، به‌لاَم ئه‌و رِۆژانه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌ قسه‌ كردن و خۆ نزیك كردنه‌وه‌ ..منێك كه‌ باوه‌رِم به‌م شتانه‌ هه‌رگیز نه‌بوه‌ ته‌نها خه‌ریكى خوێندن و كارى خۆم بوم دڵێكى پاك و هه‌ناسه‌یه‌كى بێ باكم هه‌بوو ،، ئه‌ویش فێرى ئه‌م جۆره‌ پیشانه‌ بوو ..دۆراو له‌ دنیا وه‌ ونبوو له‌ هه‌موو بواره‌ كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان ,,,,به‌س وا خۆى ده‌ر نه‌ئه‌خست ....رِۆژان رِۆیشتن و منیش زیاتر گوێم بۆ ئه‌گرت و ته‌واو بیرو هه‌ستم لاى بوو خویندنم، كارم، هیواكانم، هه‌موو شتم له‌ یاد كردبوو ، ته‌نها قسه‌ كردن و چات و كه‌مێ ده‌ر چوون بۆ ده‌ره‌وه‌ ، ببوه‌ پیشه‌م ،، به‌لاَم هه‌ستێ یان پاڵنه‌رێكى ناوه‌كى به‌رده‌وام ئازارى ئه‌دام و ئاسووده‌ نه‌بووم به‌م هه‌نگاوانه‌ ، ئه‌ویش له‌سه‌ر قسه‌كانى هه‌ر به‌رده‌وام بوو ( خۆشم ده‌وێى ، هه‌ر تۆم هه‌ى، په‌رى خه‌یاڵمى ، بۆ تو ئه‌ژیم.وووووو............... ئه‌و قسانه‌ى كه‌ بۆ هه‌موو كچێ ئه‌وترێ ) تا ناخى دڵ ویران كه‌ن ....دواى ماوه‌یه‌ك هه‌ستم كرد شتى سه‌یر رِو ئه‌دا بۆنى خیانه‌تم ئه‌كرد ... هه‌ڵسو كه‌وتى سه‌یر بوو .... خواش ویستى په‌رده‌ له‌سه‌ر ئه‌م نهێنیه‌ لادا .... ئه‌وه‌ بوو رِۆژێ له‌ كافتریاى زانكۆ لیڤێكسه‌كه‌ى دانا و چوو ساردى بێنێ .. سه‌یرێكى ناوه‌وه‌م كرد نامه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت بۆ كچێكى نوسى بوو...هه‌ڵم گرت و ئه‌ویش گه‌رِایه‌وه‌ و زوو داواى یارمه‌تیم كردوو گه‌رامه‌وه‌ ماڵ ،، به‌ په‌ له‌ كردمه‌وه‌ ... چى ببینم ؟بۆكچێكى هاو پۆلم بوو ، چى بۆ من ئه‌نوسى و ئه‌ى ووت هه‌مان شت كۆپى بوو ...هه‌مان قسه‌و باس ودرۆ ...لام سه‌یر بوو چۆن ئه‌توانێ له‌یه‌ك كاتدا دڵى خۆى بدا به‌ دوو كه‌س، نا چه‌ندین كه‌س، منى نه‌شاره‌زا ، پاك ، دڵ ساف ، رِاستگۆ چۆن برِوام پێ كرد ؟ ئه‌و مرۆڤ نه‌بوو بێ هه‌ست و سۆز و بێ دڵ ،،، من زۆر گریام بۆ هه‌موو ته‌مه‌نم ، هه‌ناسه‌م ،، كاتم ، كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ و به‌ناو مرۆڤه‌دا به‌ سه‌ر برد ... هه‌ر چه‌نده‌ ماوه‌ى په‌یوه‌ندیم زۆر كه‌م بوو ، به‌لاَم ئازارى ئسته‌م به‌ ته‌مه‌ن و كاتێكى زۆره‌وه‌ ئه‌ مهێڵته‌وه‌... برِوام به‌كه‌س نه‌ماوه‌ مردوم به‌ ناو ئه‌ژیم شه‌وو رِۆژم گریانه‌ به‌ بێ ده‌نگى و ماتم ....من چاوه‌رێ نه‌بوم توشى ئه‌م وه‌زعه‌ بم من ئامۆژگارى هاورِێكانم ئه‌كرد تا دوور كه‌ونه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندى ,,, له‌وه‌یه‌ تۆ، ئێوه‌ بڵێن جا ئه‌وه‌ چیه‌ سوپاسى خوا بكه‌ كه‌ تۆشى هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ نه‌بووى، رِاسته‌ من سوپاسى خوا ئه‌كه‌م زۆر .. به‌س ئه‌مه‌ بۆ دڵ و ده‌رونى من زۆر بوو وه‌ یه‌كه‌م جاریش بوو له‌ ژیانم كه‌ توشى هه‌ڵه‌ى په‌یوه‌ندى بووم و عه‌قڵم له‌ ده‌س بده‌م ... وه‌ دڵنیام كۆتا جا ر ئه‌بێ و ئیتر برِوام به‌ هیچ كه‌س نه‌ماوه‌ ..رِقم له‌ ئینته‌رنێته‌،له‌ هاورِێیه‌تى ...دڵم ته‌نگه‌ ، بێزارم، ئیتر هه‌ر خوا ئه‌زانێ به‌ حاڵم ,,,وه‌ داوام له‌مامۆستام كرد كه‌ بلاَوى بكاته‌وه‌ بێ ناو وناونیشان تا چیتر كچان به‌ درۆى كورِان نه‌خه‌ڵه‌تێن و به‌سه‌ر هاتى من ببێته‌ په‌ندو ئا مۆژگارى بۆ هه‌مووان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه‌ ئه‌چنه‌ ناو جیهانى ئینترنیت وكه‌ ئه‌یگێرِنه‌وه‌ به‌ر پاداشت كه‌ون ..... كۆتایى منیش وه‌ك مامۆستاو نوسه‌رێك و خوشكیكى دڵسۆزى هه‌موان ئه‌مه‌وێ بڵێم : تاكه‌ى به‌ ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م ببینه‌ قوربانى ؟ .... تاكه‌ى لایه‌نى باشى پێشكه‌وتن فه‌راموش بكه‌ین و به‌ هه‌ڵه‌ به‌كارى بێنین ؟...تاكه‌ى دلاَنى ناسك بشكینین.. خونچه‌ى نه‌پشكوتوى ته‌مه‌ن به‌ ساوایى هه‌ڵوه‌رێ و هیواو ئاواتى كچانى بێ ناز زینده‌ به‌ چال َو بمرێنین ؟ تاكه‌ى ... تاكه‌ى خیانه‌تى ، نا پاكى ، بێ ویژدانى به‌رامبه‌ر كچانى كورد و مرۆڤایه‌تى...
له‌ كۆتایدا هیوادارم هه‌موو لایه‌ك به‌ تایبه‌تى گه‌نجان به‌ ویژدانه‌وه‌ له‌ دنیادا بژین چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویش ده‌ربازت بێ ئه‌ى بۆ رِۆژى دوایى چى ئه‌كه‌ى ،،دوایى چى؟ وه‌ زۆر جاریش ده‌ستى قه‌ده‌ر دێته‌ رِێگه‌ت و بۆ هه‌موو هه‌ڵه‌كانت دادوه‌رانه‌ ژیانت ئه‌شێوێنێ به‌ خرا پترین شێوه‌ هه‌روه‌ك چۆن ژیانى كه‌سانت شێواندوه‌

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net