.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










له دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 19 ساڵ یانه‌ی ریال مه‌درید نه‌یتوانی بوو له یانه‌ی دیپۆرتیفۆ لاکهرۆنا له ناویاریگای { ریازۆر}ی تایبه‌تی ئه‌ویانه‌یه له میانه‌ی یاریه‌کانی خولی لالیگادا بباته‌وه به‌ڵام ئه‌م شه‌و له میانه‌ی یاریه‌کانی هه‌فته‌ی 20 خولی ئیسپانیادا ڕیال مه‌درید ئه‌و ریکۆرده‌ی دیپۆری شکاند و توانی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك لێی بباته‌وه و سێ خاڵی گرنگیش به‌ده‌ست بهێنێت.
دوای ئه‌وه‌ی به چه‌ند خوله کێك یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه توانی به ئه‌نجامی 1-0 له یانه‌ی سپۆرتین خیخۆ به‌رێته‌وه و جیوازی نێوان خۆیان و یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی بۆ 8 خاڵ زیاد بکات، یانه‌ی ڕیال مه‌درید ئه‌رکی قورس بوو بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه نێوانیان و نێوان یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه که‌م بکاته‌وه بۆ پێنج خاڵ، یانه‌ی مه‌له‌کی له سێیه‌م یاری ئه‌م شه‌ودا بووه میوانی یانه‌ی دیپۆرتیفۆ لاکهرۆنای له ناویاریگای ریازۆردا، ئه‌رکی مهلهکیهکان زۆرقورس بوو بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌سه‌ر یانه‌ی دیپۆرتا سه‌ربکه‌ون ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1991 وه تاکو ئێستا هیچ یاریه‌کی له‌و یانه‌یه له‌ناو یاریگای ریازۆردا نه‌بردبووه‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو زه‌خته‌ی سه‌ریانه‌ی ڕیال مه‌درید، مه‌دریدیه‌کان زۆر به‌ئاسنی و به ئه‌نجامی 3-1 به‌سه‌ر دیپۆرتا سه‌رکه‌وتن و ئاستێکی جوان و به‌هێزیان پێشکه‌ش کرد و ماوه‌ی خاڵه‌کانی نێوان خۆیان و بهرشهیان بۆ 5 خاڵ که‌م کرده‌وه.
گۆڵه‌کانی ریال مه‌درید یاریزان ئیستبیان گرانیرۆ له خوله‌کی 13 و که‌ریم بنزیمه‌ش له خوله‌که‌کانی 40 و 90 دا تۆماریان کرد و تاکه گۆڵه‌که‌ی دیپۆرتیفۆش یاریزان ئیفان ڕیکی له خوله‌کی 87 دا به لێدانی سزا تۆماری کرد.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه‌یه ڕیال مه‌درید به بێ یاریزانان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و هیگوین و لاسانا دیارا یاری ده‌کرد به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیان ئاستێکی باش پێش که‌ش بکه‌ن و ڕیکۆرده‌که‌ی دیپۆرتیفۆ بشکێنن.

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئه‌ی له‌خوا به‌زیاد بێت ئه‌وه خۆ بردیانه‌وه ههههه
ئاخر ئه‌وه کریستیانیان هاته ریال له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رچه‌نه یاریشی ناکرد هههه
ده‌س خۆش


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس بۆ ده‌ست خۆشیه‌که‌ت ئه‌زیزم سه‌رکه‌وتوبیت له کاره‌کانتدا هیوای ئاسوده‌ی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم به هیوای به‌رده‌وامیت،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خؤش هاورى كيان ئه م زانى ريال ئه باته وانى

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
