❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / غاده‌ عه‌بدولرازق دادگایی‌ ده‌كرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-31 16:16:49

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

غاده‌ عه‌بدولرازق دادگایی‌ ده‌كرێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-28ca677871.jpg
پارێزه‌رێكی میسریی‌ داوای لای‌ دادگایه‌كی‌ میسری‌ به‌رزكرده‌وه‌ بۆ راگرتنی‌ نمایشكردنی‌ فیلمی "كلمنی شكرا"، داوایه‌كی‌ تریشی دژی‌ ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌و هه‌ردوو كچه‌ ئه‌كته‌ری‌ پاڵه‌وان له‌و فیلمه‌دا به‌رزكرده‌وه‌ به‌هۆی‌ بوونی‌ گرته‌ی‌ سێكسی ئاشكرا له‌فیلمه‌كه‌دا.
"نه‌بیل وه‌حش" كه‌ پارێزه‌رێكی‌ میسرییه‌ داوای‌ دژ به‌فیلمی‌ "كلمنی‌ شكرا"و خالید یوسفی ده‌رهێنه‌رو "غاده‌ عه‌بدولرازق"‌و "حوریه‌ فه‌رغه‌لی" هه‌ردوو پاڵه‌وانی‌ فیلمه‌كه‌ به‌رز كرده‌وه‌، به‌ده‌عوای‌ بوونی‌ گرته‌ی سێكسی له‌فیلمه‌كه‌دا كه‌ ئه‌وه‌ش دژ به‌دابونه‌ریتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌.
"غاده‌ عه‌بدولرازق"ی كچی‌ هونه‌رمه‌ندی شۆخی میسریش كه‌ رۆڵی‌ ژنێكی‌ سۆزانی‌ له‌فیلمه‌كه‌دا  ده‌بینێت وتی"ده‌ركه‌وتنم به‌جل‌و به‌رگی‌ خه‌و له‌فیلمه‌كه‌دا له‌چوار چێوه‌ی‌ رووداوه‌كانی‌ ناو فیلمه‌كه‌دایه‌ ئه‌وه‌ش شتێكی‌ ئاساییه‌، چونكه‌ من رۆڵی‌ "ئه‌شجان" ده‌بینم كه‌ سۆزانیه‌ و سومعه‌تێكی‌ ناشرینی‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ چ جای‌ په‌یوه‌ندی ناشه‌رعیشی له‌گه‌ڵ پیاواندا".
غاده‌ ره‌تیشی كرده‌وه‌ وڵامی‌ ئه‌و پارێزه‌رش بداته‌وه‌و جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ شتێكی‌ وای نه‌كردووه‌ له‌فیلمه‌كه‌دا ناچاری‌ بكات بچێته‌ به‌رده‌م دادگا بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی‌ وتیشی"هیچ گوێ به‌و داوایه‌ ناده‌م و ئاماده‌ش نیم بچمه‌ به‌رده‌م دادوه‌ر".
لای‌ خۆیه‌وه‌ خالید یوسفی ده‌رهێنه‌ر وتی" راهاتووم له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ داوا دادوه‌ریانه‌ی‌ له‌سه‌ر فیلمه‌كانم ده‌كرێن، ته‌حه‌دای‌ هه‌ر كه‌سێكیش ده‌كه‌م بیر له‌راگرتنی‌ فیلمه‌كه‌م بكاته‌وه‌".
دوپاتیشیكرده‌وه‌"هه‌ركه‌سێك چی ده‌وێت با بیكات، مرۆڤ ئازاده‌ له‌هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی، فیلمه‌ نوێیه‌كه‌ش كه‌ ئێستا نمایشده‌كرێت كه‌مترین هه‌رای‌ ناوه‌ته‌وه‌ له‌چاو فیلمه‌كانی‌ پێشووترم.
نه‌بیل وه‌حشی‌ پارێزه‌ریش رایگه‌یاند"ده‌رهێنه‌ر به‌ئه‌نقه‌سه‌ت "بۆرنۆ"ی‌ له‌سه‌ر شاشه‌ پێشكه‌ش كردووه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ میسرییه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و سیاسی و ئابوری‌ تریان نه‌بێت‌و ته‌نها كێشه‌ "جێگه‌ی‌ نوستن" بێت.
وه‌حش جه‌ختیشی كرده‌وه‌ : به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 269  و 279ی‌ یاسای‌ میسری، ئه‌وه‌ی‌ له‌و فیلمه‌دا نمایشكرداوه‌ ده‌چێته‌ نێو بڕگه‌ی‌ رووشاندنی‌ دابونه‌ریتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، و دژ به‌سستمی‌ گشتیشه‌، یاسای‌ چاودێری كاره‌ هونه‌رییه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ ئادابی گشتی‌ بپارێزێت،  به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌م فیلمه‌دا ره‌چاو نه‌كراوه‌ كه‌ دژ به‌ره‌وشت‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌.
وه‌حش دوپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ ته‌نها به‌لاغی لای‌ دادوه‌ری‌ گشتی‌ به‌رزنه‌كردووه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو داوایه‌كی‌ دادوه‌ریشی له‌دادگای‌ "عابدین" پێشكه‌ش كردووه‌ تێیدا داوای‌ كردووه‌ نمایشكردنی‌ فیلمه‌كه‌ رابگیرێت.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ فیلمی "كلمنی شكرا" باس له‌گه‌نجێكی‌ میسری ده‌كات كه‌ وه‌كو "كۆمبارس" كار ده‌كات‌و به‌دوای‌ ناوداریدا ده‌گه‌رێت، كه‌په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی‌ له‌گه‌ڵ كچێكدا هه‌یه‌، هاوكات په‌یوه‌ندی سێكسیشی له‌گه‌ڵ ژنێكی‌ سۆزانیدا هه‌یه‌.


xendan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-02-03 21:14:13

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: غاده‌ عه‌بدولرازق دادگایی‌ ده‌كرێت

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-02-04 14:39:22

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: غاده‌ عه‌بدولرازق دادگایی‌ ده‌كرێت

zor supas dasti tosh xosh bet bo peyamakat her sarkawtu bit inshalla

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net