.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















گەردی رەژوو و كۆئەندامی هەناسە
ئەو كەسانەی كە بۆ ماوەیەكی زۆرە ئیشی رەژوو Coal دەكەن، بڕێكی زۆر لە تۆز یان گەردی رەژوو هەڵدەمژن، بەتایبەتی ئەگەر دەمامك بەكارنەهێنن. گەردی رەژوو رێڕەوەكانی هەناسە دوچاری سووتانەوە و هەوكردن دەكات و دەبێتە هۆی مردنی هەندێك لە خانەكانی ناوپۆشی بۆڕیەكانی هەناسە و شانەی سییەكان. ئەم گۆڕانانە بە تیشكی X بۆ سینگ بە ئاسانی لە لایەن دكتۆری پسپۆری تیشك و پسپۆرانی نەخۆشییەكانی هەناوەوە دەستنیشان دەكرێت. هەڵمژینی گەردی رەژوو بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ دەبێتە ئەگەری پەیدابوونی گرێی چڕ، جا یەك گرێ یان پتر بەتایبەتی لە بەشی سەرەوەی سییەكاندا، لەوانەشە كە ئەو كەسە ئامادەباشی زیاتری هەبێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی سیل. نیشانەكانی سووتانەوەی كۆئەندامی هەناسە لەبەر هەڵمژینی گەردی رەژوو بریتین لە: كۆكەیەكی تەڕ لەبەر هەوكردنی درێژخایەنی بۆڕییەكانی هەناسە، لەوانەیە كە رەنگی دەردراو لەگەڵ كۆكەدا رەش بێت، هەناسەتەنگی پاش جووڵە و كاركردن، لەوانەشە كە تووشبوو دوچاری پەككەوتنی لای راستی دڵ بێت(پەككەوتنی سكۆڵەی راستی دڵ). چارەسەركردن بریتییە لە دووركەوتنەوە لە ئیشی رەژوو(پیشەگۆڕی)، دەرمانی دژی هەوكردن، پێدانی ئۆكسجین لە هەندێك حاڵەتی سەختدا. پێویستە لەسەر ئەو كەسانەی كە ئیشی رەژوو دەكەن كە دەمامك بەكاربێنن، بڕێكی زۆری شلە بخۆنەوە، بە شێوەیەكی دەوری كۆئەندامی هەناسەیان لە لایەن دكتۆر بەسەر بكەنەوە.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه