.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








هاورێیه‌تى نێوان كچان و كورِان پێداویستى یه یان به‌رژه‌وه‌ندى
ئاماده‌کردنی سورێن88
تایبه‌ت به‌کوردژین
زۆرێك له نوسه‌ران و پسپۆرِانى بوارى سیۆسیۆلۆژیا و ده‌روونزانى هاورێیه‌تى وه‌ك پێداویستیه‌ك ده‌بینن، پیان وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مرۆڤ سروشتێكى كۆمهلاَیهتیانهى هه‌یه، بۆیه پێویستى بهكارلیكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر ده‌بێت، له‌م نێوه‌نده‌شدا جۆریك له په‌یوه‌ندى نێوان كوران و كچان دێته كایه‌وه، بهلاَم له كۆمه‌ڵگه ناتهندروستهكاندا په‌یوه‌ند یه كۆمه‌لا َیهتیهكانیش په‌یوه‌ند ى نادروست ده‌بن، به تایبه‌ت ئه‌و په‌یوه‌ند یه‌ى له نێوان دووكه‌سدا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه ئه‌و دووكه‌سه له رِهگهزى جیاواز بن، له جیاتى ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ند یه ببێته پرِكهرهوهى فراغى مرۆڤ ، ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌دى هێنانى به‌رژه‌وه‌ندى مادى و مه‌عنه‌وى و جنسى هه‌ردوو رِهگهز.
فه‌ریبا هادى پێى وایه زۆربه‌ى په‌یوه‌ند یه‌كانى كورِان و كچانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى به‌رژه‌وه‌ندى یه نه‌ك پێداویستى ئه‌و دوو رِهگهزه و ده‌ڵێت " كورِان بۆ به‌دى هاتنى مه‌رامى سێكسى هاورِێیهتى له‌گه‌ڵ كچاندا ده‌به‌ستن، بۆیه گه‌ر كچ موماره‌سه‌ى سێكسى له‌گه‌ڵ كورِه هاورِێیهكهیدا نه‌كرد ، كورِهكه واز له برادهرایهتیهكهى دێنێت، به‌دواى كچێكى تردا دهگهرِێت ، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ كچانیش به‌رژه‌وه‌ندى وایان لێده‌كات ببنه هاورِێى كورِێك ، وه‌ك هاورِیهتى كردنى كورِانى دۆڵه‌مه‌ند بۆ به‌رژه‌وه‌ندى و ده‌ستكه‌وتى ماددى "
خه‌مان سه‌باره‌ت به‌و به‌رژه‌وه‌ند یانه‌ى پاڵ به هه‌ردوو رِهگهزهوه ده‌نێت بۆ هارێیهتى ده‌ڵێت " خۆم براده‌رایه‌تى كورِێك ناكه‌م كه ئیش و كاره‌كانم بۆ به‌رجه‌سته نه‌كات ، هه‌رده‌م ئه‌و ئیش و كارانه‌ى ناتوانم بۆ خۆم بیانكه‌م رِوشم نایه‌ت به براكانم بڵێم بۆم جىَ بهجىَ بكه‌ن ، به هاورِىَ كورِهكانم ده‌یانكه‌م"
خه‌مان وتیشى" دیاره بێبه‌رامبه‌ر كورِانیش كار بۆ كچان ناكه‌ن، كورِانیش داواكارى خۆیان هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له رِێگهى تۆوه بگاته كچێكى تر ، یان داخوازى سێكسى ، بۆیه ده‌بێت كچانیش له‌و كاته‌دا وریا بن"
هه‌رچى ئارى ته‌مه‌ن 26 ساڵه ده‌ڵێت " كورِان هه‌وڵ ده‌ده‌ن هاورِێیهتى كچانى جوان بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ى جاریك له جاران موماره‌سه‌ى سێكسى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن"
ئه‌و نوسه‌ر ووتیشى " ئه‌ركى خێزان ده‌زگاكانى تر‌ى په‌روه‌رده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى رِێنمایى تاك بكه‌ن ، له كاتى دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ رِهگهزى به‌رامبه‌ردا ، بۆ ئه‌وه‌ى هیچ كامێك له كورِو كچ رِووبهرِووى كێشه‌ى كۆمهلاَیهتى دروونى نه‌بنه‌وه"
سروشت محمد توێژه‌ى كۆمهلاَیهتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هاورِىَ یه‌تى نێوان كچان و كورِان به ئاسایى ده‌بینێت ، بهلاَم له هه‌مانكاتدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه زۆرجار ئه‌و هاورِێیهتیه ده‌بێته سه‌ره‌تا یه‌ك بۆ لادانى كۆمهلاَیهتى و دروستكردنى كاره‌ساتى گه‌وره‌ى وه‌ك خۆسوتاندن و خۆكوشتن و كوشتنى كچان ...هتد ، ده‌ڵێت " كاتێك هاورِێیهتى نێوان كورِان و كچان ئاساییه كه ئه‌و كور و كچه رِێز له به‌ها ئینسانیهكانى یه‌كتر بگرن ، ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه ئیستغلال نه‌كه‌ن ،هه‌ردووكیان له سهرهوشتى رِهگهزى به‌رامبه‌ر تێگه‌یشتبن "
ئه‌و توێژه‌ره كۆمهلاَیهتى یه ووتیشى " له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا هه‌میشه مێینه وه‌ك سه‌رچاوه‌ى تێركردنى حه‌زه سێكسیه‌كان وێنه‌كراوه ، بۆیه هه‌ر نزیك كه‌وتنه‌وه یه‌ك بۆ فهراههمكردنى سێكسه نه‌ك شتى تر، بۆیه گه‌ر هه‌ریه‌ك له كورِو كچ كه‌سانى خاوه‌ن كه‌سیه‌تى ته‌ندروست نه‌بن ناتوانن سود له‌و په‌یوه‌ندى یه وه‌ربگرن ، ئه‌و په‌یوه‌ندیه ببێته ئه‌زمونێك بۆ ژیانى خێزاندارى"


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سورێن بابه‌تێکی جوان بوو
زۆر ڕاسته له زۆرینه‌ی کات هاوڕێیه‌تی نێوان کج و کوڕ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تایبه‌ته
وه به ڕێژه‌یه‌کی که‌م بۆ ڕاگۆڕینه‌وه‌و پێویستی یه به‌ڵام جێی خۆشحاڵیشه
ئه‌گه‌ر بێت و مه‌به‌سته‌که پاک بێت وه دروست بێت
هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت به هیوای به‌رده‌وامی و بابه‌تی جوانتر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه
tina نووسی:
ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سورێن بابه‌تێکی جوان بوو
زۆر ڕاسته له زۆرینه‌ی کات هاوڕێیه‌تی نێوان کج و کوڕ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تایبه‌ته
وه به ڕێژه‌یه‌کی که‌م بۆ ڕاگۆڕینه‌وه‌و پێویستی یه به‌ڵام جێی خۆشحاڵیشه
ئه‌گه‌ر بێت و مه‌به‌سته‌که پاک بێت وه دروست بێت
هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت به هیوای به‌رده‌وامی و بابه‌تی جوانتر بژیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet kak sorin bo danani em babataya zor jar hareati niwan kch u kur bo barzhawandi taibati xoyana hiway bardawami bo toy aziz axwazm her sarkawtu bit inshalla

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆر سوپاس هاوڕێیان خۆشحاڵبوم بهپهیامهکانتای هیوادارم سودمه‌ندبین لێی.
دووباره سوپاس
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastakant xosh bet suren geyan
babateki baswda serkaw tu bet geyanakam


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
