.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









کێ نرخی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه ده‌زانێ!؟
ئاره‌زووى هه‌موو مرۆڤیک ئه‌وه‌یه که له خوشه‌ویستی دابژیت وه هه‌ست به‌چێژى خۆشه‌ویستى بکات، له‌وکاته‌ی که که‌سێکت خۆش ویست زیاتر له‌هه‌موو شتێک وه‌له هه‌مووکه‌سێک له جیهاندا، هه‌ست ده‌که‌یت که‌باشترین و جوانترین و خوشه‌ویسترین و به‌نرخترین و پایه‌دارترین.....که‌سه له‌م جیهانه‌دا، بۆیه گرنگی پێ ده‌ده‌یت و هاوه‌ڵی ده‌بیت له هه‌موو کێشه و خوشی و ناخوشییهکانیدا وه هه‌ست بهخوشیهکی زۆر ده‌که‌یت له‌وکاته‌ی هه‌موو داواکاریه‌کانی بۆ جێ به‌جێ ده‌که‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌رێى پاداشتدانه‌وه‌ی لێبکه‌یت، وه هه‌ست به خوشی ژیان ده‌که‌یت کهدهزانیت جوانترین و به‌نرخترین شتت پێشکه‌ش کردوه، وه جوانتین هه‌ست و سۆزت پێ به‌خشیوه، ئه‌مه مانای خۆشه‌ویستی نه‌مره ئه‌مه مانای خۆشه‌ویستی پێگه‌یشتووه.
ده‌گێڕنه‌وه‌و ده‌ڵێن له کۆندا دوورگه‌یه‌ک هه‌بووه هه‌موو هه‌سته‌کانی مرۆڤایه‌تی "مشاعر البشریة" تیادابووه هه‌ر له خوشى و ناخۆشی له‌زانست و زانین........هتد ، وه خوشه‌ویستیش یه‌کێک بوو له‌م هه‌ستانه، رۆژێکیان هه‌ست زانی که‌ئه‌م دوورگه‌یه به‌ره‌و نقوم بوون ده‌ڕوات بۆیه هه‌موو هه‌سته مرۆڤایه‌تییه‌کان بڕیاریاندا جێگای خۆیان بگوازنه‌وه‌و دوورگه‌که به‌جێبێڵن، به‌ڵام خۆشه‌ویستی بڕیاریدا بمێنێته‌وه تا دواساته‌کانى نقوم بونى دورگه‌که، له‌و کاته‌ی که دوورگه‌که خه‌ریکبوو به‌ته‌واوى نقوم بێت. خوشه‌ویستیش بڕیاری رۆیشتنیدا، هه‌ربۆیه له‌م کاته‌دا خوشه‌ویستی داوای یارمه‌تی له "ده‌وڵه‌مه‌ندی" کرد کهبهبهردهمیدا گوزه‌ری ده‌کرد به‌که‌شتییه‌کی زۆر گه‌وره‌وه ، خۆشه‌ویستی پی ووت: ئه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌توانیت له‌گه‌ڵ خۆتدا بمبه‌یت؟ ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ڵامی داوه‌و پی ووت ((هه‌رگیز نا چونکه که‌شتیه‌که‌ی من پڕه له زێر و به‌ردی به‌نرخ، جێگای تۆ نابیته‌وه لێره)) دواتر خۆشه‌ویستی بڕیاریدا داوای یارمه‌تی له "له‌خۆبای بوون" بکات که‌ئه‌ویش بهبهردهمیادا تێده‌په‌ری بهکهشتیهکی زۆر به‌رزه‌وه و پێی ووت: ((تکات لێده‌که‌م یارمه‌تیم بده ئه‌ی له‌خۆبایی)) به‌ڵام له‌خۆبایی له‌وه‌ڵامدا ووتی ناتوانم یارمه‌تیت بده‌م ئه‌ی خۆشه‌ویستی چونکه تۆ ته‌ڕبوویت و له‌وانه‌یه که‌شتیه‌که‌ی منیش ته‌ڕ بکه‌یت و پیسى که‌یت بۆیه ناچاربوو داواى هاوکارى له"خه‌م" بکات، که خه‌م بهکهشتیهکهیهوه له‌خۆشه‌ویستی نزیک بوویه‌وه داوای یارمه‌تی لێکرد ووتی ((ئه‌ی خه‌م لێمگه‌رێ با له‌گه‌ڵ تۆدابم)) خه‌م وڵامی دایه‌وه ((ناتوانم له‌گه‌ڵ خۆمدا بتبه‌م ئه‌ی خوشه‌ویستی، چونکه من خه‌مبارم بۆیه ده‌مه‌وێت هه‌میشه ته‌نها بم و هه‌ر له‌گه‌ڵ خۆمدابم))، له‌م کاته‌دا "خۆشی" به‌نزیک خۆشه‌ویستیدا تێپه‌ری هه‌رچه‌نده خۆشه‌ویستی بانگی کرد به‌ڵام ئه‌و له‌ناو خۆشی خۆیدا بوو بۆیه هه‌رگوێشی له هاوار و بانگ کردنى خۆشه‌ویستى نه‌بوو.
له‌ناکاودا خۆشه‌ویستی ده‌نگێکی گوێ لێ بوو که‌بانگی ده‌کات: ((ئه‌ی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ مندا وه‌ره)) ، ده‌نگه‌که ده‌نگی پیاوێکی پیری بهساڵاچوبوو له‌ته‌مه‌ندا، خۆشه‌ویستی هه‌ستی به‌خۆشیه‌کی یه‌کجار زۆر کرد تا ئه‌وڕاده‌یه‌ی که له‌یادی چوو ناوی ئه‌م پیاوه بهساڵاچوهش بپرسێت، له‌وکاته‌ی که لهدوورگهکهوه به‌هانایه‌وه هات و ڕزگارى کرد ئیتر پیاوه پیرهبهساڵاچووهکه به‌جێى هێشت و ڕۆی ، ئیتر خۆشه‌ویستی ویستی بزانیت که‌ئه‌م پیاوه پیره کێ بووه که به‌هانایه‌وه هاتووه تاوه‌کو سوپاسی بکات، بۆیه له "زانین"ى پرسی که‌ئه‌ویش پیاوێکی تێگه‌یشتووى به‌ساڵاچوی پیر بوو، به‌سه‌رنجه‌وه لێى پرسى ئه‌و به‌ساڵاچووه کێ بوو یارمه‌تی دام؟!، "زانین" وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی ئه‌وه "زه‌مه‌ن بوو زه‌مه‌ن" خۆشه‌ویستی زۆر سه‌ری سوڕما ووتی: چی؟ زه‌مه‌ن !؟ زه‌مه‌ن بۆ !؟ لێره‌دا "زانین" به پێکه‌نینه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی به‌ڵێ زه‌مه‌ن چونکه ته‌نها زه‌مه‌ن نرخی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه ده‌زانیت، خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه وات لێده‌کات له ژیاندا خۆبه‌خش بیت و هه‌موو کات ئاماده‌ى قوربانى دان بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بکه‌یت کهشههیدیت، چونکه خۆشه‌ویستى له‌ناو دڵدایه بۆیه هیچ که‌سێک نا‌توانیت ده‌ستی لێبدات و هه‌ستى پێ‌بکات چونکه موڵکی خۆته‌و پارێزراوه له‌ناخى دڵدا بۆیه به‌و هیوایه‌ین که‌هه‌موومان خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه ببه‌خشین وه ڕق و ئیره‌یی له دڵه‌کانمان ده‌ربهێنین تاوه‌کو بتوانین به ئاسوده‌ییه‌وه هه‌نگاوه‌کانمان ههڵبێنینوه و به‌هیواوه بژین و بتوانین داهێنان بخولقێنین..
له كوردیش لۆڤ

له‌سه‌ر هێڵ نییه