.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















شیری شیرینكراو
ئەلبان Dairy، بەتایبەتی شیر خۆراكێكی تەواوە و دەبێ لە خۆراكی رۆژانەی هەموو كەسێك لە هەر تەمەنێكدا هەبێت. گەلێك كەس بەتایبەتی منداڵان قێز لە خواردنی شیر دەكەنەوە، بەتایبەتی ئەگەر بە ساردی یان بە سادەیی بیخۆن. كۆمپانیاكانی بازرگانی خۆراك هەڵساون بە زیادكردنی چێژ و رەنگی جیاواز بۆ شیر و بەرهەمەكانی شیر، سەرەڕای شەكر و بە رێژەی چەوری جیاوازەوە تاكو زۆربەی خەڵك بتوانن بەكاری بێنن. لێرەدا بە پێویستی دەزانین كە بوەستین لەسەر شەكر و مادە كیمیاییە دەستكردەكانی كە بۆ رەنگ و چێژی خۆراك بەكاردەهێنرێن، بۆ نموونە چێژی مۆز، فەراولە، شوكولاتە لە بازاڕەكاندا بەی دەكرێن. یەكێكی پێگەیشتوو كە رۆژانە 1 گرام كالسیۆمی پێویستە، ئەگەر تەنیا شیری شیرینكراو و چێژكراو Flavoured milk بكاتە سەرچاوە بۆ وەدەستهێنانی كالسیۆم، چونكە شیری سادە ناخوات، ئەوا بڕێكی زیادی شەكر وەردەگرێت بێ ئەوەی كە بیەوێت یان دەركی پێبكات. زیاد خواردنی شەكر و شیرنیش یەكێكە لە نەریتە خراپەكانی پەیوەست بە خواردن، چونكە دەبێتە ئەگەری كۆمەڵێك كێشەی تەندروستی وەكو قەڵەوی و بەرزبوونەوەی ئاستی چەوری خوێن و كلۆربوونی ددانەكان..هتد. رەنگ و چێژەكان كە مادەی كیمیایین لە پیشەسازی خۆراكدا بە شێوەیەكی بەربڵاو بەكاردێن، هەرگیز پەسند ناكرێن، چونكە خۆراكی سروشتی Natural دەكەنە خۆراكی ناسروشتی Unnatural، هەروەها گەلێكیان لە گەلێك وڵاتدا بە شێوەیەكی فەرمی لە لایەن دەزگا تەندروستییەكانەوە قەدەغەكراون. ئەگەر هەر ناچار بوویت كە شیری شیرینكراو بخۆیت، ئەوا ئەو جۆرانە هەڵبژێرە كە رێژەیەكی كەمی شەكر و چەوری لەخۆدەگرن.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه