.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















چای سه‌وز دژی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکه
وه‌رگێرانی / سیروان
یه‌کێک له لێکۆلینه‌وه نوێیه‌کانی تایوان ده‌ریخستوه که خواردنه‌وه‌ی چاوی سه‌وز مرۆڤ ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک. لين يي هسين یه‌کێکه له‌و قوتابیانه‌ی که له خوێندی بالا ده‌خوێنێت له زانکۆی پزیشکی تشانغ شان له‌م ولاته پاش لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی زانستی له‌سه‌ر سوده‌کانی چای سه‌وز بۆی ده‌رکه‌وتووه که چای سه‌وز به‌رگری ته‌واو ده‌کات له شێرپه‌نجه به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ، له ئه‌نجامدا بۆیان ده‌رکه‌تووه که ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رده‌وام چای سه‌وز ده‌خۆنه‌وه زیاتر به‌رگری ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌که‌ن له‌و که‌سانه‌ی که که چای سه‌وز به‌کارنابه‌ن بۆ خواردنه‌وه، هه‌روه‌ها رێه‌ژی ئه‌و که‌سانه‌ی که چای سه‌وز ناخۆنه‌وه به‌رێژه‌ی له سه‌دا 13ی ئه‌گه‌ری توش بوونیان هه‌یه به‌م نه‌خۆشیه به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌و که‌سانه‌ی که رۆژانه ته‌نها یه‌ک کوپ چای سه‌وز ده‌خۆنه‌وه . چونکه چای سه‌وز ده‌وله‌مه‌نده به ماده‌ی بولوفينولز که یه‌کێکه له‌و مادانه‌ی که به‌رگری ده‌کات له ته‌شه‌نه کردنی خانه‌کانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ، جگه له‌مه‌ش چای سه‌وز یارمه‌تی ده‌ره بۆ گه‌شه‌کردنی هۆرمۆنه‌کانی ئه‌نسۆلین که یه‌کێکه له‌و هۆرمۆنانه‌ی که دژی بلاو بونه‌وه‌ی خانه‌کانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکن ،
تایبه‌ت به کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه